جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

ئۆکەلتیزم Occultism

ئۆکەلت: وشەیەکه‌ بە مانای شتی شاراوە یان زانستی شاراوە و نھێنی دێت کە پەیوندی بە بابەتە نایاسای و کیمیای  و گه‌ردونی و سەروماددە و سروشتەوە ھەیە بابەتی ئۆکەلت بۆ چەند کەسانێکی دیاری کراوە و ھەموو کەسێک ناتوانێت فێری بابەتە ئۆکەلتێکان بێت چونکە خۆی بابەتکە شاراویە و نھێنیە ، ھەروھا ئەبێت بە نھێنیش بھێلدرێتەوە ھەموو کەسیک نەتوانێت لێی تێبگات ،ئەم زانستە رۆمانە کۆنەکان و ئیغریقیه‌کان و فیرعەونەکان کاریان پێی کردووە وە پێش ئەمانیش سۆمەریکان ، کلدانیەکان  ،سابئیەکان و بابلیەکان گرنگی زۆریان پێداوە ئۆکەلت چەندەھا لقی گروپی جادووی لێ دەبێتەوە زۆربەی گروپەکانیش پەیوەندیان بەیەکەوە ھەیە .

ئۆکەڵتیزم: بریتیە لە زانستی خوێندی ئۆکەڵت کە ئەم لقانە لە خۆ دەگرێت:

1-کیمیای کۆن.
2-درک پێکردنی سەرو ھەستی.
٣- ئەسترۆلۆجی (فەلەکناسی کۆن).
4- ڤۆدۆ.
5-زانستی روحی.
6-ھەندێک جۆری دین و كابالا وکاھنیەت و فەوزای سیحری و گۆنۆستیکئزم (عیرفان گەرایی)وھرمسیە (ھرمیتیزم) ونیۆپلاتۆنیز و سیۆ سۆفی و ویککان و سیلما و بتپەرستی مۆدێرن وە چەندھا شتی تریش کە زۆربەیان باس دەکەین و شیان دەکەینەوە بۆ ئێوەی خوێنەر.

لە سەدەی پانزە بۆ حەڤدە ئەم بابەتانە لە ژێر ناوی فێرکاری باتینی (ئیسۆتۆریکیزم)رۆژئاوای وەسف دەکران ،ئۆکەلت لە سالانی دوای 1770 اكان  برەوی پێدرا بەرگێکی نوێیان بەبەردا کرد چەندەھا زانای ناوداری سەدەی حه‌ڤده‌ خۆیان بەو بابەتانەوە سەرقاڵ کردبوو لەوانە( ئیسحاق نیوتن ) و (گۆتفرید لایبنیتس) ئۆکەلت دەورێکیی کاریگەری گێرا لە دروستبونی شۆرشی رێنیسانس رۆژئاوا بەدرێژای مێژوو بە سەدەھا لقی ئۆکەڵتی دروستبوون ئێمە زۆر بە کورتی باسی ھەندێک لەو گروپانە دەکەین کە ئەمانەن:

1- فەرمانی پەرستگای ڕۆژھەڵاتی Ordo Templi Orientis
گروپێکی رێکخراوی نھێنی بوو کە لە سەرەتای سەدەی 12 دا دروست بوو ئەم گروپە ھەمان کاری ماسۆنەکانیان دەکرد ئەمان ھەوڵیاندا گۆرانکاری نوێ لە بابەتە ئۆکەلتیەکاندا بکەن یەکێک لە ھەرە ناسراوترینی گروپەکە ئەلیستەر کراولی بوو و بۆماوەیەک توانی بێت بە سەرکردەی ئەم گروپە و بنەمایەکی سیستەمی دینی بۆ ئەم گروپە دانا بەناوی (سلیما Thelema )  کراولی داھێنانى کرد لەم گروپەدا لە راھێنانەکانیدا لەژێر ناوی (Gnostic Mass ) ئەو ئامرازانەی بەکاردەھێنران منداڵ ،کاھینە گەورەکانی پەرستگا، ئافەرەتی پاکیزەی کەنیزەی کڵێسا، بانگکردنی چەندەھا خواى میسریە کۆنەکان تەنانەت شەیتانیش ، وە لە دوای مردنی کراولی ئەم گروپە بەرەو بچوکبونەوە ئەرۆیشت بەڵام تا ئیستاش بونی ھەیە و لقەکانی بەزۆری لە بەریتانیا و ئەمریکان لەسەردەمی کراولی ئەم گروپە گەیشتە لوتکە بەڵام ئەمە ئەوە ناگه‌یەنێت کە ئیستا راھینانە ئۆکلتیکانیان گەشە پێ نەدابێت بەڵکو دور لە میدیا کاری خۆیان دەکەن.


2- كه‌للـه سه‌ر و ئێسقان Skull and Bones
ئەم گروپە ناسراون بە براکانی مردن و لە ساڵی 1832 له‌ زانکۆی باڵ دروستبوو ئەم گروپە لەژیر سێبەری ماسۆنیەکان کارەکانی خۆیان دەکرد ھەمو رۆژانی پینجشەمە و یەکشمە لە بینایەک کۆ ئەبونەوە کە پێیان ئەوت (تۆمب) ،بەگوێرەی قسەکانی جودی سکەف کە بەرپرسی ئەرشیفی زانکۆی باڵ بوو ناوی ئەندامانی گروپەکە   تا ساڵی 1970بە نھێنی نە پارێزرا بوون ھەردوو سەرکردەکە بۆشی باوک و کور لە ئەندامانی ئەم گروپە بوون زۆرێک لە ئەندامنیان بوون بە خاوەنی داھتێکی زۆر.ھەندیک  لە ئەندامانی ئەم گروپە ده‌زگای هه‌واڵ گری ئه‌مریكایان دامەزراند لە ساڵی 2007 دەزگای ھەواڵگری نکۆلی کرد کە ده‌زگاكه‌  وەک دەزگایەکی جوجک ھەڵھێنەر بێت بۆ گروپی کەلە سەرو ئیسقان  وەک وەلام دانەوەیه‌ک بۆ فیلمی The Good Shepherd ئەمەش لینکی بەرپەرچدانەوەکە كلیك لێره‌ بكه‌



3-خاچ په‌رستانی گوڵی Rosicrucianism
ئەم گروپە لە سەرەتای 1600 ەکان بەدەستی مەسیحە پرۆتستاتەکان بە نوسینی چەند بلاوکەرەوەیەک لە ژیرناوی (Fama Fraternitatis Rosae Crucis, Confessio Fraternitatis,) ئەو بەرھەمانە  زۆر بەفراوانی دەخوێنرانە وە و زۆریش کاریگەر بوون لەسەر خوێنەرەکانیان یەکەم بڵاوکراوە باسی چیرۆکی نھێنی کیماگەر (کریستیان رۆسێنکروز) دەکات کە زۆربەی جیھان گەراوە بۆ دەسکەوتنی زانستە نھێیەکان(ئۆکەڵت)، دووەم بڵاوکراوە باس لە نھێنی برایانی کیماگەر دەکات کە چۆن ئامادەکاری بکرێت بۆ گۆرینی لایەنی سیاسی و فکری لە ئەوروپا ،بڵاوکراوەی سێەم باسی بانگێھێشت کردنێک دەکات لەلایان (رۆسێنکروز) ەوە کە چۆن ئاھەنگێکی کیماگەرنە بکرێت بۆ پاشا و شاژن لە قەڵای موعجیزە ئه‌ندامانی ھەنوکەی ئەم گروپە وا دەڵین کە مێژووی گروپەکەیان زۆر دێرینترە لەو بڵاوکراوانە لەراستیدا ئەم گروپە کاریگەریەکی زۆریان ھەبوو لەسەر لقی ماسۆنی سکۆتلەندی بەشێوەیەک پلەی 18 ناوبرابوو بە (The Knight of the Rose Croix red cross).ئیستا ئەندامانی ئەم گرووپە زۆرن و ھەریکەیان بانگەشە بۆ ئەوە دەکەن پەیوەديەکی نزیکیان بە گرووپە کۆنەکەوە ھەیە و ئەمانیش دابەش بوون بۆ دوو لق یەکێکیان سەر بە پەرستگای مەسیحیە و پابەندن بە بنەماکانی ( خاچپەرستانی گووڵین ) ئەویتریان جۆرە ماسۆنیەکەیتی و کە پلەی ئەندامیەتیان ھەیە.



4- سوارچاكی هه‌یكه‌ل The Knights Templar
 ناوی تەواوی ئەم گروپە (The United Religious, Military and Masonic Orders of the Temple and of St John of Jerusalem, Palestine, Rhodes and Malta) گروپێکی ماسۆنی نوێی دەرچوو لە یاسا ھیچ پەیوەندیەکیان بە سوارچاکە رەسەنەکانی پەرستگاوە نەبوو لە سەدەی 12 دروستبوو لقە تازەکانی گرپی ماسۆنی سوارجاکانی پەرستگا وا نیشاندەدەن کە پەیوەندیکی ئەوتۆیان نیە بەو گروپەی کە لە سەدەکانی ناوەراست بەس نەتیا ئەوە نەبێت ھەندێک دروشم و لۆگیان لەوان ئەچێت ، ئەگەر بتەوێت بیت بە ئەندامی ئەم گروپە پێویستە پێشەکی ماستەری ماسۆنی مەسیحی بیت یەکێک لەو تێمپلارانە  (Robert of St. Albans) بوو کە دینەکەی خۆی لە مەسیحیەوە گۆری بۆ ئیسلام و خوشکەزاکەی سەلاحەدینی مارە کرد و سوپایەکی باشی بۆ سەلاحەدین کۆکردەوە دژی خاچپەرستەکان ھەندێك لە تێمپلارەکان لە ساڵی1307 لەلایه‌ن پاشای فەرنسی ئەوکاتە فلیپی چوارەم سوتێنران و لە سێدارە دران بەھۆی کارە پیسه‌كانیان ئەم گروپە تا ئێستاش بە چالاکی ماوەتەوە و سالانە ئەندمەکانیان روو لە زیاد بوونە.



 5- Bilderberg Group

ئەم گرووپە جیاوازە لە گروپەکانی تر چونکە ئەندامبوونی فەرمی تێدا بونی نیە یاخوود کەسانی ئاسای ناتوانن بن ببە ئەندام لەم گروپە چونکە کەسکانی ناو ئەم گروپە زۆر نھێنی و نادیارن ئەم گروپە ساڵانە چاوپێکوتن لەناو ئەندامکانیان ھەیە , لە گەڵ بوونی سوپای تایبەت بەخۆێان و لە رووی ئاسایشەوە زۆر بەھێزن، لە چاوپێکەوتنەکانیدا ئەو بابەتی کە باسی دەکەن بە نھێنی دەھێلدرێتەوە یەکەم کۆنفرانسیان لە ساڵی 1954 لە ھۆیتێلێکی خۆیان لە ھۆڵندا ، کۆتا کۆنفرانسیان لە نەمسا بوو لە 11-14 ی مانگی 6 ی 2015 بە بەشداری 140 ئەندام لە 20 وڵاتی جیاوازدا کۆنفرانسەکە لەسەر ھەندێک مەسلەی ھەستیار گفتوگۆی لێوەکرا لەوانە (ئیران ،تیرۆریزم ، جەکە کیمیایەکان، یۆنان ، ستراتیژیەتی ئەوروپا ،رۆژەھەلاتی نێوەراست ، ئامێرە ئەلیکترۆنیەکانی ئەمریکا،ناتۆ روسیا ) و چەندان بابتی تر کە لە سایتە فەرمیەکاندا باس نەکران.

له‌ بابه‌ته‌كانی داهاتوو زانیاری و ڕاستی و شتی شاراوه‌ی زیاتر ده‌خه‌ینه‌ ڕوو

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: ئۆکەلتیزم Occultism Rating: 5 Reviewed By: Unknown