ڤلادیمێر پۆتین - Vladimir Putin

ڤلادیمێر پۆتین - Владимир Путин ، Vladimir Putin :
پیاوێک خاوەنی زۆرترین جەماوەر لە جیھاندا...قەیسەر ... دیکتاتۆر.. ستەمکارەکەی مۆسکۆ ... زاڵمەکەی سەدەی 21 ... دەجالی گەورە ... ڕاستگۆ . ئەمانە ئەو نازناوانەیە کە لە لایەن خەڵکی جیھانەوە بۆ ڤلادیمێر پۆتین سەرۆکی یەکێتی ڕوسیا دانراوە ، ھەندێکیان باشە بەڵام زۆربەیان بە خراپ وەسفی دەکەن . لە کۆتایدا پۆتین ھەر پۆتینە ئەگەر ھەر کەسێک وەسفێکی بۆ بکات لە مێشکی خۆیدا. ئەگەر لایەنگری زۆر بێت یان کەم ئەوا پۆتین لە ئێستادا لەژێر چاوی ملیۆنان خەڵکدایە لە جیھاندا ئەو سیاسەتەی پەیڕەوی دەکات بە شێوەیەکی لێڵ و ناڕوون بووەتە جێگەی باس و خواسێکی زۆربەی میدیاکانی جیھان تەنھا بۆ تێگەیشتن لەکارەکانی ئەم کەسە .
سیاسەتی دەرەوەی ئەم سەرکردە لە چەند ساڵی ڕابردویدا لەلایەن شیکەرەوە سیاسیەکان بەوە شی دەکرێتەوە کە شێوەی سیاسەتەکەی ھیتلەرە ، شیکەرەوەکانی وا لێکردووە جەرەسی ئاگادار کردنەوەی جەنگێکی گەورە لی بدەن ، وەک ئاشکرایە چەکێکی زۆری ئەتۆمی و ھایدرۆجینی بایۆلۆجی ..ھتد لە دەستی و:اتە زل ھێزەکاندایە لە ئەگەری ھەر روداوێک ئەوا جەنگی سێیەمی جیھان سەر ھەڵدەدات . ئەو بارودۆخە سیاسییەی ئێستا لە جیھاندا ئەگوزەرێ زۆر لەو بارودۆخەی سەردەمی جەنگی یەکەم و دووەمی جیھان دەچێت ، بەڵام وەک شتەکە ئاشکرایە پۆتین ھیتلەر نیە بۆیە دەکرێت باشتر بێت یان خراپتر بێت لە ھیتلەر.
سەردەمی منداڵی :
ڤلادیمیرۆفیتیش پۆتین لە 7/10/1952 لە لینینیگراد لەدایک بوو " کە ئێستا بە سان پترسبرگ ناسراوە " . دایکی ناوی " ماریا ئیڤانۆڤا پوتینا "ە وە لە کارگەدا ئیشی دەکرد . باوکیشی ناوی " ڤلادیمێر سپیریدینوفیتش "ە ، لە ھێزی دەریای سۆڤیەتی خزمەتی دەکرد . پۆتین خاوەنی دوو برا بوو کە ھەر بەمنداڵی مردن یەکەمیان دوای چەند مانگێک لە لەدایک بونی مرد وە دووەمیشیان لەکاتی گەمارۆدانی لینینگراد لەلایەن نازییەکانەوە بەھۆی نەبونی دەرمان و پزیشکەوە مرد دوای ئەوەی نەخۆش کەوتبوو . باپیری پۆتین " سپیریدۆن ئیڤانۆفیتش " چێشت لێنەرێکی بە توان بووەو لە چێشتخانە گەورەکانی سۆڤیەت کاری دەکرد و چێشت لێنەری زۆرێک لە سەرکردە و سەرۆکەکانی وڵاتی کردووە وەک " لینین و ستالین ".
پۆتین خوێندنی سەرەتای و ناوەندی لە خوێندنگایەکی نزیک ماڵی خۆیان تەواو کردووە ، ھەروەھا ھەر لە تەمەنی منداڵیەوە لە خویندنگا دەستی کردووە بە وەرزش کردن بەتایبەت " سامبۆ و جۆدۆ " سامبۆ یارییەکی ڕوسییە واتە ھونەری بەرگری لە خۆ کردن بەبێ چەک . پۆتین بە کەسایەتیە سیایسەکانی وڵات زۆر کاریگەر بووە کە لە تەلەڤزیۆنەوە پیشاندراوە بە تایبەت ئەوانەی لە دەستا ھەاڵگریەکانی سۆڤیەت بون . دوای باوکی مامۆستاکەشی ڤێرا غۆریفیتیش زۆر کاریگەری ھەبووە لەسەری بە مامۆستایەکی گەورەی پۆتین دادەنرێت ھەروەھا مامۆستاکەشی زۆر پۆتینی خۆش ویستووە و ئاگاداری بووە .

پۆتین لە زانکۆی لینینگراد لە بەشی یاسا وەرگیرا ، لە ساڵی 1975 توانی بە سەرکەوتوی کۆتای پی بێنێت و شەھادەی یاسا بە دەست بێنێت . لە کاتی خویندنی لە زانکۆ پۆتین پەیوەندی بە حیزبی شیوعیەوە کرد وەک ئەمدامیکی ئەو حیزبە مایەوە تا ساڵی 1991 و ڕوخانی یەکیەتی سۆڤیەت .. یەکیکی تر لەو مامۆستایانەی پۆتین زۆر پەیوەندی لەگەڵیا توندو تۆڵ بوو لە زانکۆ مامۆستای بەناوبانگ ' ئاناتۆلی سوبشاک ، یەکەم سەرۆک شارەوانی سانت بترسبۆرگ و یەکیک بوو لە داڕیژەرانی دەستوری روسیا دوای ڕوخانی سۆڤیەت.
پۆتین لە دوای تەواوکردنی زانکۆ پەیوەندی کرد بە دەزگای ھەواڵگری "KGB" ی سۆڤیەتی لە ساڵی 1975 دا لە 10 ساڵی کارکردنی لەو چەند پلەی سەربازی گۆڕرا و بەرز کرایەوە تا لە ساڵی 1985 دا ھەوالگری سۆڤیەت ناردییە شاری دریسدین لە ئەڵمانیا ئەویش لە ژێر ناوی وەرگێڕدا کاری سیخوڕی دەکرد بۆ سۆڤیەت . لە کاتی روخانی سۆڤیەت لە ئەڵمانیای ڕۆژھەڵات سۆڤیەت پۆتینیان ھینایەوە و وەک سیخوڕ بەسەر خوێندکارانەوە لە زانکۆی لینینگراد کاری دەکرد تا سالی 1991 کاری کرد و پێش روخانی سۆڤیەت لەو ساڵەدا دەستی لە کار کێشایەوە بە پلەی ئەفسەر .. دوای دامەزراندنی مامۆستاکەی " ئانتۆلی " لە سەرۆک شارەوانی سانت بترسبۆرگ پۆتین وەک بەرپرسی پەیوەندیەکانی دەرەوەی سانتبترسبۆرگ دامەزرا ، لەو کاتەی کاری دەکرد توانی شارەکە زۆرێک بەرەو پێش بەرێت و بیبوژێنێتەوە و کۆمپانیا بیانیەکان بھێنێتە ناوی بۆ وەبەرھینان ... پاش ساڵێک پۆتین لەلایەن لیژنەی لێکۆڵەرەوەی سانتبترسبۆرگ تاوان بار کرا بە ئەنجامدانی گەندەڵی و دیار نەمانی پارە بەلام بەھۆی پشت ئەستوری بە سەرۆک شارەوانی شارەکە نەتوانرا لەسەر کارەکەی لاببرێت و لەشوێنەکەی خۆی مایەوە تا ساڵی 1996.

کارکردنی لە ژێر دەستی " یەلتسین " سەرۆکی روسیا :
دوای ئەوەی ساڵی 1996 مامۆستاکەی نەیتوانی دووبارە سەرکەوتو بێت لە ھەڵبژار دنەوەی پۆتینیش لە کارەکەی وازی ھێناو بەرەو کریملین کەوتە ڕێ ، وەک جێگری بەڕێوبەری دارای سەرۆکایەتی کریملین دامەزرا لەوی چاودێری ئاڵو گۆڕ و گشت کارە داراییەکان بوو ، لەم کارەی بەردەوام بوو تا 21/3/1997 ، یەلتسین کردییە جێگری بەڕیوبەری نوسینگەی سەرۆکایەتی ، لەم کارەشی بەردەوام بوو تا ئایاری ساڵی 1998 دواتر لە بۆ ماوەی مانگێک بووە سەرۆکی دارای سەرۆکایەتی کریملن . لە 25 ی ئایاری ھەمان ساڵ وەک جێگری یەکەمی بەڕیوبەری نوسینگەی سەرۆکایەتی دانرا ، دوای دوو مانگ بوو سەرۆکی دەستگای ھەواڵگری ڕوسی " FSB " ، ھەروەھا وەک ئەندامێکی سەرەکی ئەنجومەنی ئەمنی روسیا بەشدار بوو تا لە 29/3/1999 دا بووە سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە .
سەرکەوتنە گەورەکانی بەرەو دەسەڵات :
بەھۆی ئەوەی سەرۆک یەلتسن پۆتینی زۆر بە دل بوو لە کارەکانیدا پۆتینیش توانی پلەکانی دەسەڵات زۆر بە خیرای ببڕێت ، لە ئابی 1999 یەلتسن پۆتینی کردە جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕوسیا پاش چەند کاتژمیرێک لە ھەمان ڕۆژدا کردیە سەرۆک وەزیران ، یەلتسین ھەر بەوەوە نەوەستا بەڵکوو لە بەرچاوی خەلکدا وتی ئارەزو دەکەم لە دوای خۆم پۆتین ببینم لە سەرۆکی وڵاتدا ، لە 16 ی ئابی ئەو ساڵەدا بە دەنگدانی پەرلەمان پۆتین وەک سەرۆک وەزیران دەست بەکار بوو لە کۆی 334 دەنگ 233 ی دەنگی بە دەست ھێنا . بە رەسمی پۆتین بووە ٥ سەرۆک وەزیران تەنھا لە ماوەی 18 مانگدا ، کەس بڕوای نەدەکرد لە کارەکەیدا سەرکەوتوبیت لەبەر ئەوەی کەسیکی زۆر ناسراو نەبو لە ناو خەلکیدا لەو کاتەدا بەڵام بەھۆی نزیکی لە یەلتسین وە بونی بروایەکی بەھیزی یەلتسین بە پۆتین و بینینی داھاتویەکی درەوشاوە وای کرد بخاتە ئەو پۆستە . لەو کاتەدا بەھۆی ھێرش کردنەکانی بۆسەر " شیشان " وای کرد ببیتە کەسێکی ناسراو لە ناو خەڵکانێکی زۆردا . دوای جونە ناو حیزبی یەکگرتوو . کە حیزبیکی نوێ بوو توانی لە ھەڵبژاردنەکانی 1999 دا پلەی دووەم بە دەست بھێنێت . دوای ئەوەی یەلتسین لە 31 ی 12 ی 1999 دەستی لە کار کێشایەوە ئەمەش بووە ھەلیکی باش بۆ پۆتین . پۆتین بووە سەرۆکی روسیا بە وەکالەت تا کاتی ھەڵبژاردن ، لەم ساتانەدا پۆتین بە خیرای سەردانێکی خۆ نمایشکارانەی بۆ لای سەربازانی جەنگی دژی شیشان کرد ئەمەش یارمەتی دەرێکی باش بوو بۆ سەرکەوتنی لە ھەڵبژاردنەکان لە ساڵی 2000 دا.
خولەکانی سەرۆکایەتی پۆتین : خولی یەکەم:
دەست لەکار کێشانەوەی یەلتسین بووە ھۆی ئەوەی ھەڵبژاردن پێش بخرێت لە مانگی 6 بۆ مانگی سێ ساڵی 2000 لەبەر ئەوەی لە یاسای ڕوسیادا ھاتووە دەبێت دوای سێ مانگ دەست لە کارکێشانەوە ھەڵبژاردن ئەنجام بدرێت ، ئەمەش یارمەتی دەرێکی باش بوو بۆ سەر کەوتنی پۆتین جونکە ئەو کەسانەی خۆیان بۆ ھەلبژاردن حازر کردبوو ئامادەکارییان بۆ مانگی شەش ئەنجام دابوو بەمەش توشی کێشە بون ، پۆتین لە ھەڵبژاردنەکاندا توانی لە %53 ی دەنگەکان بە دەست بھێنێت و ببێتە سەرۆک . لە 7 ی ئایاردا وەک سەرۆکی ڕوسیا دەست بەکار بوو وە میخائیل کازیانۆڤ وەزیری دارای پێشووی وەک سەرۆک وەزیران دەست نیشان کرد . پۆتین لە کاتی سەرۆکایەتی توشی ھەندێ ھۆکاری ئیحراجکەر بوو یەکێک لەوانە سوتانی کەشتیەکی سەربازی بوو کە بووە مردنی 118 کەس وە لەو کاتەدا پۆتین لە وڵات نەبوو بۆیە نەیتوانی سەردانی ڕوداوەکە بکات کەسوکاری قوربانیەکان زۆر تورە بون بەرانبەر ئەم ھەڵوێستەی . . رزگار کردنی 850 دەست بەسەری روسی لەلایەن شیشانیەکانەوە وای کرد ببێتە کەسێکی خۆشەویست لای خەڵکی ڕوسیا کاتێک ئەم کەسانە دەست بەسەر کرابون شیشانیەکان داوای کشانەوەی ھێزی ڕوسیان دەکرد لە شیشان بەڵام توانرا لە ڕێگەی ھێزی ڕوسیەوە دیلەکان ڕزگار بکرێن . بە دەرکردنی یاسایەک کە تێیدا شیشان وەک بەشێک لە ڕوسیا دیاری کرابوو کێشەی شیشانی تا ڕادەیەکی زۆر کەم کردەوە شیشانی خستە ناو قەفەزێکی ئاسنینەوە لە ساڵی 2003 دا ، ئەمەش بەھۆی ئەو ھێرشانەی ئەمریکا ئەنجامی دەدان بۆ سەر عێراق و ئەفغانستان بە ناوی جەنگ دژی تیرۆر ئەمەش بووە ھۆکارێکی باش بۆ پۆتین تا بەکاری بێنێت بۆ دەستەمۆ کردنی شیشان . لە ساڵی 2004 پێش دەست پی کردنی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پۆتین دەستی کرد بە چاکسازی لە حکومەتەکەیدا بۆ دووبارە بەدەست ھێنانی ڕای زۆری خەڵک لە ھەڵبژاردنەکاندا .
خولی دووەم :
لە ھەڵبژاردنەکانی 2004 توانی ڕێژەی 71 لە سەد بە دەست بێنێت ، ئەم خولەی پۆتین تا ڕادەیەکی زیاتر ئازادی لە ناو ڕوسیا لە روی دەربڕینی ڕا دژی حکومەت و سیاسەتی ڕوسیا کەم بو ، دەوڵەمندی دەوڵەمندەکانی روسیا " ڤلادیمیر خۆدۆرکۆڤسکی " خستە زیندان بە بیانوی خۆ دزینەوە لە باج ، حکومەتی روسیا مایە پوچ بونی ئەم ملیاردێرەی ڕاگەیاندوو وە ھەمو پشک و کۆمپانیاکانیشی فرۆشتەوە بە خاوەن کۆمپانیا نزیکەکان لە سەرۆکی وڵات .. ڕۆژنامە نوس " ئانا پۆلیتکۆفسکایا " لە شوقەیکەیدا تیرۆر کرا ، بەھۆی بڵاو کردنەوەی چەند بەڵگەنامەیەک کە سەربازەکانی ڕوسیا لە شیشان چیان ئەنجام داوە .. لە کۆتاییەکانی ئەم خولەیدا چەند دەسکاری کرد لە یاساکانی سەرۆکایەتی وڵاتدا ..لە ھەڵبژاردنی 2008 دا دیمتری میدڤیدڤ توانی سەرکەوتن بە دەستبێنێت لە ھەڵبژاردنەکان و پۆتینیشی وەک سەرۆک وەزیران دانا کە پێشتر بەھۆی چەند فێڵێکی خۆیانەوە ئەم کارانەیان ئەنجام دا . لە دەسەڵاتی میدڤیدڤدا جیھان و ڕوسیا توشی قەیرانیکی دارای گەورە بون بەڵام ڕوسیا بەھۆی ئەو سیاسەتە سەرکەوتوەی پۆتین لە ساڵانی پێشوتردا بۆ دارای وڵات ، توانیان تا ڕادەیەکی زۆر ئەم کێشەیان بەسەرەوە دەر نەکەوێت .. لە ساڵی 2011 میدڤیدڤ ئامۆژگاری پۆتینی کرد بۆ خۆ کاندید کردن بۆ سەرۆکایەتی ، ئەوەبوو دوای ھەڵبژاردنی 2012 پۆتین لە سەدا ٦٤ ی دەنگەکان بە دەست بێنێت و ببێتەوە سەرۆک بەڵام دژایەتیەکی زۆر کرا لەلایەن خەڵکی ڕوسیاوە بەڵام پۆتین بە سجن کردنی خەڵکانێکی زۆر کە دژی بون خۆپیشاندانەکانی دامرکاندەوە ، ساڵی 2013 لێبوردنێکی گشتی دەرکردوو ملیاردێری گەورەش " ڤلادیمیر خۆدۆرکۆڤسکی " ئازاد کرا .. سەرۆکایەتی پۆتین تا ئێستاش بەردەوامە تا ھەڵبژاردنی داھاتوو ئەنجام دەدرێت .... لەگەڵ کارە خراپەکانی پۆتین توانی وڵات بەرەو پێش بەرێت لە ڕوی ئابوری و سەربازی تەکنەلۆجی ..ھتد ڕوسیا بکاتە وڵاتێکی بەھێز لە روی ئابورییەوە و خزمەتێکی زۆری وڵاتی کرد و بووەتە جێگەی ترسی ولاتە زل ھێزەکانی جیھان بە تایبەت ئەمریکا . ڕوسیا بکاتە ڕوسیایەکی بەھێز دوای روخانی سۆڤیەت لە ناو خەڵکێکی زۆردا ببێتە کەسێکی خۆشەویست بەھۆی ھەڵسوکەتەکانی .
0 التعليقات:
إرسال تعليق