ڕاستی 12 ھەڵەی باو

1- خواردنەوەی گازی (ڕیدبۆڵ ) تۆوی گای تیایە .. نەخێر ڕاست نیە.
2- ھیچ بەشێکی دیاریکراو نیە لە زماندا تایبەت بێت بە چەشتنی تامێکی دیاریکراو ، واتا ناوچەکانی شیرینی و تاڵی ... بوونی نیە ، بەڵکو زمان بەھۆی گۆپکەکانی چەشتنەوە تامەکان لێک جیادەکاتەوە.
3- گا تووڕە دەبێت بە ڕەنگی سوور ؟! نەخێر ، توڕە نابێت بەڕەنگی سور چونکە ، چونکە لە بنەڕەتا ڕەنگ کوێرە ، ئەوەی ئەی وروژێنێت جووڵەی پەڕۆکەیە نەک ڕەنگەکەی.
4- ماسی قرش توشی شێرپەنجە نابێت ؟ نەخێر ، توشی شێرپەنجە دەبێت بەتایبەتی شێرپەنجەی پێست.
5- ناتوانرێت تەماشای دیواری مەزنی چین بکرێت لە بۆشاییەوە.
6- شەمشەمە کوێرە لە ڕاستیدا کوێر نیە ! بەڵکو سەرەڕای ئەوەی کە شوێن دیاریدەکات بە زایەڵە (شەپۆل) ، دەشتوانێت ببینێت.
7- ئاینشتاین تەمەڵبوو لە ماتماتیک ؟! .. نەخێر بگرە بلیمەتێکی زۆر شارەزابوو ، ھەر لە تەمەنی 12 ساڵییدا ھەموو کردارەکانی تەواوکاری و داتاشراوە فێربوو.
8- تەنھا پێنج ھەستمان نیە ، زۆربەی پۆلێنەکان ئاماژە بەوە دەدەن لەنێوان 5-20 ھەستمان ھەیە ، جگە لەو پێنج ھەستەی ئەرستۆ دیاریکردووە ، کە (بینین و بیستن و تام و بۆن و دەست لێدان ) ە ، ھەستکردن بە ھاوسەنگی و گەرما و کات و زەبر و پەستان و تاودان .. ھتد بە ھەستی مرۆڤ دادەنرێن.
9- ماوەی یادگەی ماسی ئاڵتوونی سێ مانگە ، نەک سێ چرکە.
10- کرداری ھەرسکردنی بنێشت لە گەدە دا حەوت ساڵی پێناچێت.
11- زیادکردنی خوێ بۆ ئاو نابێتە ھۆی زوو کوڵانی.
12- چوار وەرزەکە بەھۆی خولانەوەی تەوەرەی ستونی زەوییە کە 23.4 پلەیە ، نەک بەھۆی دووری نزیکی لە خۆرەوەن.
0 التعليقات:
إرسال تعليق