الثلاثاء، 6 سبتمبر 2016
گەرمبوونی جیھان یان پەنگخواردنەوەی گەرمی دیاردەی بەرز بوونەوەی پلەی گەرمی زەویە، بەھۆی زۆربوونی ئەو گازانەی کە لە ئەنجامی چالاکی پیشەسازی بە شێوەیەکی ناڕێکەوە پەیدا دەبێت لە %90ی پەنگخواردنەوەی بەھۆی کارگە و پیشەسازیە دەستکردەکانی مرۆڤەوەیە، لە %11 گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆن CO2 زیادی کردووە تەنھا لە ساڵی 1950ەوە تا ئێستا. لە ساڵی 2011 زۆرترین CO2 خراوەتە نێو ھەوا بە ڕێژەی 1000 گەن لە چرکەیەک ئەمە ڕێژەیەکی مەترسیدارە، بەکارھێنانی بەرھەمە پیشەسازیەکانی دەستکردنی مرۆڤ کە باوترینیان ئۆتۆمبێلە و کاریگەری تەواوی لەسەر ئەم دیاردە ھەیە بە شێوەیەک بڕینی 6 کیلۆمەتر بە ئۆتۆمبێل نزیکەی 1 کیلۆگرام CO2 بۆ ھەوا زیاد ئەکات، بەمەش پلەی گەرمی لە دواین ساڵەکان بە شێوەیەک بەرزبۆتەوە کە گەرمترین دە ساڵ بە مەزندەی زانایان ساڵی 2000-2009 تا نزیک 2010 یه.
- Blogger Comments
- Facebook Comments
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 التعليقات:
إرسال تعليق