جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

فڕۆکەوانی پاکستانی ' سيف الدين الأعظم - Saiful Azam '

سيف الدين الأعظم يا سيف الله ، لە ساڵی 1941 لە شاری پابنای بەنگلادش لە دایک بووە ، پاان لە کالکتا ژیاون تا ساڵی 1947 ، پاشان خێزانەکەی کۆچیان کردوە بەرەو پاکستان ئەویش پاش بریاری دابەشکردنی قاڕەی ھیندستان و دروست کردنی پاکستان وەکو نیشتمانێک بۆ موسڵمانەکان کە ئەویش لە شێوەی قاڕەدا بوو " لقێک لە قاڕەیەک ". ئێستا فڕۆکەوان سیف الدین تەمەنی 75 ساڵە.

لە ساڵی 1967 ، فڕۆکەوانی پاکستانی سيف الدين الأعظم لە ئەردەن بەشداری کرد لەسەر ڕاھێنانی ھەندێ فڕۆکەوانی ھێزی جەنگی ئەردەنی ، کاتێک جەنگی عربی و ئیسڕائیل ھەڵگیرسا ئەوا لەگەڵ فڕۆکەوانە ئەردەنیەکان فڕین بەرەو بنکەی  " حەبانیە " لە عێراق ئەویش پاش ئەوەی ھێزی ئاسمانی ئیسڕائیل مەتارەکانی ئەردەنی بۆردومان کرد بوو. لەوێ بە فڕۆکەکانی جۆری Hawker Hunter فڕی بۆ جەنگی ئاسمانی دژی فڕۆکەکانی ئیسڕائیل ، توانی لە ماوەی 3 ڕۆژدا 3 فڕۆکەی جەنگی پێشکەتووی ئیسڕائیل بخاتە خوارەوە.



پاش ئەوە سیف الدین بوویە یەکەم فڕۆکەوانی جەنگی لە جیھاندا کە توانیبێتی 3 فڕۆکەی جەنگی ئیسرائیل بخاتە خوارەوە لە ماوەی 72 کاتژمێردا ، ئەم ژمارە پێوانەییە تا ئێستا وەکو خۆی ماوەتەوە. سیف الدین تاکە فڕۆکەوانە لە جیھاندا کە بە فڕۆکەی جەنگی سێ ووڵاتی جیاواز بفرێت ، ئەوانیش پاکستان و ئەردەن و عێراق.

 سیف الدین ، خوێندنی سەرەکی لە پاکستان تەواو کردوە و پاشان لە کۆلێژی ھێزی ئاسمانی پاکستان ڕاھێنانی پێکراوە لە ساڵی 1958 ، پاشان دەرچووە و لە ساڵی 1960 بڕوانامەی بە دەست ھێناوە ، بۆتە فڕۆکەوان. پاشان بە فڕۆکەی Cessna T-37  فڕی و جارێکی تر بەشداری کرد،  لە ڕاھێنای فڕۆکەی جەنگی لە ویلایەتی ئەریزۆنای ئەمریکا ، پاشان لەوێ بوویە قارەمانی فڕۆکەی جەنگی ئەویش پاش فڕینە بە فڕۆکەی F-86 Sabre. لە پاشان گەڕایەوە بۆ پاکستان و لەوێ بە ھەمان جۆری فڕۆکە فڕی لە ھێزی جەنگی ئاسمانی ئەو دەوڵەتە لە ساڵی 1963.



لە ساڵی 1969 جارێکی تر گەڕایەوە پاکستانی ڕۆژھەڵات (بەنگلادش) و بویە سەرۆکی یەکەی فڕۆکە جەنگیەکانی جۆری Shenyang F-6 کە چینی بوون ، پاش ئەوەی بەنگلادش سەربەخۆی بە دەست ھێنا لە ساڵی 1971 ، ئەوا سیف الدین کرایە گەورەترین بەڕێوبەری بواری ئاسایشی فڕۆکە جەنگیەکانی ھێزی ئاسمانی بەنگالی ، پاشان کرایە بەڕێوبەری فەرمانە جەنگیەکان و سەرۆکی بنکەی ئاسمانی ناوبراو بە داکا لە ساڵی 1977 ، لە ساڵی 1980 ش خانەنشین کرا.

پاش چەند سالێک ، سیف الدین کرایە ڕاوێژکاری گشتی مەدەنی فڕۆکەکانی بەنگلادش ، پاشان خۆی ھەڵبژارد بۆ ئەندام پەرلەمانی بەنگلادش و دەرچوو ، لە نێوان ساڵانی 1991 بۆ 1996 وەکو ئەندام پەڕلەمان مایەوە ، ھەر لە ساڵی 1996 کۆمپانیایەکی کردەوە لە بواری بازرگانی و ئامادەکردنی پارچەکانی فڕۆکە.

 سیف الدین مەدالیای شەرەف و ئازایەتی پێ بەخشرا لە لایەن ھێزی جەنگی ئاسمانی پاکستانی پاش ئەوەی بەشداری کردبوو لە جەنگی دژی ھیندستان. لە ساڵی 1965 دا. وە مەدالیای سەربەخۆی پێ بەخشرا لە یەکەی ھێزی ئاسمانی ئەردەن وەکو ڕێزێک بۆی بۆ بەشداری و خزمەت کردنی لە جەنگی ساڵی 1976.



مەدالیایی ئازایەتی وەرگرت لە لایەن ھێزی جەنگی ئاسمانی عێراق بەھۆی بەشداری کردنی مەردانەی لە ھەمان جەنگدا ، وە ھێزی سه‌ربازی ئەمریکا لە ساڵی 2000 ڕێزیان لێگرت و پاشان ناوی  "Saiful Azam " یان خستە لیستی 22 باشترین فڕۆکەوانەکانی جیھان کە تا ئێستا لە ژیاندا ماون.

سەرچاوە بە دەستکاریەوە : aljazeera

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: فڕۆکەوانی پاکستانی ' سيف الدين الأعظم - Saiful Azam ' Rating: 5 Reviewed By: Unknown