جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

جۆنی دیپ - Johny Depp

ئەکتەر و دەرھێنەر و میوزیک ژەنی ئەمریکی "جۆن کریستۆڤەر ( جۆنی دیپ) " کە لە کینتاکی ، ئەمریکا لەدایک بووە له‌ ساڵی 1963 و بچوکترین برای ناو چوار براکەیەتی . جۆنی لە سەرەتای ژیانی لە 20 شوێنی جیاواز ژیاوە لەگەڵ خێزانەکەی پێش ئەوەی لە میرامار،فلۆریدا جێگیربن ساڵی 1970. کاتێک جۆنی تەمەنی 15 ساڵبوو دایکی جیابۆیەوە و بەمەش برینێکی قوڵی لەدڵیدا بەجێھێشت و ھەستا بە خاڵیکردنەوەی  خەمەکەی بە ئازاردان و سزادانی خۆی بۆ ئەو کێشە خێزانیانەی ھەیبوو لەو تەمەنە کەمەیدا. لە چاوپێکەوتنێکی کە لە 1993 ئەنجامیدا ، بەرپرچی ئەو پرسیارەیدایەوە کە پەیوەستبوو بەو برینانەی توشی خۆی کردبوو وە وتی : “لاشەم ھەڵکەندرابوو بە ڕێگەیەک ، وەکو دەریاوانەکان دەیانکرد ، لە سەردەمێکدا ھەموو تاتۆیەک واتای خۆی ھەبوو ، لە کاتێکی تایبەتی ژیانیشت کاتێک تاتۆیەک لەسەر لاشەت دادەنێت ، گرینگ نیە خۆت ئەیکەی یان بە چەقۆیەک ئەیکەی یان لای ھونەرمەندێکی تاتۆی شارەزا". زڕدایکەکەی جۆنی دیپ لەساڵی 2000  مرد ئەمەش ئازارێکی تری خستە سەر ئازارەکانی جۆنی وە وتی :" ئەو سەرچاوەی ئیلھامی من بوو".

ژیانی جۆنی دەستی پێکرد بە ژەنینی گیتار لە دوای چەند ساڵێک لە جیابونەوەی دایکی، بەشداریکرد لە گروپێکی مۆسیقی "ڕۆک" لەدوای ئەوەی وازی لە خوێندنی ناوەندی ھێنا. جۆنی ھەوڵیدا بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە لەدوای دوو ھەفتە وازھێنان لێی بەڵام بەڕێوبەرەکەی پێیوتت بڕۆ و بەردەوامبە لە خەونی ژنینی مۆسیقا. تیمی یەکەمی ناوی The Kids بوو چوو بۆ لۆس ئەنجلوس تا ھەلی تۆمارکردنی بۆندێک بەدەست بێنێت، بەڵام جیابۆیەوە پێش ئەوەی ئەو شتانە بکات. دوای ئەوە جۆنی بەیارمەتی گروپی Rock City Angels بەشداریکرد لە نوسینەوەی گۆرانیەکەیان بەناوی Mary.  لە 24 دیسەمبەری 1983 گۆڕانێکی سەرتاسەری لە ژیانی جۆنی ڕویدا کاتێک ھاوسەرگیری کرد لەگەڵ "لوری" خوشکی یەکێک لە ئەندامانی گروپەکەی بوو ، بەڵام ھاوسەرگیریەکەی بەردەوام نەبوو و لە 1985 جیابونەوە.



یەکەم ڕۆڵ بینینی جۆنی لە فیلمی ترسناکی کلاسیکی Nightmare On Elm Street ساڵی 1984 بوو کە ڕۆڵی یەکێک لە قوربانیانی خوێنڕێژ فریدی ئەگێڕا، وە پاشان بەشداری کرد لە فیلمی Platoon ساڵی 1986. پاشان ڕۆڵ بینینەکانی  جۆراوجۆربوو کاتێک بەشداری زنجیرە تەلەفیزیۆنیەکانی (Lady Blue, Slow Burn, Hotel, 21 Jump Street) و فیلمی (Cry Baby) کرد،  وە گرنترین ڕۆڵی ئەو کات بینی Edward Scissorhands بوو لە  1990 لەبەرئەوەی سەرکەوتنەکەی سەرەتای ھاوڕێیەتیەکی بەھێز و ھاوکاریکردنی نێوان دەرھێنەر "تیم بورتن" و ئەکتەر جۆنی دیب بوو .دوای ئەوە چەندان ڕۆڵی جیاوازی تری بەرجەستەکرد .



ئەو لایەنانەیی تریش کە جۆنی دیپی پێ جیادەکرایاوە بەھۆی ڕۆڵ بینینی بوو وەک  (ئید وودس لە فلیمی “Ed Woods" ) وە (جوسیف د. بیستون لە فیلمی “Donnie Brasco” ) وە (ھنتر س. پومبسون لە فیلمی “Fear And Loathing In Las Vegas”) وە (جورج جونگ لە فیلمی “Blos”) وە کۆتا ڕۆلیشی وەک (دزیکەری بانگ جۆش دیلینگیر لە فیلمی“Public Enemies”) ، ئەمەش وایکرد بەناوبانگ بێت بەھۆی لێھاتوویە سەرسامکەرەکەی لە ڕۆڵ بینینە جۆراوجۆرەکانی گێڕاوێتی. لەدوای ساڵی 1998 ناوی جۆنی دیپ بەتەواو دەرکەوت وەک ئەستێرەیەکی گەشاوەی جیھانی سینەما و بەشداری لە چەندان ڕۆڵی گرینگ کردووە وەک (Cry Baby ,The Astronaut’s Wife, Sleepy Hallow, Chocolate, What’s Eating Gilbert’s Grape)

دوای ڕۆڵ بینینە گرینگەکەی بە درێژای ژیانی لە ‌2003  کە بەشداریکردنی بوو لە زنجیرە فیلمی بەناوبانگی Pirates Of The Caribbean، بەشی یەکەمی ئەم زنجیرە سینەماییە کە پڕ تێچووترین  زنجیرە فیلمی ‌سینەمایبوو جۆنی خستە ڕیزبەندی ئەو کەسانەی خەڵاتی ئۆسکاریان پێدرا ، کە بۆیەکەمجار پاڵێورا بەھۆی ئەو فیلمەوە وە بەھۆی ڕۆڵ بینینی بوو وەک کاپتن جاک سپارۆ لەو بەشە و بەشەکەی تری دوای ئەوە ، ئەمەش وایکرد فیلمەکانی جۆنی دیب دەسکەوتی جیھانی بەدەست بێنێت کە بەکۆی گشتی 7.6 بلیون دولاری ئەمریکی بوو وە زۆرترین دەسکەوتیشی بەھۆی فیلمی چەتەکانی کاریبیەوە بوو. بەھۆی ڕۆڵ بینینی لە کەسایەتی  جاک سپارۆ و لێھاتویە بەرزەکەی کە یارمەتیدەربوو لە پەرەدان بەم کەسایەتیە ڕێزی لێگیرا بە فیلمێکی دۆکۆمێنتاری لەبارەی ئەم بابەتەوە بە ناوی  (Reclaiming The blade).

لە ساڵی 2004 بۆ جاری دووەم پاڵێورا بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئۆسکار بەھۆی ڕۆڵ گێڕانی لە ‌ کەسایەتی "جیمس ماپیو بیری" لە فیلمێکی درامی بەھێز بەناوی (Finding Neverland)، لە دوای ئەوەش بۆ جاری سێیەم پاڵێورا بەھۆی ڕۆڵ بینینی لە فیلمی بەھێزی (Sweeney Todd) کە لە دەرھێنانی "تیم  بورتون" بوو کە دواتر بەھاوکاری جۆنی 8 فیلمی تریان دەرھێنا کە کۆتا دانەی فیلمی کۆمیدی (Dark Shadows)بوو. دووجارپاڵاوتنی توانا سەرسوڕھێنەرەکەی جۆنی سەلماند لە گێڕانی نواندنە جیاوازەکان کە ئەمەش وایلێکرد ببێت بە یەکێک لە درەوشاوەترین ڕوخسارەکانی جیھانی ئەستێرەکانی سینەما. ئەو فیلمانەیتریشی کە تێدا سەکەوتووبووە جۆنی بریتیە لە (Charlie And The Chocolate Factory, Alice In Wonderland) ھەروەھا بەشداریکردووە بە دەنگ لە ئەنیمەشنی Rango وە بەشداریشی کردووە لە فیلمی کۆمیدی بەھێزی 21 Jump Street. جۆنیش وەک ھەر ئەکتەرێکی تر لەمێانەی ژیانی توشی نشێوی بووە وەک لە فیلمی The Lone Ranger ڕوویدا کە تێچویەکی زۆری ھەبوو بەڵام لایەنی سلبیشی ھەبوو، وە پێشتریش یەکێک لە خراپترین فیلمەکانی جۆنی دیپمان بینی کە ئەویش The Tourist بوو کە ڕەخنەی توندی بەدوای خۆیدا ھێنا.


بێگومان جۆنی لەم حاڵە خراپەی ڕزگاری دەبێت و جارێکی تر دەتوانێت ھەستێتەوە سەرپێ و خەڵاتێکی تری ئۆسکار بە دەست بێنێت. بەتایبەتی لەم کاتەدا جۆنی خەریکی خۆئاماددەکردنه‌ بۆ بەشداریکردن لە چەندان فیلم لە ساڵانی دواتر.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: جۆنی دیپ - Johny Depp Rating: 5 Reviewed By: Unknown