جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الثلاثاء، 6 سبتمبر 2016

ڕۆیشتنی مردووه‌كان - The Walking Dead

زنجیرە درامایەکی ئەمریکی ترسناکە، تائێستا 6 زنجیرەی لێ بەرھەم ھاتوە زۆربەی زنجیرەکانی ھەر یەکەیان 19 ئەڵقەی 45 خولەکیە، لەمانگی 10 ی ئەمساڵدا زنجیرەی 7 حەوتەمی دەکەوێتە بازاڕەوە.

چیرۆکی ئەم درامایە، باس لەجۆرە نەخۆشیەک دەکات کە حکومەت بە پلانی خۆی لەڕێگەی ڤایرۆسێکەوە لەشارێکی ئەمریکا تاقی دەکاتەوە دواتر نەخۆشیەکە لەکۆنترۆڵ دەردەچێت و سەر زەوی داگیردەکات، جۆری ڤایرۆسەکە بەم شێوەیەیە ھەرکەسێک بمرێت دوبارە زیندوو دەبێتەوە بەڵام بەشێوەیەکی ئاسایی نا، بەڵکو لەشێوەی مردوویه‌كی-زیندووی ڕۆیشتوو كه‌ ئه‌قڵی له‌ ده‌ستداوه‌ و ته‌نها هێرش ده‌كات و ھەوڵی لەناوبردنی زیندوەکان دەد.

زیندووەکانیش کە لەشێوەی گروپی بچوک بچوک لە بینا به‌هێزه‌كانی شارەکان و لە دارستانە دورە دەستەکان لەلایەک ھەوڵی خۆپاراستنی خۆیان دەدەن، لە لایەکیتر ھەوڵی دابینکردنی نان و ئاو دەدەن، زۆربەی کاتیش ئەم دوو گروپه‌ ڕووبەڕووی یەکتردەبنەوە، زیندوەکان ھەرچەندە لەکوشتنی یەکجاری مردوەکان زۆر لێھاتون، بەڵام لەبەر زۆری ڕێژەی مردوە هه‌ستاوه‌كان، تەواو زاڵ نابن بەسەریاندا بەدەرلەمەش گروپە زیندووەکان ھەریەکە بۆخۆیان ئەژین و لەناوخۆیاندا زۆر متمانەیان بەخۆیان نیە، زۆرجار لەناوخۆیاندا دەکەونە جەنگەوە و چەندین کەسیان لێ دەمرێت و ڕێژەی مردوە هه‌ستاوه‌كانی پێ زیاتردەبێت.



جەنگی ئەم گروپە زیندوانەش لەبەر ھەندێک ھۆکارە:

- کەمبونەوەی خۆراک و ئاو.
- نەبونی شوێنێکی تەواو ئارام و دوور لە مردوەکان تادەستیان نەیان گاتێ.
- نەبونی متمانە بەیەکتر و ھەندێک جار شەڕکردن لەسەر ئەوەی کێ ڕێبەرایەتیان بکات، چونکە ھەریەکێک لەم گروپە زیندووانە سەرکردە و ڕێبەری خۆی ھەیە!!.



دیمەنەکانی ئەم درامایە، لەیەکەم بەشی زنجیرەی یەکەمەوە سەرجەمی تراژیدی و زۆر سەرنج ڕاکێشن، زۆرجار دووخۆشەویست لێک دادەبڕێن بەھۆی ئەوەی کە یه‌كێكیان توشی نەخۆشیەکە دەبێت، یان دابڕانی دووبرا یا دووخوشک، کوڕ و دایک و دوو ھاوژین. زۆرکات بەدەم سەیرکردنی دراماکەوە بیرت بۆ ئەوە دەچێت، سەرمایەی جیھانی لەپێناو دەسکەوتنی پارە و دەسەڵاتدا، ھەمووجۆرە ڤایرۆسێک بە ڤایرۆسە زۆر ترسناکەکانیشەوە لەسەرخەڵک تاقی دەکاتەوە، تا لەدواتردا دژەکەی بفرۆشێت و پارەی پێ پەیدابکات.



ئەوەی ماوەتەوە بڵێم چیرۆکی ئەم درامایە ئاسایی نیە و مرۆڤ واھەست دەکات لەئایندەدا لەخەیاڵ و دراماوە ببێتە ڕاستی...!!

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: ڕۆیشتنی مردووه‌كان - The Walking Dead Rating: 5 Reviewed By: Unknown