گەورەترین وێستەگەی کارەبایی لە ڕێگەی خۆرەوە کەوتە کار

پڕۆژەی ئایڤنپا - Ivanpah
ئایڤنپا پرۆژە و سیستەمێکی گەورە و فراوانی بەرھەمھێنانی ووزەی کارەبایە لە ڕێگەی خۆرەوە ، بەھۆی شانەکانی خۆر. ئەمە گەورەترین وێستگەی ووزەی خۆرە لە جیھاندا ، تێیدا 300 ھەزار ئاوێنەی کۆنترۆڵ کراوی کۆمپیوتەری تێدایە ، ھەموویان لە بەرزی 7 پێ جیگیر کراون و وە پانی ھەر ئاوێنەیەک 10 پێبە کە شانەی ئەلیکترنین ، لە سەنتەری ڕووبەرەکەدا چەند تاوەرێک بنیاتنراوە بە بەرزی 450 پێ ، تاوەرەکەش سیستەم و ئامێری خۆی تێدایە ، تێیدا ئاو دەگۆڕێت بۆ توانای ھەڵمی بۆ ئەوەی تۆڕباینەکانی بخاتە کار کە ووزە بەرھەم دێنن.

وێستەگەکە خاوەنداری کراوە لە لایەن کۆمپانیاکانی : Google و BrightSource و NRG. ئەم وێستگە دەتوانێ ووزەی کارەبا بۆ کالیفۆڕنیا دابین بکات ، تێیدا سێ تاوەر توانای بەرھەم ھێنانی 392 مێگاوات کارەبایان ھەیە بە ئاستێکی تەواو بەرز. ئەمەش بەسە بۆ بۆ ئەوەی 140000 ماڵ ووزەی پاک بەکار بێنن. وە لەگەڵ ئەوەش بەھۆی ئەم وێستەگە دەتوانرێ پڕی 72000 بارھەڵگر دووەم ئۆکسیدی کاربۆن لەسەر ڕێگەکان لاببرێت و ژینگە پاکتر بکرێتەوە وێستگەکە سنووری 5 میلی داگیر کردوە ، دەکەوێتە سنووری نزیک کالیفۆڕنیا-نیڤادای ئەمریکا ، سەبارەت بە تێچووی پڕۆژەکەش ، 2.2 ملیار دۆلار بووە.

0 التعليقات:
إرسال تعليق