جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

عباس بن فرناس - Abbas ibn Firnas

ئەبو قاسمی عەباس کوری فرناس کوری ورداس تاکەرنی داھێنەری ئینسکلۆپیدیکی باوەڕداری ئەندەلوسیە و لە ڕەندە لە ووڵاتی ئیسپانیا لە دایک بووە له‌ ساڵی 810 ز. عەباس لە سەردەمی دەوڵەتی ئەمەوی لە ئەندەلوس بەوە بەناوبانگ بوو کە یەکەم کەس بوو لە مێژووی ژیانی مرۆڤایەتی ھەوڵی فڕینی دا و باڵی دروست کرد بە ھۆی جوڵەی دەستەوە کاری دەکرد وە ھەروەھا شاعیرێکی زیرەک و مۆسیقا ژەنیش بووە وە زانا بیرکاری و گەردوونی و کیمیا بووە.

فرناس کاتژمێرێکی ئاوی دروست کرد کە بە " المیقاته - Water Clock " ناسراوە ھەروەھا گەشتە ئەوەی بتوانێ شوشەی ڕوون دروست بکات لە بەردوە ھەروەھا چاویلكه‌ی گوبی دروست کرد ھەروەھا بازنەیەکی وەکو خولگەی دروست کرد کە تێیدا وەکو شتێکی لەبەر چاو ئەستێرەکانی دەر دەخست کە چۆن جووڵە دەکەن ، وە رێگەیەکی دۆزیەوە بۆ برینی بەردی کوارتز لە ئەندەلوس پاشان دەیان نارد بۆ میصر ئەوەش یەکێکی تر بوو لە دۆزینەوەکانی پاشان دوای ئەوەی بەردەکان نێردران بۆ ئەوروپا تەواو ناوبانگی دەرکرد ئەوروپاش بەھۆی فه‌رنساوە فێری بڕین و نەخشاندنی بەردی کریستاڵ و کوارتز بوون وە ھەروەھا شوشەی دروست کرد بێ رەنگ واتە شوشەکە خاڵی بوو لە ڕەنگ و روون بوو..

لە ماڵکەی خۆی دا ژوورێکی دروست کرد بە شێوەیەکی زۆر جیاواز و تایبەت کە باسی لە ئاسمان و ئەستێره‌ و ھەور و ھەورە بروسکە و ئەمانە دەکرد بۆ ئەوەی پیشانی ئەو کەسانەی بات کە دێن بۆ ماڵەکەی ئەویش بە یارمەتی ئامراز و پێداویستیەکانی ئەو سەردەمە لە رێگەی مامۆستایەکیەوە وە ھەروەھا ھەندێ جۆری بەندۆڵی ئاواز دروستكه‌ری داھێنا ، گەورە ترین داھێنانیشی ئەوە بوو دوو باڵی دروست کرد بۆ فڕین ئەویش تاقی کردنەوە لەسەر كۆشكی "ڕوصافه‌ " بوو چەند جارێک ھەوڵی فرینی دا بەڵام دەکەوتە خوارەوە تا ئەوە بوو کۆتا جار کە دەکەوێتە خوارەوە و گیان لە دەست دەدات ئەویش لە ساڵی 887 ز دا لە شاری قورتوبە .



لەبەر ئەوەی فرناس زانای بیرکاری بوو ئەوا ژماره‌كاری خێرایی بای کرد بوو بە بەکارھێنانی ڕیشە و ھەندێ داری تایبەتی باڵەکانی دروست کرد پاشان لە بەرزایەکەوە خۆی ھەلدایە خوارەوە، توانی بۆ ماوەیەک بفرێت بەڵام بیری چوو بوو کلک بۆ بەشی پشتەوە دروست کرد بەڵام بە ڕای زانایان دەلێن زانیویەتی هه‌ر چۆنێك بێت پشتگوێی خستووه‌ ، دوای ئەوەی دەکەوێتە خوارەوە ھەندێ کوتران و ئازار لە پشتی دەبێت بەڵام دوای چەند مانگێ چاک دەبێتەوە دووبارە ھەوڵدەداتەوە بەڵام ئەوەیە وەکو جاری پێشوو لە بەرزاییەکی ترەوە دەفرێت و بەڵام بەھۆی نەبوونی کلک و خرابی ھەوا ئەوا نا رێکی دەکەوێتە باڵەکانی و دەکەوێتە خوار و گیان لە دەست دەدات، له‌ ساڵی 887 ز له‌ شاری قورتوبه‌.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: عباس بن فرناس - Abbas ibn Firnas Rating: 5 Reviewed By: Unknown