جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الثلاثاء، 6 سبتمبر 2016

ناوچه‌ی پشتێنه‌ی بێده‌نگ - Silent Zone

ئەم ناوچەیە لە جیھاندا بە ناوبانگە ، دەکەوێتە سنووری بۆڵسن دی مه‌پیمی - Bolsón de Mapimí له‌ مەکسیک ، ئەم ناوچەیە لە ساڵی 1930 لە لایەن فڕۆکەوانێک بە ناوی فرانسیسکۆ سارابیا دۆزرایەوە ئەویش ئەو کاتەی ئامێری ڕادیۆکەو و ئامێری ڕێنیشاندەری نەخشەکەی لە کار کەوتن لەو کاتەی بە سەر سنوورێکی بیابانی ووڵاتی مەکسیک دەفڕی ، تێبینی کرا شەپۆلە ڕادیۆییەکان ناتوانرێ بنێردرێن و بگوازرێنەوە بەھۆی بونی بوارێکی موگناتیسی بەھێز لە ناوچەکەدا. لە ساڵی 1970 کاتێک لە تاقیکردنەوەیەکی موشەکی سوپای ئەمریکی لە یەکێ لە بنکەکانی نزیک نیومەکسیکۆ کاتێ وەشێنرا ئەوە لە کاتی نزیک بوونەوە لە سنوورەکە ئاراستەی گۆرا و تەقیەوە لە بیابانێکی نامۆدا و لێکدانەوەیەکی وەھاشی بۆ نەکرا بەھۆی نەبونی زانیاری پێویست لەسەر ئەو ناوچە، پاش ئەوە تیمێکی پشکنەران و شارەزایانی ھێزی ئاسمانی ئەمریکا بەرەو ئەو ناوچەیە ڕۆشتن بە نیازی لێکۆڵینەوە ، ئەویش لە ژێر رەزامەندی حوکمەتی مەکسیک ، پاشان دۆزینەوەیەکی چاوەڕوان نەکراو ڕوویدا.



تێبینیان کرد دیاردەی نائاسایی ڕوودەدات ، شەپۆلە ڕادیۆییەکان کاریان نەدەکرد و نە شەپۆل وەردەگیرا و نە دەنێردرا بە ناو ھەوادا ، ئەمەش شتێکی نامۆ بوو ، بە جۆرێک تەلەفیزیۆن و ڕادیۆ و شەپۆلە کورتەکان و ھەتا مایکرۆوەیڤیش کاری نەدەکرد . وا دیار بوو ھەتا شەپۆلی مانگە دەستکردەکانیش نە دەگەشتنە ئەم ناوچەیە...بۆیە ناونرا ناوچەی بێدەنگ بە ڕاستەوخۆی. پاش ئەمانیش تیمی توێژەران و لێکۆڵیاران دەھاتنە ناوچەکە بۆ لێکۆڵینەوە. حوکمەتی مەکسیک ئامێرێکی دروست کردوە پێش چەند ساڵێک لەمەوبەر بۆ گەران لەو ناوچەیە ، وە زانایانیش شوێنێکیان دیاری کردبوو بۆ لێکۆڵینەوە و ناویان نابوو ، بایۆسفیر. ئامانجی سەرەکیش لەم گەڕان و توێژینەوانە بریتی بوو لە لێکۆڵینەوە لە جۆرەکانی ژیانی ڕووەکی و ئاژەڵی لەم پشتێنە جیاوازە ، بەڵام بانگەشەکەران دەڵێن لێکۆڵینەوەیە بۆ بواری تر و ئەو شتانەی لە کۆمەڵگای مرۆڤەوە دوورن...!!



لە توێژینەوەیەکدا ئەوە پیشاندراوە کە دیاردەی نامۆ و سروشتێکی نائاسایی پەیوەندی بەو ناوچەیەوە ھەیە ، وە ھەروەھا ماددەی فلزی موگناتیسی ئاست بەرزیشی تێدا دۆزراوەتەوە. وە زانایەکیش ئەوەی دۆزیوەتەوە کە ئەم ناوچەیە وەکو پشتێنەیەکی گەرمە بۆ چالاکی نەیزەکەکان ، مەزندەش کراوە کە سیفەتی ھەندێ ماددەی موگناتیسی نەزانراو و نەناسراوی تێدایە بەڵام وتراوە کە لە جۆری تۆزی موگناتیس وایە. زاناکان ھەوڵیان داوە بزانن ئایا ئەمە موگناتیسی خاوە یاخود موگناتیسی داباریوە بەھۆی کەوتنە خوارەوەی نەیزەکەکان بۆ سەر زەوی پێش دەیان ھەزار ساڵ وە ھەتا ملیۆنان ساڵ لەمەو بەر ، دەشی ئەم ماددە موگناتیسی و بوارە موگناتیسیە بەھێزە ھەر لە ئەنجامی بەرکەوتنی نەیزەکێک سەختی دەوڵەمەند بە ئاسن و موگناتیس بوو بێت کە خۆی کێشاوە بەو شوێنەدا و ئەو خاڵە دوورەی زەوی بووبێتە ئامانج.



زانایان پاش لێکۆڵینەوە ئەوەیان پیشاندا کە پشتێنەی بێدەنگ دەکەوێتە سەر ھێلی 30 ی باکور ، ھەر وەکو ھەرەمەکانی میصر و ناوچەی پیرۆزی تبت و سێگۆشەی بەرمۆدا. وه‌ زاناکانیش ئاماژەیان بەوە داوە دەشێ ئەمە ڕێکەوتێکی ئاسایی بێت ، بەڵام لە ڕاستیدا ناوەندی توێژینەوەکانی مەکسیک ناوچەکەی ناساند بە دەریایی سیستیس کە کەوتۆتە قوڵای زەریایەکەوە لە پێش ملیۆنان ساڵ لەمەو بەر.ھەندێک پێیان وایە ئەم ناوچەیە وەکو خالێکی گەورەی ناوەندی تۆری موگناتیسی زەوی وایە ، یاخود وەکو دەرگایەکە تێیدا زەوی ووزە وەردەگرێت ، وە دەڵێن ئەم وزەیە پەیوەندی ھەیە بەو بوونەوەرانەی مرۆڤ بە ئەستەمی دەتوانێ بیانبینێ یا بوونەوەرە بیانیەکان کە بۆ چالاکیان گرنگە ، وە ھەندێکیش پێیان وایە تەنە فریوە بۆشاییە نامۆکان کە وزەی موگناتیسی بەکار دێنن بۆ فڕین تا ئێستاش تێیدا فڕیون و لە لایەن خەڵکەوە بینراون ، وە دەلێن دەشێ ئەمە ڕاست بێت بەھۆی ئاست بەرزی موگناتیس تێیدا. بەڵام لەگەڵ ئەمەش ھیچ بەڵگەیەکی ڕاستەقینەوە و دڵنیا کەرەوە نیە کە ئەم ووتە و گومانانە پشت ڕاست بکاتەوە ، لەگەڵ ئەوەی لە ووڵاتی مەکسیک تەنی فڕیوی نەناسراویش زۆر بینراوە لە لایەن ھەزاران کەسەوە ، رووناکی نامۆ و دەرکەوتنی تەنی گەورە و نەناسرا لە بۆشایی و سووتانی دارستان و دەفری فڕیو و وە پەیوەندی لەگەڵ بوونەوەرە بیانیەکان ، ھەموو ئەمانە ھەواڵی لەسەر دراوە بە ڕادەیەکی زۆر لەو ناوچەدا ، وە ھەندێ کەسی خاوەن کێڵگە ئەوەیان وتووە کە لە شەواندا تیشکی و ڕووناکی زۆر سەیریان دیوە وە کەشتی ئاسمانی جیاواز لە ھی مرۆڤیان دیوە کە بە ستوونی ھاتۆتە خوار بۆ سەر بیابانەکە و نیشتۆتەوە ، وە ئاستی گەرمیان زۆر بووە و بوونەتە ھۆی دروست بوونی ئاگر لەو ناوچەیەدا.

 

وە ھەروەھا ھەواڵ دراوە لەسەر پەیوەندی و چاوپێکەوتن لەگەڵ بونەوەرانی نامۆ و شێوەی نزیک لە مرۆڤ کە ناودەبرێن بە ھیومانۆید ، یەکێ لە خێزانەکانی نزیک پشتێنەی بێدەنگ کە کێڵگەیان ھەیە بانگەشەی ئەوەی کردوە و زانیاری داوە کە سەردانی ماڵەکەیان کراوە لە لایەن 3 بونەوەری بیانی کە ڕەنگی قژیان مەیلە و زەرد و درێژ بووە لە جۆری ھیومانۆید یاخود جۆرێکی تر بونەوەر بوون. دوانیان نێر بوون و ئەویتریش مێیە بووە کە بە زمانی ئیسپانی قسەیان کردوە ، داواکاریان لە خێزانەکەش تەنھا ئاو بووە ، نە خواردن و ھیچ شتێکی تریان داوا نەکردوە ، خاوەن کێلگەکە لێیان دەپرسێت ئێوە لە کوێوە ھاتوون ئەوانیش وەڵام دەدەنەوە ( لە سەرەوە ) .



توێژەرێکی تر کە لەو بیابانەدا وونبوبوو و شوێنی خۆی نەدەدۆزیەوە زانیاری ئەوەی داوە کە ڕێی پیشاندراوە بۆ بینای توێژینەوەکان لە لایەن ھەمان ئەو 3 بونەوەرە بیانیە کە سەردانی خێزانی کێلگەکەیان کردوە . وە چیرۆکێکی تریش کە دەلێت تیمی لێکۆڵیاران و بەدواداچوان ، لە یەکێ لە کەناڵە ھەواڵیەکان یارمەتیان دراوە لە لایەن ئەو بونەوەرانەوە کاتێک گیریان خواردوە لە شوێنێکی ئەو بیابانەدا ئەویش پاش تەقینەوەی ھەورێک کە تا ئێستا شتی وایان نەدیبوو ، وە دەڵێن ئەم بونەوەرانە جلێکی شێوە باراناویان لەبەردا بووە و لەگەڵ کڵاوی شێوە تۆپی..

ده‌بێ ئه‌وه‌ بڵێین كه‌ ئایا ئه‌م باس و دیاردانه‌ تا چه‌نێك ڕاستن ده‌رباره‌ی ئه‌م ناوچه‌یه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دیارده‌ و چیرۆك گه‌لێك زۆرن به‌ڵام ناتوانین به‌ راستی وه‌ڵامێكی دلنیاكه‌ره‌وه‌ به‌ ڕاستی یا نا ڕاستی بده‌ینه‌وه‌ ، پرسیار زۆرن كه‌ له‌ بیری ئێمه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه‌ ده‌رباره‌ی ئه‌و دیارده‌ و ده‌ركه‌وته‌ نا سروشتیانه.....وه‌ ناشزانین ئایا ئه‌مانه‌ ده‌ربنه‌ ڕاسنی زاسنتی یا ته‌نها خه‌یاڵی زانستین...

كۆتایی به‌شی یه‌كه‌م..

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: ناوچه‌ی پشتێنه‌ی بێده‌نگ - Silent Zone Rating: 5 Reviewed By: Unknown