جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الثلاثاء، 6 سبتمبر 2016

لیۆناردۆ داڤینشی : وێنه‌ی مۆنالیسا - Mona Lisa


لیۆناردۆ کە ھاتۆتە ژیانەوە کورێکی قۆز و جوان بووە ھەر لە منداڵیەوە زیرەکی و بەھرەکانی دەرکەوت ، ھەتا لە ژیاندا بوە کەس نەیزانی بە تەواوی ئایا زانای گەردونیە یا پزیشكه‌ یا ئەندازیار یا زانای بیرکاری و فیزیایە یا ئایا تەنھا وێنە کێش بووە ؟؟ داڤینشی بە یەکێك لە بلیمته‌ كه‌مه‌كانی مێژوو دانراوه‌ ، پێشنیاره‌كان ده‌ڵێن دووباره‌ بوونه‌وه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌ زۆر ده‌گمه‌نه‌ ، دووباره‌ بوونه‌وه‌ی كه‌سێكی وه‌كو داڤینشیش به‌ 1000 ساڵ جارێك مه‌زنده‌ كراوه‌. یەکێك لە کارە دەگمەن و داھێنانەکانی بریتیە لە تەشفیر کردنی نوسین و زانیاری تایبەت کە لە وێنەکانیدا دەر دەکەون ، یەکەم کەس بووە کە نوسینی تەشفیر کردوە بە ھێما و نیشانەی تایبەت کە چاو به‌ ئاسایی هه‌ستی پێنه‌كات به‌ڵكو به‌هۆی ئامێر و ئامرازه‌وه‌ هه‌ستی پێ ده‌كرا..

داڤینشی لە ساڵی 1452 لە شاری توسکانیا لە دایک بوە وە ناو نراوە بە زیرەک و لێ ھاتوو لەو سەدەی ئەو ژیاوە کەسێکی تری وەکو ئەم نەبوە وەکو دەزانین مۆنالیزا ئەو وێنەی کە لە لایەن داڤینشیەوە كێشراوه‌ ئەو ئافره‌ته‌ ناودار بووە بۆ ئەوەی کە توڕه‌ بووە و زۆر بە دەگمەن پێکەنیوە . وە ئەوەش بزانین ئەو وێنە لە مۆزەخانەیەکی زۆر تایبەت پارێزراوە کە کە شووشەی پارێزگاری وێنەکە زۆر بە توندی و زەبرەوە لە شوشەی زۆر ئەستور دروست کراوە دژی شکان و دژە چەکیشە بۆ پاراستنی لە دزی. ئەم وێنە بە خەیاڵی ترین و بەناوبانگترین وێنەی دا ئەنرێ کە ھەتا ئێستا وێنه‌یه‌كی له‌و شێوه‌ نه‌كێشراوه‌ ، به‌ جۆرێ باس لە وێنەکە دەکرێ کە پێشکەوتوترین و شاراوە ترین فێلی بیایی تێدا بەکار ھاتووە کە بە درێژای 40 ھەزار ساڵ ھەتا ئێستا شتی وا بوونی نەبووه‌..!



وێنەکە کە سەیری دەکەی ژنێکە خەندەیەکی سادەی کردوە تەنھا لێوی کەمێک جوڵاندوە زیاتر لە 500 ساڵ زانا و داناکانی بواری وێنە کێشان رایان وا بوو کە ئەو تەنھا سودی لە جۆری ئەو ماسولکانە وەرگرتوە کە مرۆڤ لە کاتی خەندە و پێکەنین بەکاریان دێنێت بەڵام لە راستیدا هه‌ڵه‌ بوون بەڵام دوای تاقیکردنەو و لێکۆڵینەوە بۆ زیاتر لە 13 ساڵ گەشتنە ئەو ئه‌نجامه‌ی کە داڤینشی 12 چین بۆیەی لەسەر یەک بەکار ھێناوی بۆ کێشانی ئەم خەندەیە.. مەبەستی ئێمە لێرە نھێنی ئەم وێنەیە نەک لێوی ژنەکە..

داڤیشسی ھەر بە وێنەو و نیگاركێشان نەوەستاوە بەڵکو زانای فیزیا و ئەندازیارێکی زۆر لێهاتوو و خەیاڵی بوو کەس نەی دەتوانی بگاتە لە %01 ی زانست و بیرۆكه‌ و كاره‌كانی ، ھەروەھا دروست کەری چەک و ئامێری جه‌نگی زۆر سەیر و سەمەرە بوو ، وە ھەروەھا شاره‌زا بوو لە جیھانی سروست و دار و درەخت و زانستی گەردوون و کیمیا و زانستی توێكاری مرۆڤ و ھەروەھا بواری تەندروستی و دیاری کردنی بەشەکانی لەشی مرۆڤ و کێشانی ئێسكه‌ په‌یكه‌ و ماسولكه‌كان و ئه‌ندامه‌كان..هتد... له‌به‌ر زۆر هۆكار و لێهاتووییه‌كه‌ی به‌ مرۆڤێكی ئاسایی سه‌یری نه‌ده‌كرا وا ده‌زانرا له‌ شوێنێكی تره‌وه‌ هاتووه‌ ، ھەر ئەمانەی نەزانیوە بەڵکو ئەندازیاری دەنگ و ئاواز دانانن بوە کەسێکی گاڵتهچیش بووە، وە فەیلەسوفیش بوە ، ھەرچەندە لە سەردەمێکی زۆر جاھیلدا ژیاوە کە نە زانکۆی لێ بووە نە قوتابخانە..وە ھەرگیز نەی خوێندوە تەنھا بە زیرەک و ماندووبوی خۆی گەشتوە بەم ئاستانه‌...به‌ڵام ده‌شێ نهێنی زۆر بێت له‌ پشتی ژیانی ئه‌و.

نھێنیەکانی مۆنالیزا کە ھەموو دنیای لە مەتەڵ و شتی شارەوە نوقم کرد :

مۆنالیزا یا جیۆکۆندا ئەو وێنەی کە کێشای ساڵی دەست پێ کردنی دەگەڕێتەوە بۆ 1503. دروست کردنی وێنەکە 4 ساڵی پێ چووە بەڵام وەکو لە ڕابردو ئاماژەم پێ داوە تەنھا بیرۆكه‌ی لێوی ژنەکە و جێ بەجێ کردنی 10 ساڵی پێ چووە ، وەکو دەلێن ژنەکە ناوی لیزا بوە ژنی بازرگانێکی دەوڵەمەند بوە کە ناوی فلۆرنسی فرانسیسکۆ جیۆکۆندا بوە وە ھاورێ ی داڤینشی بووە ، کاتێک سەیری وێنەکە دەکەی ئەوا لات سادەیە بەلام کە لێ ی ورد دەبیتەوە پڕە لە زانیاری شاراوە نیشانەی واتا تاریك. داڤینشی لە راستیدا له‌و سه‌ده‌یه‌ كه‌سێك بوو له‌ ئاینی خۆی ده‌رچووبوو مەبەستی ئەم له‌ به‌دڕه‌وشتی نه‌بووه‌ بەڵکو ویستویەتی بە زۆر شت بگات و زانستی زیاتر بێت. بە ڕای ئەو دەیووت :" کەسی تەواو ئەوەیە سیفەتی ژن و پیاویش ھەڵگرێ " ، بە ڕای ئەو ژن لە پیاو گرنگ تر بوو بۆیە گرنگی زۆر بە ژن داوە ئایا حەزی خۆشەویستی بوە یا رێز بوە ئەوە نازانرێ بەڵام ئەوە زانراوە ژن پیرۆزە.


کاتێ رەخنەگران سەیری وێنەکەیان دە کرد دەیان وت بەشی پشتەوەی لیزا واتە باکگراوندی پشتەوەی بەرزو نزمی تێدایە وە ھەروەھا ئەو ھێڵەی کە کێشراوە بە ستونی لە لای چەپ گەورە ترە لە لای راست..بەڵام پرسیارێکی تر دێتە پێشەوە ئایا ئەم ژنە لیزا لە سەردەمێکی چۆن ژیاوە دواکەتوو یا پێشکەوتوو سەردەمێ کە ڕاپەرینی بواری هونه‌ر و نیگار بوە یا چی ؟ بەڵام کاتێ سەیری چاوی و بەشی ناوچاوی دەکرێ ئەوا توڕەیە و وەکو ده‌مووچاوێكی مۆن دەر دەکەوێ بەلام کە سەیری لێوی دەکەی ئەوا خەندەیەکی تێدایە ، شتێکی تر ئەوەیە کە لە وێنەکە ورد بیتەوە دەبینی شێوەی ژن و پیاو تێکەڵ کراوە واتە ئێستا ئەگەر وێنەکەی مۆنالیزا لەگەڵ وێنەی داڤینشی خۆی بخەینە پاڵ یەک و بەراوردیان کەی ئەوا !!...




دەبینن کە زۆر لێک چوون لە نێوانیان دا ھەیە بە پێ ی وتەی رەخنە گرانی بواری هونه‌ر و نیگارکێشان دەلێن ئەو وێنە داڤینشی خۆیەتی چۆن ! ھۆکاری ناو نانی وێنە کێشراوەکە بە مۆنالیزا دەگەرێتەوە بۆ سەردەمی فیرعەونەکان کە خواوەندێکیان ھەبوە بە ناوی ئەلمۆنا - Almona کە مەبەست ئەوەیە دەلێت نێرەکان واتە پیاو زیرەک و عەبقەرین. وە ھەروەھا خواوەندی مێ ناوی ئیسیس - ISIS بووە کە بە ئیتاڵی ناو دەبرێ بە لیزا - Lesa .



بەڵام ڕاستیەکی تر ھەیە ئەویش ئەوەیە لە راستیدا داڤینشی ئەم وێنەی ناو نەناوە مۆنالیا بەڵکو وێنەکە دوای 31 ساڵ لە مردنی داڤینشی لە لایەن کەسێکی ترەوە کە ناوی جۆرجیۆ فاساری بوە وە ھەروەھا ناوی مۆنالیزا یا جیۆکۆندا بە شێوەیەکەی بەر بڵاو لەو سەدە یە بەکار ھاتوە .بەڵام لە کۆتایدا ڕاستی تەواو ده‌شێ ئه‌وه‌ بێت كه‌ داڤینشی وێنەی خۆی کێشاوە یا به‌شێك بووه‌ له‌و ده‌مووچاوه‌ ، وە جگە لەوەش ھەندێ نیشانە ھەیە کە زاناکان وای بۆ دەچن تەواو نەکرابن یاخود بڕاون چونکە داڤینشی سروشتی سەیر بووە کاتێ وێنەی دەکێشا لە پرێکدا وازی لێ دەھێنا یا ھەموو بەشەکانی تەواو نە دەکرد یاخود ھەندێ نیشانەی لەسەری جێ دەھێلا کە ھەموو ئەمانە مانای تایبەتی شاراوەی خۆیان ھەبوە ، ئەم وێنەی ئێستای لە لاکانیەوە لێ ی بڕاوە لە وێنە بنه‌ڕه‌تیه‌كه‌دا دوو ھێلی ستونی لەم دیو ئەو دیوی ژنەکەدا ھەیە..

داڤینشی ھەر بەم فێلی بینایی و هونه‌ره‌ خەیاڵیانە نەوەستاوە بەڵکو نوسینەکانیش جیاواز بوە ، ئەو شێوازەی کە ئەم کەسە بەکاری ھێناوە لە نوسین جیاواز بوە تەنھا بە یەک شێوە توانراوە بخوێندرێتەوە ئەویش ئەوەی لە رێگەی ئاوێنەوە سەیری نوسینەکانی بکەی واتە بە شێوەی پێچەوانە   وە ھەروەھا یادگاری و نوسینەکانی بە گرانترین و بەناوبانگترین دادەنرێن لە نێوان نوسین و داھێنانەکانی وەکو دروست کردنی ھێلیکۆپتەر و مودەرەعە وە چه‌كی خودكار و وە وێنە ئەلبومی تایبەت بە لەشی مرۆف و گیانداران شی کردنەو ە و باس کردنی بەشەکانی لەشی زۆر بە شێوەیەکی پێشکەوتوو هه‌تا پێشكه‌وتوو له‌ ئامێره‌كانی سه‌رده‌م ، وێنه‌ و نیگاره‌ كێشراوه‌كانی به‌ ڕێژه‌یه‌كی زۆر لە مۆزەخانەیەکی تایبەت بە ناوی داڤینشی لە شاری ئوسترالیا پارێزراون .

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: لیۆناردۆ داڤینشی : وێنه‌ی مۆنالیسا - Mona Lisa Rating: 5 Reviewed By: Unknown