كهیسی وون بوونی ' تۆماس میھان '

تۆماس میھان پیاوێکی تەمەن 38 ساڵە بوو کە روخسارێکی جوانی ھەبوو ئەو پارێزەرێکی لێھاتوو و سەرکەوتوو بوو کە لە کارە پڕ سوودەکەی چێژی وەردەگرت و لە فەرمانگەی کاری کالیفۆرنیاش پۆستی ڕاوێژکاری ھەبوو ، نووسینگەی کارەکەی لەشاری شوێنی لە دایکبوونی خۆی (کۆنکۆرد) بوو ، ئەو لە ڕۆژی یەکەمی شوباتی ساڵی 1963 پاش ئەوەی کە بۆ ماوەی یەک ھەفتە گوێی لە گازندەی کرێکاران گرتبوو لە ئیۆرکا بەرەو ماڵەکەی گەڕایەوە ، ئەو نزیکەی کاتژمێر 2 ی پاش نیوەڕۆ ئیۆرکای بەجێھێشت و گلەیی لەوە دەکرد گوایە دووچاری ئەنفلۆنزا بووە ، ئەو لە چێشتخانەیەکدا لە مایرز فلات وەستا تاوەکو خواردنەوەیەک بخواتەوە لەوێوە تەلەفۆنی بۆ ھاوسەرەکەی کرد و پێی گووت ھەست بە نەخۆشی دەکات ، لەوانەیە درەنگ بگاتەوە ماڵەوە ھاوسەرەکەی ئامۆژگاری کرد کەوا باشترە کەلە ھوتێلێکی نێوان ڕێگاکەدا بحەسێتەوە تاوەکو نەچار نەبێت کەبە نەخۆشی ئۆتۆمبێل لێبخورێت ، نزیکەی کاتژمێر 4:45 خولەکی پاش نیوەڕۆ تۆماس میھان ژورێکی لە میوانخانەیەک بەناوی فۆرتی وینکز گرت لە ڕێدوای کە نزیکەی دوو میل لە باکوری شاری گاربێرسفیل ەوە دوورە ، پاشان چووە شاری گاربێرسفیل تاوەکو لە نەخۆشخانەی ئەو شارە پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام بدرێ ، ئەو بە پەرستارێکی گووت: (وەکو ئەوە وایە کە من مردبم )!! کاتێ کە پەرستارەکە خەریکی ئەنجامدانی کاری پێویست بوو بۆ پشکنینەکە لەناکاو تۆماس لەنەخۆشخانەکدا نەمابوو ، لەم کاتەدا کاتژمێر 6:45 ی ئێوارە بوو ، لەوکاتەدا ماروین مارتین و ھاوسەرەکەی لە مایرزفلات ئاگاداری پۆلیسی ڕێگەی ویلایەتیان کرد کەلە کاتژمێر 7 ی ئێوارە گلۆپی دواوەی ئۆتۆمبێلێکیان بینیوە ، کە لەسەر ڕێگەی ژمارە 101 بەخێرایی دەرۆیشت کە پێدەچوو کەوتبێتە ناو ئاوی رووباری ئێل و تیایدا نوقم بووە . پۆلیسی ویلایەتەکە بەخێرایی ئۆتۆمبێلێکیان ناردە شوێنی ڕووداوەکە تاوەکو لەدروستی روداوەکە ئاگادار بێتەوە .
لە کاتژمێر 8 ی ئێوارە تۆماس میھان دووبارە گەڕایەوە میوانخانەکە و بە خاوەنی میوانخانەکەی گووت : ئایا پێدەچێ کە من مردبم ؟ من ھەست دەکەم کەمردووم و ھەموو دونیا لەگەل من مردووە .خاوەن میوانخانەکە سەرنجی دا کە پێلاوەکان و بەشی خوارەوەی پانتۆلەکەی تۆماس قوڕاوی و تەڕە ، تۆماس پاش ئەو قسانە بەرەو ژوورەکەی خۆی بەڕێکەوت شاگردێکی میوانخانەکە لە کاتژمێر 9:30 شەو بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی تۆماس میھان لە روودانی تۆفان و پچرانی ھێلی پەیوەندی لەگەل ھاوسەرەکەیدا کە تۆماس داوای کردبوو چووە ژوورەکەی. شاگردەکە سەرنجیدا کە میھان جلوبەرگەکەی گۆڕیوە کراسێکی سپی و چاکەت و پانتۆلێکی ڕەشی لەبەرکردبوو ، لە کاتژمێر 10:45 خولەکی شەو ئۆتۆمبێلەکەی تۆماس لە ڕووباری ئێل دۆزرایەوە ، ئۆتۆمبێلێکەی تا دواوەی چووبوە ناو ئاو تەنھا گڵۆپەکانی دواوەی دیار بوو لەسەر ئۆتۆمبێلەکە پەلەی زۆری خوێن لەسەری بوو شوێن پێیەکی خوێناوی تا لێواری ڕووبارەکە و لەوێوە تا تەنیشت شاڕێگەی ویلایەت بەرچاو دەکەوت بەڵام لەوێدا کۆتای پێھاتبوو، ھیچ کەسێک لەناو ئۆتۆمبێلەکە نەدۆزرایەوە و بەوتەی پۆلیس ئۆتۆمبێلەکە لەکاتی کەوتنە ناو ڕووبارەکە خێراییەکی زۆری ھەبووە ، لەوکاتەدا چیتر تۆماس لەمیوانخانەکدا نەبوو بەڵام جانتاو جلوبەرگەکەی ھەر لەوێ بوون ، پێلاو و پانتۆلە تەرەکەی وشک ببۆوە و ھیچ نیشانەیەک لە سرینەوەی قوڕی شەوی ڕابردوو لەسەر پێلاو و پانتۆلەکە نەدەبینرا ، ئەو لەشەوی یەکەمی شووبات وون بوو تاوەکو 20 ی شووبات کە جەنازەکەی 16 میل دوور بوو لەو شوێنەی کە ئۆتۆمبێلەکەی کەوتبووە ناو ڕووبارەکەوە دۆزرایەوە ، توێکاری لەسەر لاشەی ئەو کە خنکابوو دەریخست کە سەریشی شکاوە ، تۆماس لە ڕووداوی کەوتنە ناو ئاوەکەوە بە زیندووی دەرباز بوبوو ، بەڵام پاش ئەوە خنکابوو ، ئەمە بووە ھۆی سەر لێشێوانی لێپرسراوان و مەتەڵێکی پر لە نھێنی بۆ بەجێ ھێشتن ، ئەگەر تۆماس لە ڕووبارەکە ھاتۆتە دەرەوە و پاش تێپەرکردنی ماوەیەک دیسانەوە کەوتۆتەوە ناو ڕووبارەکە و خنکاوە بە چ شێوەیەک خاوەنی میوانخانەکە و شاگردەکەی بینیویانە ؟ بەشێوەیەک ئەو گەڕایەوە بۆ میوانخانەکە و خۆی گۆڕیوە و پاشان گەڕاوەتەوە بۆ کەنار ڕووبارەکە و خنکاوە ؟ پۆلیسی ویلایەت ھیچ گومانێکیان لە ناسینەوەی ئەو لە ھوتێلەکەدا نەبوو ، چونکە ھەم بەڕێوبەر و ھەم شاگردی ھوتێلەکە بینیویانە و قسەیان لەگەڵ دا کردووە ، بەڵام بە چ شێوەیەک تۆماس لەیەک کاتدا ھەم لە ھوتێلەکەدا بووە و ھەم لە ڕووبارەکەدا خنکاوە؟!! ئایا تۆماس ئاگاداری مردنی خۆی بووە کە پێشتر باسی لێوە کرد ئەمەش نھێنییەکە ھیچ کات نەدۆزرایەوە ..!!!
سهرچاوه : thomas meehan disappearance
0 التعليقات:
إرسال تعليق