جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

نيكۆلا تێسلا - NikolaTesla

داھێنەر و موھەندیسی میکانیکی و کارەبای و فیزیازانی سیربی ئەمریکی "Nikola Tesla" لە شاری سمیلجان لە کرواتیا لە دایک بووە لە ساڵی 1856 ، ئێستا سمیلجان بەشێکە لە کرواتیا پێشوو تر لە ژێر دەسەڵات و سنوری پاشای نەمسا بوو ، باوکی تێسلا قەشە بوو ھەرچەندە دایکی بێ ئیش و کار بوە و خوێندەواریەکی ئەو تۆی نەبووە بەڵام خاوەنی مێشکێکی بەھێز بووە و وە ئارەزووی لە بەکار ھێنانی ئامێرە ئەلیکترۆنی و میکانیکیەکان بووە ، تێسلا دوا تر رەگەزنامەی ئەمریکی وەرگرتوە ، بەھۆی داھێنان و شۆرشەکانی لە بواری فیزیا و کارەبا و میکانیک و بە تایبەت لە ووزەی کارۆموگناتیسی ئەویش لە کۆتای سەدەی 19 و سەرەتاکانی سەدەی 20 م ناوبانگی دەرکرد.



تێسلا زانایەکە ھەتا چەند سالێک لەمەو بەر و تا ئێستاش لێرەو و لەوێ خەڵک بە کەمی زانیاریان لەسەری ھەیە ، لە کاتێکدا بە باوکی کارەبا دا ئەنرێ وه‌ ئه‌و جیهانی ڕووناك كرده‌وه‌ ، ئەگەر پرسیار لە موھەندیسێکی کارەبای ئێستا بکەی بە گەنج و بە تەمەنەوە زانیاریەکی وایان لەسەر ئەم کەسە نیە ، ئەگەر وەڵامیشت بەنەوە دەلێن : ئەو کەسە نیە کە تەزووی گۆڕاوی دۆزیەوە ؟ ئەمە ھەموو ئەو وەڵامەیە بە شێوەیەکی گشتی دەست ئەکەوێ !! لە کاتێکدا تێسلا گەورە ترین دەستی ھەبوە لە کارەبادا ، چۆن ئەبێ ناوی کەسێکی وا لامان نەناسرا و کەم بێت لە کاتێکدا گەورە ترین خزمەت و سوودی بەژیانی مرۆڤایەتی گەیاندەوە تا ئێستا ، دواى خوێندنەوەی نوسراوەکانی ژێرەوە پاشان بە تەواوی لەم کەسە تێ ئەگەن و دەزانن چ ژیاێکی ھەبووە و چی کردوە .. پێش بینی و بینینەکانی تێسلا زۆر گەورە تر و لە پێش تر بوو لە چاو ئەو سەدەیەی تێیدا دەژیا وە ھەروەھا زۆر لە پێش زاناکانی تر بوو کی ئەو کاتە گەورە ترین مونافسی ئەدیسۆن بوو ھەروەھا پەیوەندیەکی زۆر کاڵی لەگەڵ ئەنیشتاین ھەبوو بەڵام بە بینین چاویان بە یەک نەکەوتووە ، سەرەتای خوێندن لە قوتابخانەیەک بە ناوی پۆلیتەکنیک بووە پاشان خوێندنی زانکۆشی لە براگ تشیکیە تەواو کردوە و بڕوا نامەی وەرگرتوە ، سەرەتا لەگەڵ فیزیا و بیرکاری خۆی خەریک کردوو شارەزایەکی زۆر باشی ھەبوو بەڵام زوو بە زوو بیر کردنەوەی گۆڕا و ھاتە ناو بواری کارەبا و میکانیک چونکە کارەبا شتێک بوو لای ئەو تووشی سەرسورمانی کرد بوو .



تێسلا سەرەتای دەست بە کار بوونی وەکو داھێنەرێکی سەرەتای ھاتە پێش وە ھەروەھا موھەندیسی کارەبا بوو کاتێ لە ئۆفیسی سەنتەری تەلەگرافی لە ناوچەی بۆدابست کاری دەکرد ئەویش لە ساڵی 1881 ، بۆ ساڵی 1882 پەیوەندی کرد بە کۆمپانیای Continental Edison لە پاریس لەو ماوەدا بە پێ ی ھەندێ ھەواڵ و راپۆرت بێت کە بڵاو بوو بوویەوە تێسلا باسی لەوە کرد بوو کە ھەستاوە بە کێشانی نەخشەی بنچینە و بنەماکان بواری کارۆموگناتیسی گۆراو ، کە وەکو دیارە ئێستا لە زۆرێک لەو ئامێرانە بەکار دێت کە لەسەر بنچینەی کارۆموگناتیسی کار دەکەن ، ئەم داھێنانە سەرەتا بوو بۆ ھاتنە ناو جیھانی تەکنەلۆجیا و ھەروەھا دروست بوونی ئاژاوەش لە ھەمان کاتدا لەگەڵ ئەدیسۆن و چەند لایەنێکی تر ، ھەر ئەم داھێنانە بوویە ھۆی بناغەی ئامێر و تەکنەلۆجیاکانی ئێستا و داھاتوو ، وەکو یەکەم مەکینەی دروست کرد لەسەر بنچینەی کارەبای تەزوو گۆر پاشان بەرەو نیو یۆرک ئەویش لە ساڵی 1884 ھەموو ئەمانە لە تەمەنی گەنجێتیدا ئەنجامی دان تێسلا داوای لە ئەدیسۆن کرد بوو کە وەکو کارمەند لای خۆی وەری گرێ و بیبا بەرەو نیو یۆرک . ئەدیسۆنیش وەری گرت و بە یەکەوە بەرەو نیو یۆرک گەشتیان کرد ، خەوی مناڵی تێسلا ئەوە بوو بتوانێ بچێت بەرەو ئەمریکا و دەست بەسەر ووزەی تاڤگەکانی نیاگارادا بگرێ.

کاتێ تێسلا لەگەڵ ئەدیسۆن چوو بۆ نیویۆرک نامەیەکی پێ بوو لە لایەن کەسێکەوە نوسرا بوو بە ناووی " ڕیچارد باشلەر " کە وتوو بووی بیدە دەست ئەدیسۆن لە نامەکەدا نوسرا بوو " I know two great men, you are one of them and the other is this young man " ، دوو پیاوی گەورە ئەناسم ، یەکێکیان تۆی ئەوی تریش ئەو پیاوە گەنجەیە .

ھەندێ جار وتراوە تێسلا لەگەڵ ئەوەی زانایەکی زۆرر زیرەک و درەوشاوە بووە لە ھەمان کاتیشدا پیاوێکی بازرگانی فاشیل بوو " لەوە ئەچێ حەزی لە بازرگانی نەکردبێ " ھەرچەندە داھێنانەکانی لە رووی بازرگانیەوە دەکرا سامانێکی زۆر کۆبکەنەوە ، بەڵام ئەدیسۆن پیاوێکی بازرگان بوو وە ھەمیشە لە ھەوڵی سامان کۆ کردنەوە بوو لەگەڵ ئەوەی داھێنەریش بوو بەڵام بەراورد بە تێسلا داھێنانەکانی ئەدیسۆن وەکو شتێکی سادە بوون ئەمانە و ھەندێ ھۆکاری بیر کردنەوە و ئایدۆلۆجی جیاوازیان وای لێ کردن نەتوانن زۆر بە یەکەوە بمێننەوە ئەمەش بووە ھۆکاری ئەوەی تێسلا دوای ماوەیەک کارەکەی وازبێنێت و کارگەکەی ئەدیسۆنی جێ ھێشت تێسلا ھەتا کۆتای ژیانی کە نزیکی 59 ساڵ دەبوو ھەستا بە دروست کردنی تاقی گەیەکی تایبەتی خۆی لە ژێر ناوی " Tesla Electric Light and Manufacturing " تاقیگەی تێسلا بۆ رووناکی کارەبای و دروست کردن ھەر لەوێ بوو تیشکە ئێکسی دۆزیەوە و تاقی کردنەوەی لەسەر خۆی کرد و وە ھەروەھا تریشقەی کارەبای و گلۆپی نیۆن و فلۆرینستینی دروست کرد و وە ھەندێ تاقی کردنەوە و داھێنانی تر کە تەنھا خۆی لێ ی تێ دەگەشت ، دوای ئەوەی تێسلا گەشتێک بەرەو کۆلۆرادۆ دەکات پاشان دوای ماوەیەک دەگەرێتەوە بۆ نیو یۆرک لەگەڵ بەرەو پێش چوونێکی زۆری زانستی تێسلا لە زانستی " تۆڕباین " دا پاشان یەکەم ناوەند یا بلێین مەحەتەی ووزەی کارۆئاوی دروست کرد ئەویش لەسەر تاڤگەکانی نیاگرا لە ھەمووشی گرنگ تر تەواو کردنی سیستەمی تەزووی گۆراو بوو .تێسلا لە ماوەی تەمەنی پیریدا توشی ھەندێ نەخۆشی سەیر و وەسواسی و قسە دووبارە کردنەوە بوو وە ھەندێ جار قسەی زۆر سەیر و پێکەنیناوی شێتانەی دەکرد کە ھەندێ رۆژنامە نووس دەنگیان ریکۆرد کرد بوو ھەر جارێ گوێیان لێ ئەگرت ئەوا زۆر پێدەکەنین وەکو دیاریش بووە تێسلا کەسێک بووە زۆر جار فشقیات چی بووە و قسەی نەستەقی کردوە ، کاتێ لەگەڵ رۆژنامەوانەکان قسەی دەکرد زۆر باسی داھێنانەکانی و پرۆژەکانی داھاتووی دەکرد ھەتا کاتێ لە کۆتای تەمەنییشی بوو ئەوا ھەر خەریکی بیر کردنەوە و داھێنان بوو .

چیرۆکی پەراوێز خستنی تێسلا لە ساڵی 1884 ەوە دەستی پێکرد وەکو باسم کرد تێسلا ھەڵسا بە دۆزینەوەی ئامێرێکی نوێ کە توانای دروستکردنی تەزووی A.c ھەبوو (کە زۆر باشتر بوو لە تەزووی D.C) پاش ئەم دۆزیینەوەیە ئەدیسۆن وای بۆ چوو کە پێشکەوتنی دۆزینەوەکانی تێسلا دەبێتە ھۆی رکابەریەکی گەورە بۆ دۆزینەوەکانی خۆی بۆیە ئەدیسۆن تەنھا بە دژایەتی کردنی دۆزینەوەکەی تێسلا نەوەستا , بەڵکو دەستی کرد بە بانگەشە کردن دژی تیسلا و وای بڵاو کردەوە کە تەزووی A.C مەترسیەکی گەورەیە لەسەر ژیانی مرۆڤ وە تێسلاش ھۆکاری سەرەکی ئەم مەترسیەیە ...ئەدیسۆن خاوەنی سەرمایەو ناوبانگێکی زۆربوو کە یارمەتی دەربوو بۆ بڵاوکردنەوەی بیرۆکەکانی لە دژی تیسلا لەبەرامبەردا تێسلا سەرمایەکەی بەشی سەرکەوتنی دۆزینەوەکانی نەدەکرد ئەدیسۆن رایگەیاند کە شەڕی ئەو لە دژی تێسلا نیە بەڵکو لە دژی تەزووی A.C یە (یاخود بەمانایەکی تر لە دژی زانست ە) پروپاگەندەکانی ئەدیسۆن زۆری نەخایەند کاتێک لە ساڵی 1888 تیسلا جۆرج ویستھاونس ی دۆزییەوە کە پیشتگیری لە دۆزینەوەکانی دەکرد و بووە پشتگیرییەکی باش بۆی و لە ساڵی 1897 شەری نێوان ئەدیسۆن و تیسلا بە سەرکەوتنی تێسلا کۆتایی ھات کاتێک جیھان تەزووی A.C بەکارھێنا لە جیاتی تەزووی D.C.



لە ساڵی 1898 بە ھۆی ئەوەی تێسلا ھەوڵی گەڕانەوەی نازناوی دۆزەرەوەی رادیۆی دا بۆ خۆی کە لێی دزرابوو ,کارگەکەی تێسلا لەلایەن دەستێکی نادیارەوە ئاگری تێبەردرا و بە ھۆیەوە گشت کەل و پەل و دۆزیینەوەکانی ناوی لە ناو چوون . لەماوەیەکی کەمدا تێسلا توانی گشت کەلو پەلەکان دروست بکاتەوە و دەستبکاتەوە بە دۆزینەوەکانی... لە ساڵی 1949 دادگایەکی ئەمەریکی مافی دۆزەرەوەی رادیۆی گەڕاندەوە بۆ تیسلا کە خاوەنی ئەسڵی دۆزەرەوەکەبوو و لە ساڵی 1893 دۆزیبوییەوە لە جیاتی مارکۆنی کە لە ساڵی 1894 دۆزینەوەی ڕادیۆی کە شفی کردبوو , وبەھۆیەوە توانیبوی خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیا بە دەست بھێنێت لەساڵی 1916 بڕیاردرا خەڵاتی نۆبڵ لە فیزیا‌و بە ھاوبەشی بدرێتە ئەدیسۆن و تێسلا بەڵام ھەریەکەیان رەتیان کردەوە خەڵاتەکە لەگەڵ ئەوی تردا وەربگرێت.



 تێسلا لە شەو رۆژێکدا تەنھا 2 کاتژمێر خەوتووە ، زۆرینەی کاتەکانی بە کتێب خوێندنەوە و داھێنان بەسەر بردووە ، تێسلا زۆرینەی داھێنانەکانی لە رێگەی خەیاڵ و بینینی ناو مێشکی بووە وە زۆر پەیوەست بوە بە کتێبی پیرۆزی مەسیح ، به‌ پێی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی سیربی تێسلا ئاینی خۆی گۆریوه‌ و بۆته‌ موسڵمان و ناوی خۆی گۆڕیوه‌ بۆ  NURUDDIN TESIHOVIC ئه‌ویش پاش بانگه‌شه‌ی موفتیه‌ك و شیكاری دێ ئێن ئه‌ی تێسلا "سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بانگه‌شه‌ له‌ كۆتایدا دانراوه‌ ". ھەروەھا یەکێ بوە لەو زانایانەی خاوەنی مێشکی فۆتۆگرافیک Photographic Memory بوون لە ناومێشکی دا بە شێوەی 3 دووری دیزاینی تەنەکانی کردوە پێش ئەوەی ئامێرێک یا تەکنەلۆجیایەکی نوێ ی دروست کردبێ ئەوا دیزاین و تایبەت مەندیەکانی لە مێشکی خۆی دا نەخشە کێشاوە پاشان نموونەکەی بە دەستی دروست کردوە ! کاتێ بابەت دەھاتە سەر زانست و داھێنان و زیرەکی ئەوا تێسلا لە پێش ھەموو مرۆڤێکەوە بوو بەڵام لە بواری بازرگانی دا لاواز بوو چونکە بە جۆرێک کاری دەکرد دەی ویست ئەوەی دروستی دەکات و داھێنانی تێدا دەکات خەڵکی بە ئاسانی و بێ پارە بتوانن سوودی لێ وەرگرن ، لە داھێنانە دیارەکانی تێسلا کە لە ژیانی ئەمرۆدا بەکار دێن :

تەزوی گۆراو " Alternating Current "
دەست گرتن بە سەر ڕووناکی دا " Light "
تیشکە ئێکس " X-Ray "
ڕادیۆ و شەپۆلی ڕادیۆی " Radio "
کۆنترۆڵ " Remote Control "
ماتۆڕی کارەبای " Electric Motor "
ڕۆبۆت " Robotics "
لەیزەر " Lazer "
پەیوەندیە بێ وایەرەکان " Wireless Communications "
ووزەی بێ وایەر " Wireless Energy "
ووزەی ئازاد و خۆڕای " Limitless Free Energy "
سیستەمی گۆڕین و کەشوو ھەوا " Haarp "
مایکرۆوەیڤ " Microwave "
تەلەفیزیۆن " TV "
کۆیلی تێسلا " Tesla Coil "
ڕادار " Radar "
مایکرۆسکۆپی ئەلیکترۆنی " Electric Microscop "
گڵۆپی نیۆن " Neon Bulb "
گڵۆپی فلۆرین " fluorescent bulb "
لەرەلەر کەری تێسلا " Tesla oscillator "
تیشکی مەرگ " Death Ray "
کەمترایڵ " Chemtrail "
بیرۆکەی سمارت فۆن " Smart phone "

--------------

پەخشی ڤیدیۆی زیندوو Live streamed video 

یەکێک  لە بیرۆکە و پرۆژەکانی تێسلا بریتی بوو لە پەخشی ڤیدیۆی زیندوو بۆ نموونە وەکو پەخشی ڤیدیۆی راستەوخۆی کەناڵەکانی سەتەلایت و ھەواڵە پەخش کراوە راستەوخۆکان و مۆبایل..ھتد لە یەکێ لە ھەواڵەکاندا کە لە ساڵی 1926 لە رۆژی 26 ی ماگی 1 دا بڵاو بوویوە لە ئەمریکا تێسلا باسی لەوە دەکرد " بە جێ بە جێ کردنی تایبەتمەندی و بنەماکانی رادیۆ دەتوانرێ لە داھاتوو دا ئامێری بچوک دروست کرێ و بخرێتە باخەڵە و لە رێگەی ئەم ئامێرەوە کەسەکان دەتوانن ئاگایان لە ڕووداوەکان بێت بە ڕاستەوخۆی و لە دووریەکی زۆر " ئەم ھەواڵەش بە پێ ی سەرچاوەی Associated Press بڵاو کراوەتەوە. ئەم بیرۆکە باس لە داھاتوو و سەڕسورھێنەرەی تێسلا لە یەکێکی تر لە گۆڤارەکانی ھەفتانەی ئەمریکایە بە ناوی Collier بڵاو کرا بوویەوە کە لە چاو پێکەوتنێکدا لە ھەمان ساڵ لەگەڵ تێسلا کرا بوو دەلێت " ئێمە لە داھاتوو بە چاوی خۆمان ئەیبینن بە زیندووی کە سەرۆکێک ھەڵدەبژێردرێ ، یاریەکانی بەیسباڵ بە زیندووی دەبینین ، ڕووداوێکی زەمین لەرزە بە راستەوخۆ ئەبینین لە شوێنی خۆماندا یا خود جەنگێک کە وەکو وایە جەنگەکە ڕانەبردوو بێت " .



کامێرای بیر  Tesla Thought Camera 


ھەرگیز بیر لەوە کردۆتەوە کە کامێرایەک دروست کرێ تەنھا بە خستنە بەری دەمووچاوت پاشان بیر بکەیتەوە لە شتێک ئەوا ئەم کامێرا لە رێگەی بیر کردنەوەی تۆ وێنە بکێشێ یا دروستی کات !! بەڵێ یا نەخێر ، ئەم بیرۆکە دەگەرێتەوە بۆ Nikola Tesla ئەویش بیرۆکەیەک بوو بۆ بەرھەم ھێنانی کامێرایەکی وەھا لە ساڵی 1933 ، بیرۆکەکەش ئەوە بوو ھەست و وێنەکانی بیر کردنەوەی مرۆڤ بکێشێ ، لە ساڵی 1933 لە یەکێ لە رۆژنامەکاندا بابەتێکی تێسلا بڵاو بوویەوە کە ئاماژەی بەوە داوە لەسەر چەند پرۆژەیەک کار دەکات یەکێ لەوانە ئامێریک بوو ناوی دەبرد بە photographing of thought تێسلا دەلێت " لەو بڕوایەدام وێنەی بیرەکان بکێشم ، ئەم قسەی لە ساڵی 1893 کردوە ئەویش ئەو کاتە بوو لە لێکۆڵینەوەیەک بەشدار بوو ، دەلێت ئەوە دەزانم کە وێنە لە ناو بیر و مێشکی کەسیکدا دەکێشرێ و وەکو فۆرمێک ئامادە کراوە وە ئەبێت لە رێگەی کردارێکەوە ئەنجام بدرێ وینەیەک بەرھەم دێت لەسەر تۆرێ چاوی کە ناو دەبرێ بە Retina ئەگەر ئەوە راست بێت ئەوا بیری کەسەکە وێنە پێچەوانە دەکاتەوە لەسەر تۆڕی چاو ئەگەر بێتوو زانیاریەکانم راست بن و بتوانم ئامێرەکە دروست کەم و سەرکەوتن بە دەست بێت ئەوا ئەو شتانەی لە بیری مرۆڤ وێنەی بۆ دەکێشێ و بیری لێ دەکاتەوە ئەوا ئەتوانین بیگوازینەوە بۆ سەر شاشەیەک و بیکێشین بەم شێوە ئەکرێ ھەموو بیر کردنەوەیەکی کەسەکە بخوێنینەوە ، بەو شێوە مێشک وبیرمان وەکو کتێبێکی کراوەی لێ دێت ، تێسلا بەردەوام بوو لەسەر ئەم قسانە " ...پلانەکەی تێسلا نەبوو بە ڕاستی ھەرچەندە کاری لەسەر کردوبوو وە نەخشە و دیزاینی بۆ کرد بوو !! بۆچی نازانرێ ، بەڵام لە رۆژی ئێستادا لە ئەمریکا ھەندێ لە زاناکان کار لەسەر ئەم بیرۆکەی تێسلا دەکەن ھەرچەندە ئامێری خوێندنەوەی بیر و مێشکی مرۆڤ دروست کراوە بەڵام بەو شێوە نیە کە تێسلا باسی کردوە ، ھەرچەندە ئێستا زاناکان لە بواری خوێندنەوەی بیر جۆرە ئەلگۆریپمێکیان پەرە پێداوە کە دەتوانێ فێر بێت لەگەڵ ئیشارەتەکانی مێشکی مرۆڤ خۆی پەیوەست کات و پاشان بە پێ ی جۆری ئیشارەتەکە وێنەیەکی شێوە خەیاڵی نزیک لە بیر کردنەوەی کەسەکە بکێشێتەوە واتە کەسی ژێر ئامێرەکە بیر لە چی بکاتەوە ئەوا ئەم ئەلگۆریپمە دەتوانێ وێنەیەکی شێوە خەیاڵی راستی بکێشێ ، بەڵام تا ئێستاش ئەمە لە ژێر کار دایە و چەند سالێکی تری ئەوێ ، بەڵام ئەگەری ھەیە ناسا و دەزگای ھەواڵ گری ئەمریکا لەم جۆرە ئامێر وتەکنەلۆجیایەیان ھەبێ بەڵام تا ئێستا ڕوون نیە.



په‌یوه‌ندی بێ وایه‌ر و وزه‌ی ئازادی بێ سنور Wireless Communications and Limitless Free Energy

ئەم دوو داھێنانە پەیوەست بوون بە یەکەوە ، جەی پی مۆرگان دەی وت باشی لە کوێ دایە ئەگەر نەتوانین دەست بەسەر ووزەدا بگرین و پێوانەی بکەین ؟ بە خۆرای بێت ؟! ھەرگیز شتی وا نابێ ، جەی پی مۆرگان 150000$ ی بە تێسلا دا بۆ ئەوەی بورجێک دروست بکات کە لە رێگەی ئەم بورجەوە بە سوود وەرگرتن لە لەرەلەرەکانی سورشتی ناو گەردوون دەیتوانی داتا بنێرێت کە پێک ھاتوە لە زنجیرەیەکی گەورەی داتای ھەمە جۆر وەکو وێنە و نامەی دەنگی و نوسراو...ئەمەی تێسلا کردی دەڕبرینێک بوو بۆ یەکەم پەیوەندی وایەرلێسی لە جیھاندا ، بۆ ئەمەش دیار بوو بورجەکە و پرۆژەکە پێویستی بە پارە بوو ، وەکو تێسلا باسی دەکات گەردون پڕە لە ووزەی ئازاد واتە free energy کە دەتوانرێ لە ھەموو شوێنێکی سەر زەوی سوودی لی وەرگیرێت وەکو تۆرێکی لێ کرێت و دانیشتوانی سەر زەوی بەکاری بێنن بۆ پەیوەندی کردن و گفتو گۆ و خێرا گواستنەوەی زانیاری و داتاکان ھەروەھا رێگەش بە کەسەکان بدرێ لە لای خۆیانەوە دەست بەسەر ئەم ووزە بگرن و دابەشی کەنەوە ، تێسلاش ھەوڵی دا وا بکات ئەم ووزەیە بە خۆرای لە سەر زەوی بەکار بێت بەڵام وەکو پێشوو تر باسمان کرد کۆتایەکی خەماوی بوو تێسلا رێگری لێ کراو و بواری ئەوەی پێ نەدرا بورجەکە و پرۆژەکەی تەواو کات .



تیشکە-ئێکس X-Ray

کاتێ باسی تیشکە-ئێکس دەکرێ ئەوا راستەوخۆ دەبەسترێتەوە بە ناوی ئەم زانا گەورەیە ، لە ساڵانی کۆتای 1800 ەکاندا بواری کارەبای موگناتیسی و بە ئایۆناوی کردنی تیشکدانەکان شتێکی زۆر قوڵ بوو و لێکۆڵینەوە و توێژینەوەی زۆر لەسەر دەکرا ، ھەرچەندە لە ھەندێ لایەن و لای کۆمەڵە زانایەکی تر ھەوڵی زۆری بۆ درا بەڵام ئەنجامەکان باش نەبوو ، تێسلا توانی لە رێگەی توێژینەوەکانی خۆی لەمەش دا داھێنانی نوێ پیشان بات و بە تەواوی بگاتە ناو راستی بابەتەکە ، ئەو جۆرە داھێنانە کە ئێستا بەکار دێت لە بواری پزیشکی و لە بوارەکانی تر ھەموو بەھۆی بیرۆکەو و داھێنانێکی گۆرەرەی تێسلا بوو ، پێ ی وا بوو ھەموو شتێک بۆ ئەوە لێ ی تێبگەین سەرەتا پێویستە سەیرێکی گەردوون بکەین و بیر لەم گەردوونە بکەینەوە چۆن دروست بووە وەکو تێسلا دەلێت ئەم گەردوونە پڕە لە زانست و ووزەی پێویست بۆ ئەم ژینگە و خۆشمان کە تێیدا دەژین ، پاش ئەوەی مرۆڤ بیری لێ دەکاتەوە ئەو بیرۆکە و داھێنان دێت بە مێشکیدا..زانا Wilhelm Röntgen لە ساڵی 1895 ز دا خوێندنەوەی لەسەر چۆنیەتی کار کردنی سیستەمی تیشکە-ئێکس کرد بەڵام بە تەواوی کاریگەریەکانی نەدەزانی ھەرچەندە ئامێریشی بۆ دروست کرد ، بەڵام یەکەم کەس کە تیشکە-ئێکس ی داھێنا تێسلا بوو ئەویش لە ساڵی 1894 واتە سالێک پێش ویلھێلم ، ویلھێلم ئەو ناوەی دانا X-Ray پێش تر تێسلا ئەو ناوەی بەکار نەھێنا بوو چونکە ئەو بە شیوازێکی تر کاری لەسەر دەکرد .



ئەمە وێنەی دەستی تێسلایە کە بەھۆی تیشکە ئێکسی خۆیەوە گرتوویەتی لە ساڵی 1895



له‌یزه‌ر Laser 

داھێنانی لەیزەر لە لایەن تێسلاوە وەکو چەکێک بوو بۆ ئاشتی وە لە ھەمان کاتیشدا وەکو چەکێک بوو جەنگ و لە ناو بردن ، وەکو دیارە ئێستا چەکی لەیزەر یەکێکە لە چەکە گەورە و کاریگەرەکانی بواری جەنگی ، لەیزەریش لە ئەنجامی بەکار ھێنانی ووزەیەکی گەورەی کارەبا و پاشان ھەندێ گۆڕان کاری تێیدا ئەم جۆرە تیشکە ووزە بەرزە درێژ ڕەوە چڕە پەیدا دەبێت ، سەرەتای ئەم داھێنانە دەگەرێتەوە بۆ پێش ساڵانی 1893 ئەو کاتە کە تێسلا لە ھەندێ شوێنەوە باسی کرد بوو ئەویش ناو برا بوو بە ئامێری Death Ray واتە تیشکی مەرگ یا Teleforce لە راستیدا تەنھا لەیزەر نەبوو بەڵکو شەپۆلێکی گەور و فراوانی کارۆموگناتیسیشی لە جەودا دروست ئەکرد ، چەند ساڵێک لەسەر ئەم داھێنانە کاری دەکرد و تاقی کردنەوەی نھێنی کردوە ، لە ساڵی 1918 ئامێرێکی تری دروست کرد لەسەر بنەمای لەیزەر و پاشان تیشکێکی وەشاند بەرەو مانگ ....ھەر چۆنێک بێت تێسلا تا لە ژیاندا بوو ئەم ئامێرەی نەکرد بە نمونەیەکی تەواو چونکە ئەوەی ئەو دروستی کردبوو دەکرا بۆ بواری جەنگ و فڕۆکە خستنە خوارەوە بەکار بێت ، ھەتا تەمەنی 86 سالیش تێسلا باسی ئەم داھێنانەی ھەر دەکرد و دوبارەی ئەکردەوە بەڵام نەیخستە بەردەم کەس ، بەڵام لە کۆتادا ئەمریکا بوو بەخاوەنی ئەم پرۆژە ئەوبش دوای مردنی تێسلا وەکو باس کراوە ئەمە یەکێکە لەو داھێنانەی ھەموو دیزاین و نەخشەکەی لە مێشکیدا ئەنجام داوە پاشان یەکسەر دروستی کردوە ، سیستمەی چەکی لەیزەریش ھەر لەسەر بنچینەی نەخشەی لەیزەری تێسلا دروست کراوەتەوە کە ئێستا لە ھێزە دەریایەکانی ئەمریکا لەسەر کەشتیەک ھەیە .



ماتۆڕی كاره‌با  Electric Motor


لە کۆتادا بۆ یەکەم جار کۆمپانیای Tesla Motors ھەستا بە پیشاندان و پێشکەش کردنی ماتۆر یا خود بڵێین مەکینەی کارەبای تێسلا لەسەر ئۆتۆمبێلەکانی کە لەسەر بیرۆکە و داھێنانی ماتۆری کارەبای تێسلا دروست کراون ئەم کۆمپانیاش سەرەتای دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2003 ، ئەم جۆرە مەکینە لەسەر بنچینەی گۆراوی بواری موگناتیسی کاردەکات و وەکو مەکینە و ماتۆرەکانی تر نیە کە پێویستی بە سووتەمەنی بێت و ژینگە پیس بکات ، ھەرچەندە تێسلا نەی توانی تەواو ئەم جۆرە ماتۆرە بخاتە بەر دەست بەھۆی جەنگ و کێشەی ئابوری ئەو ھەر لە ساڵانی سیەکان پرۆژەکەی مرد ، بەڵام ئێستا دیارە ئەم داھێنانە تەواو تێکەڵی تەکنەلۆجیا و ژیانی مرۆڤ بووە لە جیھاندا وە بۆ داھاتووش زیاتر فراوان ئەبێ ، وەکو پانکە دەست کردەکان کە لەسەر سیستەمی ئەم شێوە ماتۆرە کار دەکەن و ھەندێ ئامێری ناو ماڵ و بەرز کەرەوە ئاویەکان و ھەندێ ئامێری کارەبای و ئامێری بەرھەم ھێنانی ووزە و وە کاتژمێری دەستی کارەبای و کۆمپرێسەر و زیاتر.




ڕۆبۆت Robotics


تێسلا له‌ ماوه‌ی ژیان و داهێنانه‌كانی بیرۆكه‌ی رۆبۆت و سیسته‌می رۆبۆتی هات بوو به‌ مێشكیدا وه‌ ده‌لێت ئه‌و شتانه‌ی كه‌ له‌ ژیان دان و كار ده‌كه‌ن له‌ پشته‌وه‌ هێزێكی تر هه‌یه‌ كه‌ وایان لێ ده‌كات كار بكه‌ن و ووزه‌ وه‌رده‌گرن بۆ جوڵه‌كانیان ، له‌سه‌ر ئه‌م بیر كردنه‌وانه‌ تێگه‌شتن و كۆنسێپتی ڕۆبۆتیك هاته‌ كایه‌وه‌ وه‌كو تێسلا ده‌لێت :  "I have by every thought and act of mine, demonstrated, and does so daily, to my absolute satisfaction that I am an automaton endowed with power of movement, which merely responds to external stimuli."

هه‌رچه‌نده‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ ئه‌ جۆره‌ قسه‌ و بیرۆكانه‌ لای خه‌لك سه‌یر بوو هه‌تا ئێستاش لای زۆرێك سه‌یره‌ ئه‌وا لای تێسلا ئاسای بوو نمونه‌كانیشی به‌ ئاسانی له‌ دروست كردنی به‌له‌مه‌كه‌ی كه‌ وه‌كو رۆبۆت بوو ده‌رده‌كه‌وت به‌ڵام به‌ شێوه‌ی جیا ، هه‌روه‌ها تێسلا باسیشی له‌وه‌ كردوه‌ كه‌ سه‌رده‌مێك دێته‌ پێشه‌وه‌ كارگه‌كان وكو رۆبۆتیان لێ ده‌كرێ !! تێسلا ده‌یزانی ژیانی داهاتوو و ته‌كنه‌لۆجیا چۆن ده‌گۆرێ وه‌ ئه‌وه‌شی ووتوه‌ كه‌ سه‌رده‌مێك دێته‌ پێشه‌وه‌ فرۆكه‌ و كه‌شتی جه‌نگی و ئه‌مانه‌ ده‌به‌سترێنه‌وه‌ به‌ ده‌مار و هه‌ستی مرۆڤه‌وه‌ له‌ رێگه‌ی بیر كردنه‌وه‌وه‌ كۆنترۆڵ ده‌كرێن ! ئه‌م ووتانه‌ی له‌ ساڵانی 1900 اكان كردوه‌ ، وه‌ هه‌روه‌ها وه‌كو ئاماژه‌ی داوه‌ تێسلا به‌ بێ هیچ شه‌رم و دوو دڵیه‌ك باسی له‌ مرۆڤی داهاتوو زیره‌كی ده‌ست كرد كردوه‌ كه‌ ناوی ده‌به‌ین به‌ ڕۆبۆت ، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ ده‌ڵێت : مرۆڤ وای لێ دێت ئه‌توانێ جۆره‌ به‌رهه‌مێكی زیره‌كی ده‌ست كرد دروست بكات به‌ڵام سنوری ئه‌م جۆره‌ رۆبۆتیكانه‌ ئه‌بێ له‌ رووی گه‌شه‌ كردن و زۆر بوون ه‌وه‌ جێگیر بكرێ ! تێسلا وه‌كو خه‌یاڵێك له‌ مێشكیدا وێنه‌ی داهاتووی جیهانی دیووه‌ كه‌ پڕ ده‌بێ له‌ ئۆتۆمبێلی زیره‌ك و رۆبۆتی زیره‌ك وه‌كو ئۆتۆمبێله‌كانی كۆمپانیای ئێستا Tesla Motors كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانی هه‌موو زیره‌ك و خاوه‌نی زیره‌كی ده‌ست كردن و به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی مێشكی ئه‌لیكترۆنیان هه‌یه‌ ، وه‌ دروست كردنی رۆبۆت و هاورێیه‌تی نێوان مرۆڤ و رۆبۆت وه‌ به‌كار هێنانی ئامێره‌كانی هه‌ست و ئاگادار كردنه‌وه‌ی ده‌ست كرد sensors وه‌ سیسته‌می كۆنترۆڵ كردنی خۆی ئه‌ویش وه‌كو سیسته‌مێكی زیره‌كه‌ ئامێرێك كه‌ ده‌توانێ خۆی كۆنترۆڵی خۆی بكات.! له‌ ساڵی 1997 له‌سه‌ر بیرۆكه‌ی ڕۆبۆتی تێسلا ناسا توانیان رۆبۆتێك دروست بكه‌ن و بینرێن بۆ سه‌ر مه‌ریخ ئه‌ویش ناو ده‌برا به‌ " NASA Explorer-Robot Sojourner " توانرا به‌ سه‌ركه‌وتووی له‌سه‌ر مه‌ریخ بنیشێته‌وه‌ ئه‌مه‌ یه‌كه‌م ڕۆبۆتیش بوو له‌ رێگه‌ی پرۆگرامی-رادیۆی كۆنترۆڵ ده‌كرا له‌سه‌ر زه‌ویه‌وه‌ ئه‌ویش به‌ پشت به‌ستن به‌ داهێنانی ڕادیۆی تێسلا و كۆنترۆڵ كردنی ، جێ ی باسه‌ داهێنانی كۆنترۆڵی گه‌ردوونی له‌ رێگه‌ی شه‌پۆله‌ ڕادیۆیه‌ پان ره‌ و درێژ ره‌وه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ تێسلا ئه‌ویش زیاد له‌ 100 ساڵ له‌مه‌و به‌ر دایهێنا.




Remote Control

ئەمە یەکێکە لەو داھێنانانەی تێسلا کە تەواو تێکەڵی تەکنەلۆجیای سەردەم بووە ئێستا زۆرێک لە ئامێرەکانی سەر زەوی لە بچووکەوە ھەتا ئەگاتە فرۆکە جەنگە و کەشتیە جەنگیەکان ئەوا سوود لە Remote Control وەردەگرن ھەموو ئەمانە دەگەرێنەوە بۆ فیکرەکانی تێسلا ئەویش لەسەر بنچینەی ڕادیۆی دای ھێنا ، ژمارەی ئەم داھێنانە و خاوەندارێتی دەگەرێتەوە بۆ ئەم زانا گەورە ژمارەکە 613809 بوو وە یەکەم نموونەی لەسەر بەلەمێکی بچووکی کۆنترۆڵ پیشان دا کە لە دوورەوە کۆنترۆڵی دەکرد ئەویش لە ساڵی 1898 ز و بە بەکارھێنانی ھەندێ پیل و باتری وە ئیشارەتی رادیۆی لە رێگەی کۆنترۆڵێکەوە بە دەستی خۆی گۆران کاری تێدا دەکرد وە ھەروەھا ئیشارەتی تایبەت بۆ چالاک کردنی پانکەی بەلەمەکە و وە ھەروەھا گلۆپی بۆ دانا بوو ھەر لە رێگەی کۆنترۆڵەکەوە رووناکی ئەکردەوە و ڕادەی رووناکی گڵۆپەکانیشی بەرز و نزم ئەکردەوە ! لەو سەردەمە خەڵک زۆر لەم شتانەی نە ئەزانی بۆیە بەکار ھێنانی کەم بوو تا ماوەی چەند سالێک بەڵام وردە وردە دوای رۆشتنی ساڵان تا گەشتە ساڵانی 1930 یەکان بەو لاوە ئەوا زانستی ریمۆت کۆنترۆڵ ھاتە ناو بواری تەکنەلۆجیا و جەنگییەوە ئەویش لە ساڵانی 1940 ئەکان سوودی لێ وەرگیرا ، ئەوە بوو زرێپۆش و ئامێری جەنگی دروست کرا و پاشان کران بە ڕیمۆت کۆنترۆڵ و بێ شۆفێر جوڵەیان پێ ئەکرا ئەمەش یەکەم جار لە لایەن ئەڵمانیا ئەنجام درا لە جەنگی جیھانی دووەم ! بەڵام ئایا تێسلا خۆی ئەو داھێنان و تەکنەلۆجیای داوە بە ئەڵمانیەکان یا لێ ی سەندراوە یا فرۆشتوویەتی پێیان ئەوە نازانرێ بەڵام ئەوە ئەزانرێ ل ساڵی 1943 تێسلا لە لایەن ئەندامێکی نازی ئەڵمانی سەر بە دەزگای CIA تیرۆر کرا ، پاش ئەوە وەکو پێشوو تر باسم کردوە ھەموو پرۆژە و داھێنانە نھێنی و نەبیراوەکانی تێسلا لە لایەن CIA و حوکمەتەوە دەستیان بەسەر دا گیرا و سایز کران....بەڵام ئەوە دەزانرێ ھەتا ئەم جۆرە تەکنەلۆجیایە بەرەو پێش ببرێ ئەوا زیاتر مرۆڤ ئازادی کەم دەبێتەوە ، تێسلا 117 ساڵ لەمەو بەر ئامێری وایەرلێسی دروست کردوە .



Radio 

وەکو دەزانرێ تا ئێستا دەڵێن مارکۆنی ڕادیۆی یەکەم جار داھێناوە و دەست خۆشی و خاوەندارێتی بۆ ئەو رۆشتوە !! ھەڵەن ئەمە فەشەلی ھێنا و دادگا ئەو داھێنانەی لەسەر مارکۆنی لابرد و خاوەن دارێتی لێ سەندەوە ئەویش لە ساڵی 1943 ز دوای ئەوەی سەلمێندرا کە تێسلا چەند ساڵێک پێش مارکۆنی ڕادیۆی داھێناوە ، ئیشارەتە ڕادیۆییەکانیش لەرەلەرێکی تر کە پێویستیان بە نێردەر و وەرگر ھەیە وەکو تێسلا باسی کرد بوو وە پیشانی دا بوو لەبەر چاوی خەڵک ئەویش لە ساڵی 1893 ز ئەویش لە کاتی پێشنگایەک بوو پێش National Electric Light Association ، لە ساڵی 1897 ز تێسلا دوو داھێنانی ئەمریکی خستە ڕوو و پێشکەشی کرد کە ژمارەکانیان بریتی بوو لە 645576 و 649621 ، ھەرچۆنێک بێت لە ساڵی 1904 ز بە پێچەوانەوە ئۆفیسی داھێنەرانی ئەمریکی لە دژی تێسلا وەستانەوە و دانیان بە داھێنانەکەی پێشوو تری تێسلا نەنا چونکە تێسلا دەعواشی بەرز کرد بوویەوە ، ئۆفیسی داھێنەرانی ئەمریکی داھێنانی ڕادیۆیان دایە پاڵ مارکۆنی ، ھەندێک زانای تر بەمە ناڕازی بووم لەوانە تۆماس ئەدیسۆن و وە ئاندرۆ کارینجی ، بەو جۆرەش حوکمەتی نەتەوە یەکگرتوەکان دوور کەوتەوە لە و داوا و قەرەبووانە کە تێسلا داوای کرد بوو. بەڵام ئەوە بوو لە ساڵی 1943 ز لە کۆتایدا خاوەن دارێتی ڕادیۆ لە مارکۆنی سەندرایەوە لە رێ ی دادگا و پاشان گەڕێنرایەوە بۆ تێسلا ، لە ھەمان ساڵیشدا تێسلا کۆچی دوای کرد .



دەفری فڕیو UFO

نەخشە و پرۆژەی دروست کردنی یەکەم دەفری فڕیو UFO دەگەرێتەوە بۆ سەر دەستی تێسلا کە لە ساڵانی 1893ز - 1900ز ەکان دروستی کردوە ، دوای چەند سالێک و موئامەرەیەکی زۆر دژی تێسلا و پاش كوشتنى سەرجەم پرۆژە و ئامێرەکانی ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرا.




 ئەگەر سەیری مێژووی بکەین و سەیری ئێستا بکەین ھەرگیز کەسێکی تری وەکو ئەو نادۆزینەوە ، ئەوە تەنھا چەند داھێنانێی کەمی بوو ھەرچەندە زیاتر لە 750 دانەی تری ھەیە بەڵام زۆرێکیان لە ساڵی 1943 دوای مردنی تا ئێستا نازانرێ تەنھا حوکمەتی ئەمریکا و دەزگاکانی CIA و FBI دەزانن وە ھەروەھا ھەندێکیان ھەرگیز ئاشکرای نەکردوە تەنھا ئاماژەیەکی کەمی پێ داون . لە مانگی 11 ی 1934 دا دەنگۆ بڵاوبویەوە کەوا تێسلا چەکێکی دروست کردوە بۆ بواری جەنگ ، لە قسەکانی تێسلا کە وتبووی " نوێترین چەک بۆ کۆتای ھێنان بە جەنگ " واتە چۆن ؟ مەبەستی چی بوە ! تێسلا ئاماژەیەکی دا بوو بە ناوی " Peace Ray " تیشکی ئاشتی ناوەکە لەگەڵ ئەم جۆرە داھێنانە رێک نەکەوت ، لە وڵاتی نیویۆرک لە رۆژنامەی نیویۆرک تایمز ھەواڵێک بڵاو بویەوە کە ھەموو دانیشتوانی ئەمریکای توشی شۆک کرد ئەویش بەھۆی ناونیشانەکەی لەسەر لاپەرەی یەکەم بوو کە نوسرا بوو " تێسلای تەمەن 78 ساڵ تیشکی مەرگی دۆزیەوە " بە پێ ی لێکدانەوەی کەسێکی شارەزا بە ناوی Lauren Davis وەێفی ئەم ئامێرەی کرد بوو دەی ووت " The device was, in theory, capable of generating an intense targeted beam of energy " واتە : ئەم ئامێرە بە پێ ی بیردۆز بێت لە توانایدا ھەیە گورزە شەپۆلێکی تیشکی گەورە دروست کات .

ھەروەھا دەتوانێ دوژمنەکانیش و ئامێرە جەنگیەکان لە ماوەی چەند چرکەیەک لە ناو بەرێت و وێران کاریەکی گەورە بکات ! Davis دەلێت ئەوەی بیری لێ دەکەیتەوە ئەو وێران کاریەی بیری لێ ئەکەیتەوە دەتوانرێ بەم چەکە ئەنجام بدرێ ، بۆیە ناو برا بە " death ray " داھێنانەکەی تێسلا ئەوە بوو لە رێگەی ئامێرێکی تایبەت سوود وەرگرتن لە کارەبا و بەرھەم ھێنانی شەپۆلێکی فراوانی گەورەی تیشکی گوزە چڕ دروست کردن کە لە توانای دا بوو بە یەک جار زیاتر لە 100 ھەزار فڕۆکە بخاتە خوارەوە لە دووری 300کم تەنھا بە یەک چرکە ، بەڵام ھەتا تێسلا لە ژیانی دا بوو بە تەواوی باسی ئەوەی نەکرد و ھۆکاریشی بۆی ھەیە لەبەر ھەست و سۆزی بوو بیت یا دژی جەنگ و کوشتار بوبێ ، ھەرجەنە ھەتا لە ژیاندا بوە ھەمیشە باسی کردوە ھەتا تێسلا ناو نرا بوو ئەفسانەی تیشکی مردن ، وە ھەر لە ھەمان سەردەم دەنگۆی ئەوە ھەبوو لە جەنگی ساردا جۆرە چەکێکی وا دروست کراوە لە لایەن ھێزێکی زۆرر گەورە کە ھەمان ناوی ھەبوو کە دەتوانێ لە دووریەکی زۆرەوە وێران کاریەکی زۆرر گەورە و فراوان بکا لە ماوەی جەند چرکەیەکدا ئەم جۆرە چەکە لە چەکە ئەتۆمی و بۆمبی ھایدرۆجینی زۆرر بەھێز تر بووە .

داھێنانێکی گرنگ و شێتانەی تری نھێنی تێسلا بریتی بوو لە Oscillator کە بە شێوەیەکی میکانیکی لەرەلەر دروست دەکات کە ناو نرا بوو Tesla Oscillator لە رێگەی ئەم جۆرە داھێنانە دەتوانرێ زەمین لەرزەی دەست کرد ئەنجام بدرێ بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1893 ز دا دروستی کرد ، لەرەلەرکەری کارەبای میکانیکی کە لە رێگەی ووزەی بەھەڵمبوونی کارەباییەوە بەرھەم دێت ، دوای چەند ساڵێک لە ژیانی ئەوەی راگەیاند بە ھۆی یەک جار تاقی کردنەوەی ئەم ئامێرە کە دروستی کرد بوو ، لە ساڵی 1898 ز دا لە شاری نیویۆرک تاقی کردبوویەوە بوە ھۆی زەمین لەرزەیەک ، پاش بڵاو بوونەوەی ھەواڵەکە پاشان ناو نرا ئامێری زەمین لەرزەی تێسلا Tesla earthquake machine.

سەرەتا تێسلا ئەوەی وتبوو کە ئۆسیلەیتەرێکی بچووکی دروست کردوە کاتێ داویەتی لە ئۆفیسەکەی و دای گیرساندوە لەو کاتە لەرەلەرێکی گەورەی بەرھەم ھێناوە و ئەو بینایەی ئەمی تێدا بووە توشی لەرزەیەکی گەورە بووە وە ھەتا کاری کردۆتە بیناکانی دەور و بەری ، ھەرچەندە کێشی ئامێرەکە چەند پاوەندێکی کەم بووە بەلام تێسلا بە جۆرێ لەرەلەرەکەی دیاری کرد بوو ئەوەندە گەورە بوو دەیتوانی بینایەک بە تەواوی بێنێتە لەرزە ، ئەو کەسەی کە لەگەڵ تێسلا بووە و ئاگای لەم تاقی کردنەوە بووە بە پێکەنینەوە گێراویەتیەوە دەڵێت : تێسلا چەکوشێکی لەگەڵ خۆی ھەڵ گرت بوو پاش ئەو ڕووداوە بۆ شکاندنی ئامێرەکە بۆ ئەوەی خەڵک ھەستی پێ نەکەن و دوای کێشەی بۆ دروست نەکەن ھەروەھا ووتبووی بە یاریدەدەرەکەی تۆش خۆت وەکو نەزانێک دەرخە تێسلا جگە لە لایەنی زانستیەوە جێ ی سەرسورمان بوو لایەکی تریشەوە بەھۆی سروشتی ژیانی و ھەندێ ھەڵسوکەوتی تەواو ناسرا بوو :

*لەگەڵ ژمارە 3 دا پەیوەندیەکی سەیری ھەبوو بە جۆرێ 3 جار دەستی ئەشۆرد یا 3 جار بە دەوری باڵاخانەیەکدا ئەسوڕایەوە پێش ئەوەی بچێتە ناوی لەوە ئەچێ تووشی نەخۆشی واسواسی و دەروونی بوو بیت .

*زۆر ڕقی لە مرواری بوو بە جۆرێ خەریک ئەبوو شێت بێت کە ئەیبینی ، ھەر ئافرەتێ مرواری لە خۆی بەستبووبێ تێسلا قسەی لەگەڵ نەکردوە وە نەشزانرا بۆ ئاوا رقی لێیەتی.

*تێسلا ژیانی پڕ بووە لە مەینەتی و ئازار وە ژنیشی نەھێناوە ، ژیانی ھاوسەرێتی بە ھیچ جۆرێک بۆ ئەم رێک نەئەکەوت ، پێ ی وابوو ئەگەر زانایەک ژن بێنێ ئەوا داھێنانی گەورەی بۆ ناکرێت و ژن دەبێتە رێگر لە بەردەم کارەکانی !.

*تێسلا ئەوەی وتبوو کە ئەنجام دانی سێکس دەبێتە ھۆی لاواز بوونی بیری و تەرکیز لە دەست دەدات بەمەش نایەوێ کار بکاتە سەر داھێنان و پرۆژەکانی.

*ھەموو کۆتای ژیانی لە نیو یۆرک بەسەر برد ، دوو ساڵی کۆتا لە ھۆتێلی New Yorker لە ژوورەکانی ژمارە 3327 کە دەکەوتنە قاتی سێیەم .

*لەگەڵ ئەوەی تێسلا خاوەنی ئەو ھەموو داھێنان و پرۆژانە بوو بەڵام وەکو کەسێکی ھەژار و بێ کەس دەژیا ئەتوانین بڵێین موفلیس بوو بوو .

*تێسلا کۆتر باز بوو زۆر حەزی بە کۆتر ئەکرد نەک تەنھا خواردنیان باتێ وبەخێویان کات بەڵکو کۆتری نەخۆش و برینداری ھەڵگرت لەگەڵ خۆی و ئەی برد بۆ ژوورەکەی بۆ ئەوەی چارەسەریان بکات ، وەکو دەلێن کۆترێک دڵی تێسلای بردوە ! تێسلا لەسەر کۆترێک ھەندێ کتێبی نووسیوە نازانرێت بۆ .

*تێسلا باوەری تەواوی بە زانستی باشکردنی وەچەنانەوە ھەبوو وە دەی وت ھەندێ مرۆڤ بۆ ئەوە ناشێن وەچە بنێنەوە و مناڵیان بێت ! چونکە ئەو کەسانە نازانن بژین و ناتوانن سود بگەیەنن ، ئەویش لە رۆژنامەی Smithsonian بڵاو بوویەوە لە ساڵی 1935 کە خۆی نووسی بووی.

کۆتاییەکی ناخۆش و جەرگ بر , لەسەر سایتی ویکیپێدیا ئەم پڕوپاگەندە نوسراوە باس لە مردنی تێسلا دەکات :

کە بە تەنھا مردوە لە ژوورەکەی خۆی دا ژووری ژمارەی 3327 لە ھوتێلێکی نیو یۆرک سیتی ئەویش ژنێک پێ ی زانی دوای ئەوەی چوویە ژوورەکەی لەسەر دەرگای ژورەکەشی نوسرا بوو do not disturb واتە ئیزعاجم مەکە کە 2 رۆژ پێش مردنی ئەو نوسینەی دانا بوو ، دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە بەھۆی گیرانی دەمارە خوێنبەرەکانی دڵی و ئەویش جەلتە لێی دا بوو بە ، ھەر دوو رۆژ دوای ئەوە FBI ی ژوورەکەی تێسلایان گرت و ھەرچی زانیاری و نوسراوی تێسلا ھەبوو بردیان !!! بۆ ؟ چونکە FBI و CIA دژی تێسلا بوو ھەر گومان لەوان ھەبوو چەند سالێک پێشتوو تر کاتێ تێسلا گەنج بوو تاقیگەکەیان سوتاند راستە تێسلا دانیشتووی ئەمریکا بوو بەڵام ئەوان چارەیان نەویست دەزانن ، چونکە تێسلا داھێنانەکانی بواری جەنگی نە ئەدایە دەستی ئەڵمانیاو ئەمریکا وە ویستی ووزەی کارەبا بکات بە خۆرای وا بکا کارەبا پارەی پێ نەدرێ ، دەسەڵات داران ئەمەیان نەویست بۆیە خەوەکەی تێسلا نەھاتە دی ..راستی تێسلا بەو شێوە نەکوژرا بەڵکو خنکێنرا ، ئۆتو سکۆرزنی otto skorzeny " 1908 - 1975 " کە چابتێکی دەزگای ھەواڵگری و کردوە تایبەتەکان بوو لە ھێزە یەکگرتوەکانی نازی SS ی ئەڵمانی لە جەنگی جیھانی دووەم دا تێسلای خنکاند لە تەمەنی 86 ساڵیدا.

زۆرینە کار و ھەوڵەکانی تێسلا بۆ ئەوە بوو کە ووزە بۆ جیھان دابین کات بە خۆرای Free Energy بێ ئەوەی کەس فلسێک بات ئەویش ئەوەبووکە ووزەی کارەبا بە شێوەی وایەرلێس بۆ ھەموو جیھان بڵاو بکرێتەوە ئەویش لە رێگەی ھەواوە بەناو زەوی خۆی دا و پێویستی بە ھیچ جۆرە ھێلێکی ووزە نەبوو ھەرچەندە زۆر ھەوڵی دا تەواو کات بەڵام پارەیەکی وای نەبوو تەواوی کا وە حوکمەتیش بە ھیچ جۆرێک یارمەتی نەدا چونکە دەیان زانی ئەگەر ئەم پرۆژە تەواو بێت ئیتر ناتوانن پارە لە خەڵک وەربگرن ، ئەمە گەورە ترین خەوی تێسلا بوو ، ئەو کاتەی تێسلا لە ژیاندا بوو ھەندێ ھەواڵ بڵاوبوویەوە گوایە تێسلا ھەندێ ئامێر و داھێنانی نوێ ی کردوە بە شاراوەی ، ئەم داھێنان و ئامێرانە تەواو سەرنج و باسی سوپای ئەمریکا و ئەڵمانیای راکێشا بوو ، زیاتر لە 350 داھێنانی تێسلا لە 25 وڵات سەری ھەڵدا وە زۆریان دوور بوون لە تێگەشتن و باوەر پێ کردن .

کەسێک ھەبوو بە ناوی Eric Bermen کە ھاورێ ی Greg Syzmanski قسە بەیەکەوە دەکەن ئێریک بە گریگ دەلێ کە کەشفی کردوە چۆن ھاوڕێ کچەکەی کچی چابتی پێشووی نازیە یەکگرتوەکانی SS بووە ئەویش ئۆتو سکۆرزنی پاشان ئۆتو ی لە ئەمریکا بینیوە کە لە وێ ژیاوە بۆ چەند سالێ وەکو دارتاش کاری کردوەکە رەگەزنامەی پێ دراوە لە لایەن CIA دوای جەنگی جیھانی دووەم ،ئێریک ھەندێ جار ناوێکی تەزویر بەکار دەھێنا بۆ خۆی ئەویش ئێریک ئۆریۆن بوو گوێ ی لە ئیعتیرافی تەواوی ئۆتو سکۆرزنی بووە بە نھێنی لەگەڵ ھەندێ ئەندامی کارا ، کاتێ پیر بوو نزیک بوو لە مردن باسی ئەوەی کردوە کە چۆن تێسلای کوشتوە بە بەڵگەوە لەگەڵ سەدان وێنە ، لە نێوان زیاتر لە 100 بەڵگە و ئیعتیرافی گەورە ئێریک گوێ ی لەوە بوو کە سکۆرزنی بە شێوەیەکی شاراوە بە دەستی خۆی تێسلای خنکاندوە لە رۆژی 6 ی مانگی 1 ساڵی 1943 بە یارمەتی ھاورێیەکی بە ناوی راینھارد گیڵن Reinhard Gehlen. "ئەو کاتە گیڵن و سکۆرزنی گەنج بوو واتە لە تێسلا گەنج تر بوو دەتوانین بلێین لە نیوە تەمەنی تێسلا کەم تر بوون چونکە سکورزینی لە ساڵی 1908 لە دایک بوو بەڵام تێسلا لە ساڵی 1856 لە دایک بووە "

لە دان پێدا نانی و بەڵگەکانی سکۆرزنی لە زمانی خۆیەوە : من و گیڵن فێڵمان لە تێسلا کرد و ھەڵمان خەڵەتاند چەند رۆژێ پێشوو تر بۆ ئەوەی وای لێ بکەین زانیاری لێ دەرکەین لەسەر گرنگترین دۆزینەوەکانی ، دوای کوشتنی ، ھەموو نوسرا و شتەکانی تێسلامان دزی کە لە قاسەی ژوورەکەی دا بوو پاشان نوسرا و دۆزینەوە و شتەکانی نێردران بۆ ھیتلەر ، بەڵام دواتر سوپای ئەمریکا توانی نوسرا و دۆزینەوە و تازە گەریە گەوھەرەکانی تێسلا بگێرێتەوە ئەویش لە رێگەی تۆرێکی نھێنی ھەواڵگری لە لە کۆتای جەنگی جیھانی دووەم. له‌م لینكه‌وه‌ ده‌توانن زیاتر بزانن له‌ سه‌ر ڕوداوی تیرۆر كردنی  ئه‌م زانا گه‌وره‌ مێژووییه‌.كلیك له‌سه‌ر ئه‌م تێكسته‌ بكه‌ تیرۆر كردنی نیكۆلا تێسلا .

ئایا تێسلا ناو و ئاینی خۆی گۆڕیوه‌ ؟! كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌

ئایا تێسلا ناو و ئاینی خۆی گۆڕیوه‌ ؟! كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌
ئایا تێسلا ناو و ئاینی خۆی گۆڕیوه‌ ؟! كلیك له‌سه‌ر ئه‌م لینكه‌ بكه‌

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: نيكۆلا تێسلا - NikolaTesla Rating: 5 Reviewed By: Unknown