الأربعاء، 7 سبتمبر 2016
مایکڵ جاکسن لە 29 ى ئۆگهستی ساڵی 1958 لە گاری ، ئیندیانا لە ئەمریکا لە دایک بووە ، یەکەم جار لە تەمەنی 11 ساڵیدا لەسەر تەختەی شانۆ دەرکەوت کاتێک ئەندامی تیپی " جاکسن فایف " بوو کە لە خێزانی مایکڵ پێکھاتبوو، حەوتەم کوڕی بنەماڵەکەی بوو کە لە نۆ خۆشک و برا پێکھاتبوون " مایکڵ، رۆبی، جاکی، تیتۆ، جیرمان، لاتۆیا، مارلۆن، براندی، جانێت" . جۆزیف واڵتەری باوکیان گرفتی زۆری ھەبوو لەگەڵ ئەم منداڵانە، وا باوەر دەکرێت کە ئەمە ھۆکاری ئازاری منداڵان لە لایەن مایکڵەوە بووە. لە ساڵی 1993 بۆ یەکەم جار مایکڵ جاکسۆن لە ئەڵقەیەکی بەرنامەی ئۆپێرا وینفری باسی لە ناخۆشییەکانی تەمەنی منداڵی خۆی کرد و گوتی: "من لە تەمەنی منداڵیدا ھەمیشە ھەستم بە تەنیایی دەکرد و پەشیمان بووم لەوەی باوکێکی وەک جۆزیفم ھەیە، بۆیە ھەمیشە بە تەنیا دەگریام".
- Blogger Comments
- Facebook Comments
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 التعليقات:
إرسال تعليق