چی گوترا لەبارەی کتێبی ' گەردوون ' و زنجیرە دۆکۆمێنتاریەکانی ' کارڵ ساگان '؟!
ئایا دەزانی : ئەم زنجیرە تەلەفیزیۆنیە 100 ملیۆن بینەری ھەبوو لە 60 وڵاتی جیاوازەودا ، کتێبەکەشی لە 12 وڵات پڕفڕۆشترین کتێب بووە و زیاتر لە 5 ملیۆن چاپی لێ فڕوشراوە لە 80 وڵات. وە زۆرترین فڕۆشی ھەبووە لەناو ھەموو کتێبە زانستیە فڕۆشراوەکان بۆماوەی 70 ھەفتە ... بزانن چۆن باسی لێوەکرا ئەم زنجیرەیە لەھەموو جیھان ! : گۆڤاری " کریستیان ساینس - The Christian Science " لە ووتارێکی دا لە وەصفی کتێبی (گەردوون) و زنجیرە دۆکۆمێنتاریەکانی زانا ساگان دا نوسیوێتی : « جیھان زنجیرەیەکی تەلەفیزيۆنی نائاسایی بەخۆوە بینیی کە زۆربەی وێستگەکانی تەلەفیزيۆن گواستیانەوە و بوویە جێی سەرەنجی دەیان ملیۆن بینەر نەک ھەر بە گەردوون ، بەڵکو بە ھەستکردن و تێگەیشتن لە قوڵترین پرسە زانستیەکانی تایبەت بە سروشتی جیھان ، و بنەڕەتی و ژیان و ڕەگەزی مرۆڤیش . کتێبی ( گەردوون ) ی کاڕڵ ساگان تەنھا دەقەێک نەبوو نووسرابێت بۆ زنجیرەیەکی تەلەفیزۆنی ، بەڵکو چیرۆکێکی تەواوبوو بە زنجیرەیەکی کاتی ورد ، باسی لە تێکۆشانی مرۆڤ ئەکرد لەو دەستکەوتە زانستیانەدا. ئەم کتێبە ھەلێک ئەدا بەخوێنەر تا بە قووڵی جیھان بدۆزێتەوە ... ». ڕۆژنامەیی " شیکاگۆ تریبیون – Chicago Tribune " لە وەصفیدا نوسیوێتی : « تەنھا چەند ساڵێک تێپەڕی .. تاوەکو ساگان بوو بە ( مستەری زانست ) ، واتا ئەو پیاو بەڕێزەی کە خاوەنی پێگەیەکی فراوانی جەماوەریە توانیی ماددەی ژیان و مێژوەکەی لەڕووی فراوانبوونی گەردوون و نەمرەیەکەی پێکەوە ببەستێت ، بە ھەماھەنگی و گورج و گۆڵێکەوە کە وات لێدەکات قەناعەت بێنیت – گەر بۆماوەیەکیش- بێت بەوەی شتێکی تر ناکرێت ھێندە جێی سەرنج و تێڕامان بێت ». وە " نیوز دەی – News Day " لە وهصفی زانا (ساگان) دەڵێت : « ساگان زانایەک بوو کە بە چاوێکی دەیڕوانی بۆ ئەستێرەکان ، بەچاوێکی دیش دەیڕوانی بۆ مێژوو ، وە سێیەمیشی عەقڵی بوو بۆ سروشتی مرۆڤ .. ئێمە زۆر پێی سەرسامین بەھۆی ئاوات و ڕۆشنبیریە فراوانەکەی و بەھۆی ئەو شێوازە سەرنجڕاکێشەی لە نوسینەکانیدا پەیڕەوی دەکات ، ئەمەش وای لێکردووین تەواو دۆشدابمێنین لە جیھانەکەمان و خۆشمان ». ڕۆژنامەی " The San Diego Union " بەم شێوەیە وەصفی زانا ساگانی کرد و نووسیوێتی : « کارێکی سەرنجڕاکێشە لە زانستی میللدا ، کە بارگاوی کراوە بە ژەمێکی نائاسایی لە خەیاڵ و وێناکردن ». گۆڤاری " John Barkham " نووسیوێتی : « ساگان باش دەزانێت چۆن خەیاڵی خوێنەری ئاسایی بۆخۆی کەمەندەکێش دەکات و وای لێدەکات دۆشدابمێنێت و گرینگی بەخوێندنەوە کتێبەکە بدات لە پەڕەی یەکەم تا کۆتا ... ئەوە ئەو کتێبەیە ھزرمان دەکاتەوە و دەمانبات بۆ جوانترین گەشت ، وە بەشێوەیەکی وا ڕوون نوسراوە مە تەواو سەرنجڕاکێشە ، ھەموو خوێنەرێک پێویستە ئەو کتێبەی ساگان بخوێنێتەوە و گرینگی پێبدات ». گۆڤاری " The American Rationalist " گووتی : « مەزنە ... ئەم توێژینەوەیەی ساگان لەبارەی مرۆڤ لە سروشتدا خاڵی لە وەھم و جنێو و خەیاڵ پڵاوی ». ئەی چیشی ووت لەبارەی زنجیرە تەلەفیزیۆنەکەی کاڕڵ ساگان ؟ گوتی : « ئەم زنجیرە تەلەفیزیۆنیە گەورەترین ژمارەی بینەری بەخۆوە بینی لەمێژوی تەلەفیزۆنی ئەمریکادا ، کە ناسراوە بە (گەردوون) ، زیاتر لە 100 ملیۆن مرۆڤ لە 60 وڵاتی جیاوازەوە بینەری بوون. وە ئەشێت زنجیرەی ( گەردوون) گەورەترین دەستکەوت و پڕبایەخترین بەرھەمی تەلەفیزۆنەکانی ئەمریکا بووبێت لەماوەی ئەم سی ساڵە پێشوودا .. ئەو زنجیرەیە سەرکەوتووبوو لەھەموو ئاستێکدا ، ئەو بەشێوەیەکی گەورە گرینگی بە زانست و بیرکردنەوە دەکات .. بەڕێزێکی ھەڵاوێڕدنەوە بۆ ھەوادارانی ( د. کاڕڵ ساگان ) توانیتی سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بێنیت لە بەرنامە زانستیە تەلەفیزۆنیەکان ... ». سەرنوسەری ڕۆژنامەی " واشنتۆن پۆست - Washington Post " گوتی : « زنجیرەی (گەردوون) ، بەسە بۆ ئەو کەسانەی ھەمیش دەڵێن دەتوانین شێوازی تەکنیکی بەکاربێنین بۆ دەوڵەمەندکردنی زانیاری بینەر بەبێ ئەوەی بێزاربێت ، وە بە پێشکەشکردنی ئاسوودەیی و گەمانی زیاتر .. ئەو پێوەرێکت دەداتێت بۆ حوکمکردن بەسەر تەواوی بەرنامە تەلەفیزيۆنیەکان...».
0 التعليقات:
إرسال تعليق