الأربعاء، 7 سبتمبر 2016
لە ساڵەکانی کۆتای سەدەی نۆزدەدا و لە ساڵی 1887 ، بەلەمەکانی کۆچبەرانی یەھودی ئۆکرانی گەیشتنە بەندەری نیويۆرک لە کاتی ھەڵھاتنیان لە ترسی توندوتیژی ئاینی و سیاسی لە نیشتیمانەکەیان . بۆریس و سارا سیدسیش دوو کەس بون لەوانەی ھەڵھاتبون ، ئەوان بە خێرای ناوبانگیان پەیدا کرد لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا وەک کەسایەتیەکی باش . بۆریس وەک پێشنگێک لە خوێندنی زانستی دەرونیدا و سارای خێزانیشی یەکێک بوو لەو ئافرەتە کەمانەی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا بۆ پزیشکی دەیخوێند . بۆریس بووە پزشکی دەرونی و فەیلەسوف لە بواری فێرکردندا ، دواتر لە ھەمان زانکۆ " ھارڤارد " کە وانەی دەخوێند بووە وانەبێژ . پاشان پەیمانگای " New York State Psychiatric Institute " ی دامەزراند ، بۆریس چەندین کتێب و نوسراو لێکۆڵینەوەی لە پاش خۆی بە جێ ھێشتووە ، بۆریس لێھاتوو بوو لە بواری دەرونزانی و خەواندنی موگناتیسی ھەڵچوی قەرەباڵغی ، ھەروەھا پشتی بە ھەندێ چارەسەری نامۆ دەبەست وەک چارەسەری حەسانەوە . سارا توانی لە ساڵی 1897 بڕوانامەی پزیشکی بە دەست بھێنێت.
- Blogger Comments
- Facebook Comments
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 التعليقات:
إرسال تعليق