ئۆم - ئۆھم - Georg Ohm

جۆرۆج سیمۆن ئۆم - Georg Ohm لە ساڵی 1781 لە شاری باواریا "باڤاریا " لە ئەڵمانیا لە دایک بووە ، باوکی کەسێکی بیرکاری زان بووە ھەر لەو بوارەشدا خەریکی خوێندنەوە و لێکۆڵینەوە بووە ، جۆرج لە تەمەنی 18 ساڵیدا بوو بە مامۆستای بیرکاری لە یەکێک لە قوتابخانەکانی گوتشنات لە ناوچەی بێرنی سویسرا ، لە بیرکاری دا درێژەی بە خوێندنەوەکانی دا و لە ساڵی 1811 دا دوو دکتۆرای لەم بوارەدا وەرگرت لە تەمەنی 30 ساڵیدا چوو بۆ زانکۆی ژزوئیتی شاری کۆڵن و بوو بە مامۆستای بیرکاری ، لە ساڵی 1828 بابەتێکی سەبارەت بە " پێوانە بیرکاریەکانی کارەبا " بڵاو کردەوە کە سەرنجی خەلێکی زۆری بە لای خۆیەوە را نەکێشا ئەویش بە مەبەستی سەلماندنی پڕبایەخبوونی بابەتەکەی لەگەڵ وەزریی فەرھەنگیش زۆری قسە کرد بەڵام ھیچ سوودێکی نەبوو بەڵکو بێزار بوو دەستی لە پیشەی مامۆستایەتی ھەڵگرت ، بەڵام دوای شەش مانگ چوویەوە سەر پیشەکەی سەرەرای ئەوەی پێشوازیان لە داھێنانەکەی نەکرد کەچی لە ووڵاتی بەریتانیا داھێنانەکانی ئەویان بە پڕ بایەخ وەسف کرد و لە ساڵی 1841 باشترین خەڵاتی زانستی ئەنجومەنی پاشایەتیان پێ بەخشی ، ئۆم لە ساڵی 184 لە تەمەنی 87 ساڵیدا لە شاری مونیخ گیانی لە دەس دا ، جێگای ئاماژەیە کە لە ساڵی 1918 ئەنجومەنی ئەندازیاری کارەبای جیھان لە پارین بە زۆرینەی دەنگ یەکەی پێوانەی خۆراگری کارەبایان وەکو رێز گرتن لە ھەوڵەکانی ئەم زانایە ھەر بەناوی ئەوەوە دیاری کرا "ئۆھم " .
0 التعليقات:
إرسال تعليق