ھەندێ ڕاستی سهرنجڕاكێش سهبارهت به ' لیۆناردۆ داڤینشی '

لیۆناردۆ داڤینشی 1452 - 1519، مرۆڤێکی زۆر بلیمەت لە ئیتاڵیا دەرکەوت تایبەتمەندی زۆری تێدا بوو وە ئێجگار لێھاتوو بووە..پۆلیماس ، داھێنەر ، وێنەکێش ، شیکاری مرۆڤ، پزیشک ، دیزاینەر ، ئهندازیار ، مۆسیقا ژەن ، بیرکاریزان ، کیمیازان ، بایەلۆجی ، گەردوونزان ، زانای تەشفیر وە زیاتر. داڤینشی لە چاخی Renaissanceدەرکەوت وە ناویان نا پیاوی ڕێنەیسانس.
- لیۆناردۆ داڤینشی یەکەم کەس بوو باسی ھۆکاری ڕەنگ شینی ئاسمانی کرد .
- داڤینشی بە دەستێکی دەینووسی بە دەستەکەی تری وێنەی دەکێشا لە ھەمان کاتدا.
- بۆ یەکەم جار هاوێنهی لاستیکی چاو لە لایەن داڤینشیەوە پێشنیار کرا لە ساڵی 1508 .
- لە ساڵی 1994 بیڵ گەیتس دەستنووسی لیستەر Codex Leicester داڤینشی کری بە 30 ملیۆن دۆلار ھەندێ لە لاپەڕەکانی وەکو سکرین سەیڤەر بەکار ھێنا لە ویندۆزی 95 دا.!!
- بەھۆی پرۆگرامێکی ناسینەوە دەمو و چاو دیاری کردنی دۆخەکەی لەسەر وێنەی مۆنالیزا ئەنجام درا ئەوا پیشانی دا کە %83 خۆشبەختە ، %9 دوو دڵە ، %6 ترسناکە ، %2 بێزار و توڕەیە.
- داڤینشی سروشت و ئارەزووی سەیری ھەبوو لەوانە ، دەچوو لە بازار ئاژەڵی ناو قەفەزی دەکڕی و پاشان ئازادی دەکردن.
- داڤینشی بە تۆمەتی ڕەگەزباری حوکمی کووشتنی بۆ دەرچوو ! بەڵام لەبەر ئەوەی شایەت حاڵێکی ڕاستی نەبوو لەسەری ئەوا کەیسەکەی داخرا.
- لەگەڵ ئەوەی داڤینشی بەناوبانگترین وێنەی کێشی مێژووە بەڵام تەنھا 15 لە وێنەکێشراوەکانی ئێستا ماون.
- داڤینشی ھەرگیز نەچۆتە ھیچ ناوەندێک یا قوتابخانەیەک بۆ خوێندن بەڵکو بە زۆری لە ماڵەوە بووە خوێندنەوە و نووسنی و ژمێریاری ئەنجام داوە و خۆی فێر بووە.
- لە ژیانیدا ، نەخشەی جلو بەرگی مەلە کردنی کێشاوە وە دەوترێ دروستیشی کردوە ، ئامێری سەرەتای بۆ ھەناسەدان لە ژێر ئاودا ، جلی ڕزگار بوون ، وە ھەندێ ئامێری تری مەلە و ژێر ئاوی..!!
- ھەرچەندە لە خێزانێکی مەسیحی بووە وە دایکی ھێشتا شووی بەباوکی نەکردبوو داڤینشی لە دایک بوو بوو ! لەگەڵ ئەوەش دژی کتێبی پیرۆز بوو ھەمیشە ڕەخنەی لێ گرتوە وەکو ڕابواردنێک بە کتێبی پیرۆز وە ھەروەھا دژی وەستاوەتەوە و لەسەر تەمەنی زەوی قسەی کردوە و ھەڵەی لە کتێبی پیرۆزدا دۆزیەوە لەسەر ئەوەی تەمەنی زەوی زۆرر زیاترە لەو ژمارەی کە لە کتێبی پیرۆزدا نوسراوە.
- لە شیکاری مرۆڤ و کێشانی وێنەی لەش و ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ ئێجگار بلیمەت بوو بە جۆرێک تا ئێستاش نەتوانراوە بەو کواڵیتی و لێھاتوویەیی ئەو ئەو وێنانە بکێشرێنەوە ! بە جۆرێک ئەو کاتە داڤینشی لە نەخۆشخانەی Santa Maria Nuova لە فلۆرینسە 200 لاپەرە وێنەی لەش و ئەندامە جیاوازەکانی کێشا.

- یەکەم کەس بوو کە پەڕەشووتی داھێنا.
- داڤینشی ئەو وێنە و شێواز و ڕەنگانەی دەکێشا کە ھیچ کەسێک لەو سەردەمەو لەم سەردەمەش نەیان توانیوە بیکێشن ، وێنەکانی ئێجگار ئاڵۆز و بیر ھەژێن و تاریک و نامۆن...دەووترێ ھەتا مێژووی مرۆڤایەتی دەمێنێ وێنە کێشێکی تری وەکو داڤینشی دووبارە نابێتەوە.!
-نەخشەی داھێنان و بیردۆزەکانی داڤینشی لە داھاتوو دا بوون ! لە سەدەکانی دوای خۆی ژیاوە ! لە دەفتەری یادگاریەکانیدا داھێنانی سەردەم وەکو ھێلیکۆپتەر و ژمێریار و ووزەی خۆر...وە بیردۆزی لەسەر چینەکانی زەوی ھەبوو كه ناو ئەبرێت بە Plate Tectonics.
- داڤینشی لە کاتی سەرە مەرگدا کۆتا ووتەی بریتی بوو لە : " من خوام بێزار کردوە وە ھەروەھا مرۆڤەکانیش ، کارەکانم بەو ڕادەو چۆنیەتیە نەگەشتە خزمەتی خەڵک بەو شێوەی کە خۆم دەمویست ! "
0 التعليقات:
إرسال تعليق