جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

ئیبن نه‌فیس

ناوی تەواوی " ابوحسن علا‌ءالدین علی بن علی بن ابی الحزم القرشی نازناوی ابن نفیسی ھەبووە وە بە (القرشی) ناسراوە "  لە ساڵی 1213.ز لە دایک بووە لە سنورى (غوگە) ی سەر بە شاری دیمەشق ی سوریا لە بنەماڵەی (القرشی) زاناو دکتۆرێکی موسوڵمان بووە . قریشی لە بیمارستانی (النوری)ی لە دیمشق خوێندویەتی لەگەڵ زانای بەناوبانگ (ابن ڕبی أصیبعة)پێکەوە بوون لە خوێندنی پزیشکی لەلای پزیشکی بەناو بانگ (ابن الدخوار). ھەروەھا (الفقە و زمانی منطق و لأدبی ) ی خوێندووە . ابن نفیس لەسەر مەزھەبی شافیعی بووە , پێچەوانەی زانایانی ھاو سەردەمی خۆی پشتی بە لێکدانەوەی عەقڵی بەستووە بۆ تەفسیری قورئان و حديث. ڕاوبۆچونی جیاواز ھەیە لەسەر ساڵی کۆچ کردنی بۆشاری قاھیرە بەڵام ئەوترێت کە لە نێوان ساڵانی (633 – 636 ە )یە لە کاتی چوونی بۆ شاری قاھیرە لە نەخۆشخانەی (ناصری) کاری کردووە وە دواتر لە نەخۆشخانەی (المنصوریە ) کاری دەکرد کە سلگان قلاوون دروستی کردووە پاشان بووەتە سەرۆکی پزیشکان و پزیشکی تایبەتی سلطان (الضاھر بیربس ) لە نێوان ساڵانی (1260 بۆ 1270 ز) لە ساڵی 1242 دا ابن نفیس بەناو بانگ ترین کتێبی خۆی نوسی بە ناوی (شرح تشریح قانون ابن سیناء) کە چەندین دۆزینەوەی گرنگ لە خۆ دەگرێت وە گرینگترینیان (سوڕی بچوکی خوێن ) ,وە چەندین بيردؤزى (ابن سینای ) تێدا باس کردووە ,ئەم کتێبە یەکێکە لە کتێبە نایابەکای زانستی پزیشکی کە بە شیوەکی وورد و زانستی شیکردنەوەی بۆ چەند بابەت کردووە وەکو (توێکاری لەشی مرۆڤ و زانستی نەخۆشی و کاری ئەندامەکانی لەش). دوای نوسینی کتێبی شرح تشریح بە ماوەیەکی کەم دەستی کرد بە نوسینی کتێبی (الشامل فی صناعة الطبیة) لە ساڵی ( 1244ز ) 43 به‌رگی بڵاوو کردەوە 300 به‌رگی لێ نووسی بەڵام تەنھا توانی 80 به‌رگی بڵاوو بکاتەوە.

کتێبەکانی بووە زانیاری نامەیەکی گشتگیر لە سەدەکانی ناوەڕاست . مێژوو نوسان و زانایان بە ابن سینای دووەم دای دەنێن . ابن نفیس کتێبێکی تری بە ناوی (شرح الادویە المرکبە) نوسیووە کە ڕون کردنەوە بوو لەسەر بەشی کۆتای کتێبی ابن سینا (قانون ابن سینا الخاێ بالادویە ) . ئەم کتێبەی (ڕندریا باجو ) وەری گێڕا بۆ سەر زمانی لاتینی لە ساڵی 1520 دا نوسخەیەکی چاپکراوی بڵاو کردووو لێی (ویلیام ھارفی ) سودی لێ بینی بۆ شیکردنەوەی (سوڕی گەورەی خوێن) .بەداخەوە زۆربەی کتێب و نوسراوەکانی ابن نفیس لە کاتی کەوتنی بغداد بە ھۆی ھێرشی مەغۆلەوە لە دەست چوو لەگەڵ بەرھەمی زۆربەی زانایانی تر .  شیکردنوەی سوڕی بچوکی خوێن :  (خوین لەلایەن ھەردوو سییەکانەوە پاک دەکرێتەوە بۆ بەردەوام بونی ژیانی کەسەکەو بە دەست ھێنانی ووزە.خوێن لە سکۆڵەی ڕاستەوە دەچێت بۆ ھەردوو سییەکان و لەوێ بە ھۆی ئۆکسجینەوە پاک دەکرێتەوە پاشان دەچێت بۆ سکۆڵەی چەپ ) بەڵام لەو سەردەمە بۆچون وابووە کە خوێن لە جگەرەوە دروست دەبێت و پاشان دەچێت بۆ سکۆڵەی ڕاست و لەوێشەوە دابەش دەبێت بەسەر ئەندامەکانی لەش . ابن نفیس تا کۆتای ژیانی لە قاھیرە مایەوە کاتێک تەمەنی نزیکی ھەشتاکان بوویەوە توشی نەخۆشیەکی ناڕەحەت بوو ,پزیشکەکان دەیان ویست بە شەراب چارەسەری بکەن بەڵام خۆی ڕازی نەبوو وە دەی ووت ( لا القی اللە وفی جوفی شیء من الخمر ) ئەو نەخۆشییە وازی لێ نەھێناو لە کۆتایدا بووە ھۆی مردنی لە بەیانی ڕۆژی ھەینی بەرواری 17 ى 12 ى ساڵی 1288 ز .ھەموو کتێب و نوسراوەکانی پێشکەشی نەخۆشخانەی (المنصوری) کرد لە قاھیرە ووتی: پێویستە دوای مردنم چرای زانست بەردەوام ڕووناک بێت.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: ئیبن نه‌فیس Rating: 5 Reviewed By: Unknown