فرانچێسكۆ ماریا گریماڵدی - Francesco Maria Grimaldi

زانایەک لە کۆمەلگایەکی دواكهوتوودا. گریماڵدی یەکێکە لە زانا گەورەکانی ماتماتیک و فیزیایی ئیتاڵی. لە بەرواری 2 ی ئهپڕێڵی ی 1618 لە شاری بۆلۆنی ئیتالیا لە دایک بووە.ئەندامی ڕێکخراوی یهسوع بووه ،وه لهوێش خویندوویهتی. گریماڵدی لە کۆمەلگاکەیدا ڕووبەرووی چەندین کێشە و ئاستەنگ بۆتەوە، یــەکێ لەو ئاستەنگیانە ئەوەبوو پیاوانی ئاینی لە ڕێکخراوی یهسوع دا دا نە ئەبوایە پابەندی بیردۆزی کلاسیک بن لە فیزیا و ماتماتیکدا، گریماڵدی و ئانا کاپرینا بە نھێنی ھاتنە بواری فیزیا و ماتماتیکەوە ، گریماڵدی لە بواری " کەوتنەخوارەوەی سەربەست و لادانی شەپۆلی " کاریکردووە.
سەرەتای تاقیکردنەوەکانی گریماڵدی ئەگەڕێتەوە بۆ نێوان ساڵانی 1640 بۆ 1650 لەگەڵ جیۆڤانی باتیستا ڕیسیۆلی دا دەستی بە توێژینەوەکان کرد لەسەر کەوتنە خوارەوەی سەربەستی تەنەکان بە فەرامۆش کردنی بارستاییان...لە ئەنجامدا پاش تاقیکردنەوەی ئێجگار زۆر بۆی دەرکەوت، کە کەوتنە خوارەوەی سەربەست پەیوەندیەکە لە نێوان دووری و کات و ھێزی ڕاکێشان بەم جۆرە...(دووری کەوتن ڕێژەیە بۆ دووجای کات.)
ھەروەھا گریماڵدی و ڕیسیۆلی ژمێریاریەکی تر و چەندین یاسایان بۆ کێشکردن دانا وە دانانی چەند نەگۆڕێک بە تاقیکردنەوە. گریماڵدی ھەر لەو کاتەدا بە نەخۆش وەصف کرا ،چونکە لەو سەردەمەدا باوەڕ بە ھێزی کێشکردنی تەنەکان لەلایەن چەقە ھێزی زەویەوە باوەڕ پێنەکراو بوو زۆر زانا و کەسی ئاینی ڕووبەڕووی گرفت ئەبوونەوە کاتێ باسی کێشکردنیان ئەکرد. بەڵام گریمالدی و ڕیسیۆلی برەویان بەکارەکانی خۆیاندا .تاکاتی مردنی لە 28 ی دیسەمبەری 1663 .
داھێنان و جێبەجێ کردن :
گریماڵدی لە بواری گەردوون زانیدا چەندین پێوانەی گرنگی داھێناوە بۆ دیاریکردنی دووری و لادان. بەبەکارھێنانی مانگ بەڵام لێرەدا ھەڵەیەکی کرد ،مانگی بە چەقی گەردوونی یەکەم دانا و خۆریش بە چەقی گەردوونی دووەم بەڵام لە لایەکی ترەوە بیردۆزهكهی بۆ گەردوون کە باس لە دووری و لادانی بۆشایی ئەکات بووە پێوانەیەکی گرنگ و ئەشێت بڵێین شۆڕشێکی فیزیا بوو و بواریدا کار بکرێ بۆ برەو دان بە گهردوون ناسی و فیزیا لە داھاتوودا یاخود پاش ئەو به نیسبهت ئیتاڵیا . ھەروەھا ئامێری لادانی ڕووناکی داھێنا کە تەواوکەری ئامێرەکەی لیۆناردۆ داڤێنشی بوو .ھەروەھا گریماڵدی ووتی :" ڕووناکی ئەکرێت لابدات لە ڕێڕەوەکەی ئەگەر ھاتوو بەربەست ھاتە سەر ڕێگا ".
لەم ڕوەوە بيردۆزهكهی نزیکە لە نووسینەکانی داڤێنشی، داڤێنشی دهیووت :" (ڕووناکی لائەدات یاخود شەپۆلەکان تووشی لادان ئەبن لەڕێڕەوی ڕاستی خۆیان ئەگەر ھێزی دەرەکی کار لە ناوەندەکەیان بکات و گۆڕان لە جووڵە وزەکانیاندا پەیدا بکات و ئەمەش دەبێتە ھۆی ئەوەی ڕووناکی یاخود شەپۆلەکان گۆران تیایاندا ڕووبدات و لابدەن لە ڕێڕەوەکانیان ".
گریماڵدیش ھەمان بۆچوونی داڤێنشی ھەبوو بەڵام گۆرانکاری کرد لە وتەکانیدا و بەجۆرێکی تر دایڕشتەوە ،کە بەجۆرێک تێگەیشتن لێی ئاسانتر بوو ،وە زانا ئیسحاق نیوتن سوودی زۆری وەرگرت لە نووسینەکانی گریماڵدی و بۆ برەو دان بە بيردۆزهكهی یاسا و نەگۆڕەکانی گریمالدی بەکارھێنا، بەتایبەت کەوتنە خوارەوەی سەربەست کە بووە ھۆی ئەوەی نیوتن شۆڕشێک بەرپا بکات و یاساکانی دابنێت کە بە یاساکانی نیوتن ناسراوە و لە فیزیادا گرنگیەکی زۆریان ھەیە.
تێڕوانینی کۆمەلگا بۆ گریماڵدی :
کۆمەلگای ئیتالیا کۆمەلگایەکی زانست خوازی نەرێنی بوو واتا لەگەڵ زانستدا بوون بەلام باوەڕیان بە شتە نابەرجەستەکان نەبوو ،چەندین زانا و بیرمەندی ئیتالی ئەشکەنجەدراون لەلایەن گەلەکەیانەوە بۆ نموونە...(گریمالدی،داڤێنشی،گالیلۆ...ھتد). بەتایبەت لەو بوارانەدا ڕەخنەیان ئەگرت کە ماددەکان نەئەبینران ،وەک ڕاکێشان و دوورکەوتنەوە، وەکو گەردیلە ، لادانی ڕووناکی و چەندین شێوەی تر .گریمالدی ماوەی 8 مانگ دەستی لە کارکردن ھەڵگرت و بووە نیگارکێش خاوەنی چەند تابلۆیەکە. ناوەڕۆکی تابلۆکان بابەتی زانستی فیزیان کە زۆربەیان کەوتنی تەنەکان ئەنوێنن.
گریماڵدیش وەک زۆربەی زاناکانی تر ناوی کاڵ بۆتەوە یاخود نەماوە. لە پرۆگرامی خوێندندا ناوی گریماڵدی لابراوە بەڵام بنەماکانی دانراون بەناوی کەسێکــی ترەوە. کە ئەمەش خیانەتکردنە لە کەسایەتیەکی ناودار و گرنگ .بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا لە ھەندێ ڕوەوە ڕێزێکی زۆری لێگیراوە و چهندان دیارده و شوێنی به ناوهوه نراوه.
سەرچاوە و گۆڕانكاری : كتێبی پەرەسەندنی فیزیا و ماتماتیک
0 التعليقات:
إرسال تعليق