الأربعاء، 7 سبتمبر 2016
ئهبراهام لینکۆڵن ، شانزەیەم سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەكانی ئەمریکا لە 12/2/1809 لە ناوچەی ھاردین لە ویلایەتی کینتاکی لە دایک بووە لە خێزانێکی ھەژار کە لە تەنھا ژورێکدا دەژیان ، دووەم منداڵی خێزانەکەی بوو ، لینکۆڵن نەیتوانیووە بە تەواوی بخوێنێ بەلام بە ھۆی لێھاتوی خۆی و ھەوڵ دانی بۆ خویندنەوەی کتێب و وە ھەمیشە ھەوڵی دەدا کتێبی نوێ بە دەست بێنێ تا بیان خوێنێتەوە بۆیە توانی شارەزاییەکەی زۆر پەیدا بکات و ببێتە کەسێکی خوێنەواری باش .لە ساڵی 1830 بەھۆی بڵاو بونەوەی نەخۆشی خێزانەکەی ناوچەکەیان جێ ھێشتو ڕۆشتنە ناوچەی ماکۆن لە ویلایەتی ئەلینۆی . پاشان ڕۆشتنە ناوچەیەکی تر لە ئەلینۆی بە ناوی کۆڵز . لینکۆڵن لە ساڵی 1831 بڕیاری دا دەست بکات بە گەڕان بۆ بنیات نانی ژیانێکی باش بۆ خۆی ، وە لە بەھاری ساڵی 1831 لە گوندی نیو سالم لە ناوچەی سانگامون لەلایەن کەسێکی خانەدانەوە بە ناوی دینتۆن ئۆفۆت ، لەوێ دەستی کرد بە فرۆشتنی کەلو پەل شوێن بە شوێن لە ڕێگەی بەلەمەوە . لە ساڵی 1832 لەگەڵ کەسێکدا بە شەریکی دوکانێکیان دانا بەڵام بینی کارەکە باش ناڕوا لەگەڵکەسەکەدا بۆیە بەشەکەی خۆی فرۆشتەوە بە کەسەکە .لە جەنگی بلاک ھۆکدا وەک سەرکردەیەکیی سەربازی کاری دەکرد .
- Blogger Comments
- Facebook Comments
الاشتراك في:
تعليقات الرسالة (Atom)
0 التعليقات:
إرسال تعليق