جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الثلاثاء، 6 سبتمبر 2016

نیوتن و پێشکەشکردنی جوانترین بیردۆزی مێژووی مرۆفایەتی

مرۆڤ بۆ ماوەی ھەزاران ساڵ سەیری ئاسمانیی دەکرد جوولەی ئەستێرەکان و مانگ و خۆر سەرنجی رادەکێشا ئەم جوولانە بەردەوام دووبارە دەبوونەوە.لە سەدەی حەفدەھەمی زاینیدا نیوتن پەیی بە ھۆکاری ئەم جولانە برد و یاساكانی ھێزی کێشکردنی دۆزییەوە ھێزی کێشکردن لە نێوان ھەموو تەنەکاندا بوونی ھەیە ھەتا بارستایی تەنەکان گەورەتر بێت ئەو ھێزە گەورەترە تەنەکان یەکتری بەھۆی ئەم ھێزەوە رادەکێشن ، لە ھەمان کاتیشدا ھێزەکە بەپێی دووریی نێوان تەنەکان بە خێرایی دادەبەزێت ئەم دابەزینە بەپێی دووریی نێوان دووجای دوورییە کاتێک مەودای دووریی نێوان دوو تەن دووبەرامبەر ببێتەوە دابەزینی ھێزەکە بە شێوەیەکی یەک لەسەر چوار دەبێت. لەوانەیە ئەو ئەفسانەیەش راست بێت کە باسی نیوتن و سێوەکە دەکات و لەوانەیە نەشبووبێت ئەو ھێزەی لە نێوان زەویی و سێوکه‌دا ھەیە ھەمان ھێزە کە لە نێوان خۆر و زەویدا ھەیە وەک باسمان کرد.پێش نیوتن کیپلەر بە ووردی رێچکەی جوولەی ھەموو ھەسارەکانی ئاسمانی دیاری کردبوو نیوتن ماتماتیکزانێکی شارەزابوو و ئەم جولانەوەی بەستەوە بە ھاوکێشە جیاکارییەکانەوە .

جگە لە یاسای ھێزی کێشکردن نیوتن سێ یاسای داھێنا کە بنچینەی ھەموو فیزیایی کلاسیکین و رابردوو و ئێستا و داھاتووی ھەموو تەنەکانی گەردوون دەکرێت بە ھۆیانەوە شرۆڤە بکرێت :

*یاسای یەکەم: ھەموو تەنەکانی ئەم گەردوونە ئەگەر وەستاو بن وەستاو دەمێنەوە و ئەگەر بە خێرایی نەگۆر بجولێن خێراییەکەیان بە نەگۆری دەمێنتەوە مەگەر ھێزک کاربکاتە سەریان.

*یاسای دووەم: ئەگەر تەنێک یاخود ھێزیک یان چەند ھێزیک کاربکەنە سەریی ئەو تەنە تاودان پەیدا دەکات کە ئاراستەی تاودانەکە لە ئاراستەی ھێزی بەکارھاتوو یان بەرئەنجامی ھێزە بەکارھاتووەکاندایە.

*یاسای سێیەم: بۆ ھەر کردارێک کاردانەوەیەکی ھەیە کە یەکسانە لەگەلیدا و دژیەتی واتە ئەگەر ھێزێک لەلایەن تەنێکەوە کار بکاتە سەر تەنێک لە لایەن ئەو تەنەوە کاردانەوە ھێزێک دەخریتە سەر تەنی یەکەم کە یەکسانە لەگەڵیداو ئاراستەکەی بە پێچەوانەیە.

لە فیزیادا یاسای یەکەم بە تەواوی راستە یاسای دووەم تا رادەیەک راستە بەڵام یاسانی سێیەم بە تەواوەتی ناراستە. ئەو یاسایانەی نیوتن دۆزینییەوە گەردوونین لە ھەموو شوێنکی ئەم گەردوونەدا و لە ھەموو کاتێکا گریمانە دەکرێت راست بن ئەم یاسایانە بنچینەی فیزیایی کلاسیکین فیزیایی ، کلاسیکی زانستی جووڵە و کارڵێکی ھەموو تەنەکانی گەردوونە لەگەلە یەکتریدا ئەم فیزیاییە تاوەکو سەدەی نۆزدەھەمدا ھەندێک دیاردە دەبینران کە فیزیایی کلاسیکی کڵۆل بوو لە پاساودانیان.

نیوتن تەنھا کاری لەسەری جوولەیی تەنەکان نەکرد بەڵکو کاری زۆریشی لەسەر رووناکی و شەبەنگی کارۆموگناتیسی کرد ئەو بروای وابوو رووناکی لە شێوەی لێشاویکە لە تەنۆلکەی ورد نموونەش کە دەیھێنایەوە بە دروستبوونی سێبەر بوو بەلگەکانی نیوتن لەسەر سروشتی رووناکی لاواز بوون دیاردەی پەلکە زێرینە بە ئاسانی دەسەلمێنیت دەبێت رووناکی لە شیوەی شەپۆلدا بێت.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: نیوتن و پێشکەشکردنی جوانترین بیردۆزی مێژووی مرۆفایەتی Rating: 5 Reviewed By: Unknown