ھاوکێشەیەكى نوێ لەوانەیە دوو گەورەترین بیردۆزی فیزیا پێكه‌وه ببەستێت

ئەم ھاوکێشەیە نوێیە لەوانەیە دوو گەورەترین بیردۆزی فیزیا پێكه‌وه ببەستێت، ئه‌وانیش بیردۆزی رێژەیی گشتی و میکانیکی کوانته‌م لەگەڵ کونی كرمی - wormhole .
یەکێک لە گرفتە سەرەکییەکانی فیزیایی ئەمرۆ ئه‌و ڕاستیەیه کە دوو باشترین بیردۆزه‌كه‌ی فیزیا ڕوون کردنەوە ئەدەن سەبارەت بە گەردوون ، ئەوانیش " رێژەی گشتی و میکانیکی کوانته‌م " - ئه‌م دوو بیردۆزه پێكه‌وه باش كارده‌كه‌ن له‌سه‌ر خۆیان ، به‌ڵام گه‌ر هه‌وڵتدا پێكه‌وه بیانبه‌ستیته‌وه ئه‌وا كرداره بیركاریه‌كان كار ناكه‌ن، بەڵام ھەوڵدرا بۆ کۆکردنەوەیان به مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ر بۆ كێشه بیركاریه‌كان كه له‌گه‌ڵیاندا كارناكات.
بەڵام ئه‌و فیزیازانانه‌ی كه له‌سه‌ر بیردۆز كارده‌كه‌ن له زانکۆی ستانفۆرد بە ھاوکێشەیەکی نوێوە ھاتن کە پێشنیازی کلیک و چارەسەری کۆتایی دەکات بۆ بەستنەوەی ھەردوو بیردۆزەکە ، ئەویش دەتوانرێ بدۆزرێتەوە لە ڕێرەو یا تونێلێکی بزێوی شوێن-کات ، ئەوانیش ناسراون بە کونە کرمیەکان. ھاوکێشەکە بە شێوەیەکی سادە بریتیە لە : ER = EPR. ئەمانە بەھای ژمارەی دروست ناکات ، بەڵام لە جیاتی ئه‌وه ده‌ربڕین بۆ هه‌ندێك كلیل ده‌كات كه ڕۆڵی خۆیان هه‌یه له فیزیای بیردۆزیدا.
لەبەشی چەپی ھاوکێشەکەدا ER ھاتووە کە گوزارشت لە ئاینشتاین و نه‌یثن ڕۆزن ئەکات کە بەیەکەوە لە ساڵی 1935 نووسراوێكیان بڵاو كردبویه‌وه کە لەبارەی کونەکرمەکانەوە نوسیبوویان ، بە پردی " ئاینشتاین -ڕۆزن " ناسراوە . لە بەشی راستی ھاوکێشەکەشدا EPR ھاتووە کە گوزارشت لە ئاینشتاین و ڕۆزن و بۆریسدەکات کە لە ھەمان ساڵدا نوسرابوو باس لە تەڵەکانی کواتنه‌م دەکات - Quantum Entanglement.

لە ساڵی 2013 فیزیازان لیۆنارد سه‌سكیند له زانكۆی ستانفۆرد و فیزیازان وان ماڵدسه‌نا له په‌یمانگای پێشكه‌وتووی خوێندن له زانكۆی پرینستن پێشنیاریان کردبوو کە لەوانەیە ئەم دوو نووسراوه لێكادنه‌وه زۆرێک لە ھەمان شت‌دا - ھەندێک شت کە پێشووتر ھیچ کەسێک تێرامانی لەبارەیەوە نەکردبێت هه‌تا خودی زانا ئاینشتاین. ئێستا فیزیازان لیۆنارد سه‌سكیند دووبارە ئەگەرێتەوە بۆ چەمکە وازلێھنراوەکەی ، ئەگەر راستیەکان دروست دەربچن.
بەڵام لەسەرەتادا پێویسته سەیری به‌شه‌كانی هاوكێشه‌كه بكه‌ین. ئاینشتاین بە شێوەیەکی ناراستەوخۆ ئاماژەی دابوو لە بیردۆزی رێژەی گشتی کە ، کونە کرمەکان وەک دوو تونێل وان لەنێوان دوو شوێندا لە گەردوون .لە بیردۆزه‌كه‌دا ، ئەگەر تۆ كه‌وتیته ناو لایه‌كی كونه‌كه‌وه ئه‌وا سه‌ر ده‌ردێنیته‌وه له لاكه‌ی تری ، واتا بۆ نموونه له A ده‌چیت و له B دێیته ده‌ره‌وه به‌ڵام له گه‌ردوونێكی تر یا جیهانێكی تر. بەڵام کونەکرمەکان تەنھا پەیوەندی نین لە نێوان دوو شوێن لە گەردوون ، بەڵکو ئەوان وه‌كو ده‌روازه‌یه‌ك وان لە نێوان دوو کاتدا لە لە گەردووندا . وەک کارل ساگان دەلێت : " لەوانەیە تۆ ھەست بکەیت لە شوێنکی تری گەردوونی ، شوێنک لە کاتدا ".

ھەروەھا لە ته‌ڵه‌ی کوانته‌مدا باس لە رێگایەک ئەکات کە دوو تەنۆلکە دەتوانن کار لێک بکەن و ببنە بە زنجیرەیەکی رەق و لە ناوەرۆکدا ببنه یه‌كتر ، ئەمەش مانای ئەوەیە کە ھەر روودانێک بۆ ھەر تەنۆلكەیه‌ک رووبدات ئەوا راستەوخۆ کاریگەری لەسەر ئەوانی تر دەبێت.
لەم گریمانەدا، فیزیازان لیۆنارد سه‌سكیند تاکە کەس نییە کە لیکۆلینەوە لەسەر ئەم گریمانە بکات، بەڵکو تیمی فیزیازانه‌كان له زانكۆی كالیفۆرنیا بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا - Caltech لە لێکۆلینەوە و توێژینەوە دان لەم ھاوکێشەیەدا .
ئەوەی لەسەر ئێمە ئەمێنتەوە چاوه‌ڕێ بكه‌ین و ببین ئەگەر ئەم ھاوکێشەەین نویێە ER = EPR دەبێتە وەرچەرخێکی نوێ بۆ زانستی فیزیا و چارەسەکردن و وەڵام دانەوەی زۆرێك له پرسیاره‌كانی فیزیا..
0 التعليقات:
إرسال تعليق