جەیمس ماکسوێڵ James Maxwell
جەیمس کلارک ماکسوێڵ James Clerk Maxwell ساڵی 1831 لە پایتەختی ئێدینغبورگ لە سکۆتلەندا لە دایک بوە ، زۆر حەزی لە فیزیا بوە و شەیدای فیزیا بوە ھەر لە تەمەنی لاوێتیدا ، لە ساڵی 1847 دەچێتە زانکۆیەکی ئێدینغبورگ پاشان شانسی ئەوەی ھەبوو بخوێنێتەوە و بەشداری کۆرسەکانی زانکۆی کامریدج بکات پاشان بڕیاری دا ھەر لەوێ بەردەوامی لەسەر خوێندن بدات و تەواو بکا ، لەسەر دەستی کۆمەڵە مامۆستایەکی بەناوبانگی جیھانی لەوانە گەورە ویڵیام ھامیڵتۆن 1788 - 1856 کە وانەی لۆجیک و مێتا فیزیا "فیزیای پێشەنگ " ی لا خوێندوە ، وە مامۆستا فیلیب کیلاند 1808 ـ 1879 کە وانەی بیرکاری پێ وتۆتەوە و ھەروەھا جەیمس فۆربس 1809 ـ 1868 کە فەلسەفەی سروشتی "زانستی فیزیا و کیمیا "ی پێ وتۆتەوە , کاتێ ماکسوێڵ لە تەمەنی 18 ساڵی دا بوو دوو وەرەقەی بەحپی " Research " ی لەسەر کۆمەڵگا و نەتەوەی ئێدینغبورگ پێشکەش کرد ، یەکێکیان باسی لەوە دەکرد ئەگەر ھیزێک یا پەستانێک بخەیتە سەر شتێک مادەیەک وەکو سپرینگ یا ڕای کێشی ئەوا دوای لابردنی ھێزەکە لەسەری دەگەرێتەوە باری ئاسی خۆی بە مەرجێک لە سنور جیڕی تەنەکە تێپەر نەکات ، وە دووەم باسیش لەسەر بەردەوامی و نەکەوتنە خوارەوەی تەنێک بوو کاتێ بۆ نمونە بەس سکەیەکی بازنەی دا دەروات وەکو شەمە ندەفەری یاریەکان مەبەست ئەوە بوو کە تەنەکە بەردەوام دەبێ لە رۆشتن و ناکەوێتە خوارەوە ، بەڵام لەبەر ئەوەی ماکسوێڵ تەمەنی بجوک بوو ئەوە نەیتوانی پێشکەشی بکات بۆیە مامۆستاکەی کە ناوی کیلاند بوو ئەو پێشکەشی کرد و ساڵی 1854 ماکسوێڵ لە زانکۆی کامبریدج تەخەروجی کرد بە ھەڵگری بڕوانامە لە بیرکاری دا بە پلەی دووەم لەسەر ئاستی بەشەکەی درێژەی بە خوێندنەوە دا ھەتا گەشتە تەمەنی 25 ساڵی وە بو بە پرۆفیسۆری فیزیا دوای چەند سالێک ھەردوو زانکۆی کامبریدج و ئێدینگبۆرگی جێ ھێشت و چووە زانکۆی کینگ کە لە لەندەن بوو لە سالی 1871 لە پێشدا تاقیگەیەک ھەبوو بە ناوی "Cavendish" کە ماکسوێڵ بەھۆی زیرەکی و لێ زانیەوە تەواو ناوی دەرکردبوو ھەروەھا چەندەھا نوێ گەری کرد کە ھەتا ئێستاش سوود لە تاقی کردنەوە و داھێنانەکانی وەردەگیرێ . ئەنیشتاین کە باسی لە زیرەکی و لێھاتووی ماکسوێڵ کردوە دەلێت : "The special theory of relativity owes its origins to Maxwell's equations of the electromagnetic field." " بیردۆزی رێژەی تایبەتی ڕەگەکەی و بنچینەی دەگەرێتەوە بۆ ماکسوێڵ و ھاوکێشەکانی لە بواری کارۆموگناتیسی " ھەروەھا ئەنیشتاین وتوویەتی : " Since Maxwell's time, physical reality has been thought of as represented by continuous fields, and not capable of any mechanical interpretation. This change in the conception of reality is the most profound and the most fruitful that physics has experienced since the time of Newton" داھێنانەکانی و دۆزینەوەکانی بەھێز و کەم وێنە بوون لەو سەردەمە وەکو گرتنی وێنەی رەنگاو ڕەنگ بۆ یەکەم جار لە ساڵی 1861 وە ھەروەھا سەلماندنی بیردۆزی تیشک دانەوەی کارۆموگناتیسی و ھەروەھا دۆزینەوەی شەپۆلی رادیۆی..و زیاتر. لە مانگی 11 ی 1879 بە ھۆی شێرپەنجەی گەدەوە کۆچی دوای کرد . ھەتا ئێستاش سوود لە یاسا و داھێنانەکانی لە بواری فیزیادا وەردەگیرێ و لە مەنھەجەکانی خویندن دا ھەیە.
0 التعليقات:
إرسال تعليق