جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الثلاثاء، 6 سبتمبر 2016

گەلەئەستێرەی تارمایی لە 99.99% لە ماددەی رەش پێکھاتووە !


گه‌ردونناسه‌كان گەلەئەستێرەکەی گەورەیان دۆزییەوە ناسراو بە " گەلەئەستێرەی تارمایی - Ghost Galaxy " کە لە 99.99% ی لە ماددەی رەش - Dark matter پێکھاتووە . ئەمە شاراوە بوو بۆ ماوەی دەیان ساڵ.

ئەستێرەناسەکان توانیان گەلەئەستێرەيه‌کی نزیک بدۆزنەوە کە بەنزیکەی ھەمان بارستایی ھەمان گەلەئەستێرەی ئێمە ( رێگای کاکێشان - Milky Way ) ی ھەیە . بەڵام بە شێوەیەک لە شێوەکان لە 1% ی ئەستێرەکانی لە خۆگرتووە . ئەم گەلەئەستێرەیە ئەوندە  تاریکە ، کە بۆ ماوەی دەیان ساڵ دەبێت خۆی حەشار داوە ، ئێستا تیمەکە لە پاڵ ئەم دۆزینەوەدا ، بۆیان ڕوون بۆتەوە کە چۆن ھێز و زەبری ئەستێرەکان پاڕچە پاڕچەی نەکردوە - لە 99% ی لە ماددەی رەش -Dark matter دروست بووە .

ماددەی رەش کە لە گەردووندا لە 27% ماددە و بارستە ووزەکانی گەردوون لە خۆ دەگرێت ، ئێمە تەنھا ئەتوانین ھەست بە ھێزی راکێشان بکەین لەم ماددەیە - بەشێوەیەک کە ھیچ فۆرمێکی ڕووناکی یان تیشکدانەوە دەرناکات تاوەکو ئێمە بتوانین تێبینی بکەین و ڕوانگەی بکەین . سەرەڕای گەڕان دوایی دەیان ساڵ ، ئێمە نەمان توانی بزانین ماددەی رەش چییە بە تەواوی ،بەڵام ئەم بابەتە و ماددەیە ھۆکارێکی زۆر گرنگە بۆ جێگیرکردنی گەردوون . گەلەئەستێرەکان لە خێرایەک دەخولێنەوە ، بەشیوەیەک کە لە دوورەوە یەکتر کێش دەکەن ئەگەر تەنھا شتیک کە ئەمانە بەیەکەوە ببەستێتەوە ئەوا ئەویش ھێزی راکێشان دەبێت.

ھەندێک شتی تر ھەیە کە بە یەکەوە دەیان بەستێتەوە و ماوەی گەردوون بەیەکەوە دەبەستێتەوە و فیزیاوانەکان وەڵامەکە وا دادەنێن کە ئەمە ھەمووی ماددەی رەش بێت کە ھۆکار بێت بۆ ئەم رووداوە گەردوونیانە . لەراستیدا، ستانداردی مۆدێلی ئێستای گەردوناسی پشتگیری ئەوە ئەکات کە لە گەردووندا ماددەیەکی زۆری ماددەی رەش  ھەیە، بەشێوەیەک بۆ ھەر گرامێک گەردیلە ، زیاتر لە پێنج جار ماددەی رەشی لە خۆ گرتووە . ئێستا زاناکان گەلەئەستێرەیەکیان دۆزیوەتەوە کە بەتەواوی ئەم ماددەیە لە خۆ ئەگرێت و دروست ئەکات. کە بە  گەلەئەستێرەی Dragonfly 44 ناسراوە ، سەرەتای دۆزینەوەی ئەم گەلەئەستێرەیە دەگەرێتەوە بۆ ساڵی 2014 ، کاتێک تیمی زاناکان بە بەکارھێنانی روانگەی W. M. Keck Observatory له‌ ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و تەلیسکۆبی Gemini North سەر بە دورگەی ھاوای ، توانیان شوێنی ئەم گەلەئەستێرەیە دیار بکەن ، گەلەئەستێرەیەک نەرم و نۆل کە دەکەویتە ھێشووی Coma ، بە نزیکەی 320 ملیۆن ساڵی رووناکی لێمانەوە دوورە .



یەکێک لە توێژەرەوەکان بەناوی پیتر ڤان داكم دەلێت : " ئەگەر گەلەئەستێرەی کاکێشان وەک دەریایەکی پر ئەستێرە وابێت ، ئەوا ئەم گەلەئەستێرەیە نوێیە وەک مستێکی ھەور وایە . ئێمە لەسەرەتای ئەو زانیاریانیەن کە چۆن ئەمانە دروست بوون و لە دایک بوینە ، جێگای سەرنجن ، کە لە ناوچەیەکی چڕ دۆزراونەتەوە ، ناوچەیه‌ک پر لە توندی و تەوژمی بۆشایی و ماددە رەشەکان و گەلەئەستێرە پر لە دەنگەکان ، بۆیە ئێمە وا بیر ئەکەینەوە کە ئەم گەلەئەستێرانە پر بن لە  ماددە رەشەکان (كه‌ وه‌كو قاڵغان كار ده‌كه‌ن) ، و دەیانپارێزن لە بۆشای نێوان گەلەئەستێرەکان."

تیمی لێکۆلەرەوەکان و زاناکان بێگومان ئێستا چانسێکی باشیان ھەیە بۆ تاقیکردنەوەی گریمانەکەیان ، بەھۆی بارستایەکانی  دەرەوەی Dragonfly 44، وەک تیمەکە خۆیان ئاماژەی پێ ئەدەن ، کە ئەوان بەڵگەی تەواوییان ھەیە تاوەکو پشتگیر ئەم راستیە بکات ، کە ماددە رەشەکان لەم گەلەئەستێرەیە راستن و کە شتەکان بەیەکەوە په‌یوه‌ست ئەکاتەوە .توێژەرەکان ھەستان بە پێوانەکردنی  خێرایی ئەستێرەکانی Dragonfly 44  بۆ ماوەی 33 کاتژمێر ، زانیارییە دەستکەوتووکانیان بەکار ھێنا بۆ پێوانەکردنی بارستایی گەلەئەستێرەکە بەشێوەیەکی گشتی .



بەرزبوونەوەی خێرایی ھەر تەنێک دەبێتە ھۆی بەرز بوونەوەی ووزەی بزوتنەوەی تەنەکە لەبەر بارستایەکەی ، ئەمەش مانای ئەوەیە ئەم ئەستێرانە بەردەوام ئەبن لە گەشتکردن لە بۆشایدا و ئەمەش دەبێتە ھۆی زیاتر گەورەبوونی گەلەئەستێرەکە . پێوانەکان ئەوەیان پیشان دا  کە خێرایی ئەستێرەکانی  گەلەئەستێرەی ناوبراو  نزیکەی 47 کم دەبێت لە یەک چرکەدا - پێوانەیان کرد کە 1 تریلیۆن جار لە خۆری ئێمە زیاترە - زۆر قورسە کە تەنھا بەھۆی ئەستێرەکانی لە نێو خۆیدا پێکەوەبن . بێگومان ئەم توێژینەوە نوێیە ھۆکارێکە بۆ دروست بوونی مشتومڕی زیاتر ، چونکە ئەمە لەبری ئەوەی کە وەڵامی پرسیارەکانمان بداتەوە  ، ئەوا زیاتر پرسیاری دروست کرد دەربارەی ماددە رەشی گەردوون ، زانیارەکانی ئێمە تاوەکو ئیستا زۆر کەم بووە لەوەی کە ئێمە بزانین لە گەلەئەستێرەیەکەوە دەربارەی ماددە رەشەکان.

گەلەئەستێرەی Dragonfly 44 زۆر گەورەیە ، بەشێوەیەک کە ھیچ کەسێک ناتوانێت پێوانەی بکات ، بەڵام پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە :  ئایا ئێمە گەلەئەستێرەیه‌كی پر لە ماددەی ڕه‌شمام دەست کەوتووە تاوەکو خوێندنەوە و توێژینەوەی زیاتری لەسەر بکەین؟!...

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: گەلەئەستێرەی تارمایی لە 99.99% لە ماددەی رەش پێکھاتووە ! Rating: 5 Reviewed By: Unknown