جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

ئیبن ھەیسەم - Alhazen

ناوى ته‌واوی ئەبو عەلی حەسەن کوڕی حەسەنی کوڕی ھەیسەم  ناسراو بە ئیبن ئەلھەیسەم، فەیلەسووف و زانای فیزیا و بیرکاری و پزیشکی و زانستی دەروونی بووە . لە ساڵی 965 زاینی لە بەصرە لەدایک بووە ،  و زانستەکانی سەردەمی خۆی خوێندووە وەکو فەلسەفە و زانستەکانی سروشت و بیرکاری و پزیشکی ، ئەم زانایە لەسەر ڕووناکی لێکۆڵینەوەی کردووە ، بە تایبەتی ئەو بەشەی کە ئەمڕۆ پێی دەڵێن (ئەندازەی ڕووناکیزانی)، کە لە بەناوبانگترین کتێبەکانیدا کە بریتییە لە (کتاب المناظر) باسی لێوە کردووە ، خاوەنی زیاتر لە 200 کتێبە کە 47 دانەیان لە بواری بیرکاری و سروشتزانیدا بووە ، و ئەوانی دی لە بوارە زانستییە جۆربەجۆرەکانی دی داناوە. لەنێوان ساڵانی 1038 تا 1040لە شاری قاھیرە كۆچی دوایی كردوه‌ . چەندین بەرھەمی بە زمانی فارسی و عەرەبی نووسیوە. ھاوکات "ئیبن ئەلھەیسەم" بە باوکی بینایی (Father of object) دادەنرێت. کە ھەرخۆشی یەکەم کەسبووە کە کامێرای دروستکردوە کە بە ( ژووری تاریک - Dark Room ) دەناسرێت وه‌ ناوی بردوه‌ به‌ (القمرة) ووشه‌ی Camera ش له‌ ووشه‌ عربیه‌كه‌ وه‌گیراوه‌.



ئیبن ھەیسەم جێ پەنجەی لەچەندین بواردا ھەبوو ، ئەوانیش : 


- کتێبی (المناظر ) :

یەکێک لە بەناوبانگترین کارەکانی ئیبن ھەیسەم کتێبە حەوت بەرگیەکەی بوو لەبواری زانستی بیناییدا ، کە نوسیويه‌تی لەنێوان ساڵانی (1011-1021) ز ، کتێبەکەی وەڕگێڕدرا بۆ زمانی لاتینی لەلایەن پیاوانی ئاینییەوە لە سەدەی 12 . ئەم وه‌ڕگێڕانەش کاریگەریەکی گەورەی ھەبوو لەسەر زانستی ڕۆژئاوایی ، ھەروەھا زانا (فریدریچ ریزنر) چاپێکی لێگرتەوە بەناونیشانی (گەنجینەی بینایی ).



- بیردۆزی بینین : 

دوو بیردۆزی گەورە ڕابەرایەتی چاخە کۆنەکانی کرد لەبارەی چۆنێتی بینینەوە . بیردۆزی یەکەم : بیردۆزی دەرپەڕاندن - Emission theory، کە ھەردوو بیرمەند و فەیلەسوف ( ئیقلیدس و بەتڵیمۆس ) پێشنیاریانکرد ،  وایان دانا بینین پشت بەو ڕووناکییە دەبەستێت کە لەچاوەوە دەردەچێت . بیردۆزی دووەمیش : بیردۆزی چوونە ژوورەوە - Intromission theory بوو ، کە پێشنیازکرا  لەلایەن ئەرستۆوە ، وای دانا کە پێویستە ڕووناکی بچێتە چاوەوە بەشێوەی وێنەیەکی فیزیایی . بەڵام ئیبن ھەیسەم ھیچ کام لەم دوو بیردۆزی قبوڵ نەبوو له‌ چاخی خۆیدا، چونکە ووتی ناکرێت ڕووناکی لەچاوەوە دەرچێت و بگاتە ئەستێرەکان ، یان ڕووناکی بچێتە چاوە بەشێوەی وێنەیەکی فیزیایی . لەجیاتی ئەوە (بیردۆزی بینینی ) دانا ، کە وای دانا بینین بەھۆی دەرچونی ڕووناکیەوە لەھەموو خاڵێکدا بۆ چاو ، ئەمەش لەڕێی تاقیکردنەوەوە سەلماندی . ھەروەھا زانستی ئەندازەی بینینی یەکخست لەگەڵ ئەگەرە فیزیاییەکەی ئەرستۆ تا بنەمایەک بۆ زانستی ئەندازەی بینایی دابڕێژێتەوە.  وە ئیبن ھەیسم سەلماندی کە ڕووناکی بەھێڵێکی ڕاست دەڕوات ، ھەروەھا چەندان تاقیکردنەوەی کرد لە ھاوێنەی قوپاو و قۆقز ، وە یەکەم کەسیش بوو کە وەێفێکی ڕوون و دروستی کامێرای تاریک و کامێرای کوونداریکرد . ڕۆڵێکی گەورەشی گێڕا لە بواری پزیشکیدا بەتایبەتی توێکاری چاو ، وەصفی چاو و فرمانی ماسولکەکانیش کرد . وە ڕەخنەی ھەبوو لەسەر کارەکانی زانا و فه‌یله‌سوف گالینۆسی یۆنانی ، ھەروەھا بیردۆزه‌كانی بینینی تێکەڵ و پێشبینیکردنی جووڵەی پوختکرد و چاکیکرد کە پێشتر لەلایەن ئەرستۆ و ئیقلیدس و بەتڵیمۆسەوە گفتوگۆی لەسەر کرابوو.



- پەیڕەوی زانستی :

زانای دەمار ( ڕۆزانا گورینی ) ووتی : بەپێی ڕای زۆربی مێژوو نووسان ، ئیبن ھەیسەم به‌ پێشەوای پەیڕەوی زانستی نوێ دادەنرێت . ئەو  ڕێگای تاقیکاری بەھێزی دانا بۆ چاودێریکردنی تاقیکردنەوە زانستیەکان و لێکۆڵێنەوە لە ئەگەرە بیردۆزیه‌كلن و ئەنجامە ڕاستەکان. چەمکێک ھەیە بەستراوە بە توێژینەوەکانی ئیبن ھەیسم ، ئەویش ئەوەیە کە ئیبن ھەیسەم پشتی بە سیستەم و پەیڕەوێک بەستووە لە تاقیکردنەوە زانستیەکانی. سەرەڕای ئەوەش ، تاقیکردنەوەکانی پشتی دەبەست بە ھەریەک لە فیزیای کلاسیکی کۆن و ماتماتیک. ئەم جۆرە لە نەھجی فیزیایی و ماتماتیکی ڕەنگیدایەوە لەتەواوی بیردۆزه‌كاندا.

- توێژینەوە بیناییەکان : 

لە کتێبی ( المناظر) دا ، یەکەم زانابوو کە ووتی بینین لە مێشکدا ڕوودەدات لەجیاتی چاو . ئاماژەشی بەوەدا کە تاقیکردنەوە کەسێتیەکان کاریگەری ھەیە لەسەر ئەوەی خەڵک دەیبینن و چۆن دەیبینن ، بینین و ئەندێشەکردن بە نسبەت ئەوەوە ڕێژەیین. سەرەڕای ئەوەش چەندان پێشنیازی لەبواری زانستی بینیندا پێشنیارکرد ، لەوانیش پێشنیازی ( نامەیەک لە ڕووناکییەوە ) کە وەک تەواوکاریەک وابوو بۆ کتێبی ( المناظر) ، ئەو پێشنیازانەش لەسەر ئەو لێکۆڵینەوانانەبوو کە لەبارەی تایبەتمەندی چرا و تیشکدانەوەی بەربڵاو لەمیانەی چەندان ناوەندی جیاوازی تەنک . ھەروەھا توێژینەوەی کرد لە پەلکە زێڕینە و چڕی بەرگە ھەوا ، سەرەڕای توێژینەوە لە دیاردە ئاسمانیە جیاوازەکان وەک خۆرگیران و مانگیران و ڕووناکی مانگ .  ئیبن ھەیسەم توێژینەوەشی کرد لە (وەھمی مانگ) ، کە یەکێک بوو لە نەریتە زانستیەکانی ئەوروپا لە سەدەکانی ناوەڕاست. ئەو ھەوڵيدەدا لێکدانەوەیکی گونجاو بکات کە بۆچی مانگ لەسەر شێوەی ڕاستەقینەی خۆی دەرناکەوێت لە ئاسماندا ، ئەم گفتۆگۆیە تا ئەمڕۆمان بەردەوامە ، ئیبن ھەیسەم ڕەخنەی لە بيردۆزه‌كانی بەتڵیمۆس گرت لەبارەی ئەو دیاردەیەوە ، وە وتی مانگ لەسەر شێوەی ڕاستەقینەی خۆی نیە ، حوکمدان لەسەر مەودای بوونەوەرێک بەندە لەسەر چۆنێتی ئەوەی بوونی ھەیە لەنێوان بوونەوەرەکە و بینەرەکەیەوە. لەم حاڵەتەی مانگیشدا ، ھیچ نێوەندێک نیە ، بۆیە قەبارەی بوونەوەرێک پشت دەبەستێت بەو مەودایەیی بوونەوەرەکە دەیبینێت . ھاوکات ، لەم بارەدا مەودا دیاریکراو نیە ، بۆیە مانگ وا دەرئەکەوێت کە گەورەیە.



- فیزیایی گەردوونی : 

لەبواری فیزیای گەردوونی و میکانیکی ئاسمانیدا ، ئیبن ھەیسم لە پێشنیازێکیدا بەناوی ( پوختەیەک لە زانستی گەردوونی ) دەڵێت : دیاردەی تەنە ئاسمانیەکان یاساکانی فیزیا لێکیدەدەنەوە . ھاوکات کتێبی (تەرازووی دانایی) دانا و باسی چەندان گفتوگۆی کرد لەبارەی ئیستاتیکا و قیزیای گەردوونیو میکانیکی ئایمانی . ھەروەھا وتوێژی ڕاکێشانی شتەکانی کرد .لە دەست نووسی ( ووتارێک لە قرسگون) دا ھاتووە باسی چەقی کێشکردن دەکات . زۆر کەس دەربارەی ئەم کارەی نازانێت جگە لەوەی ( عبد الرحمان خازانی ) گواستوێتیەوە لەسەدەی 12 ھیجری. لەو دەست نووسەدا ھاتووە ، کە ئیبن ھەیسەم بیردۆزێكی داناوە لەبارەی ئەوەی چەقی تەنەکان جیاوازن بەپێی ئەو مەودایەیی لە چەقی زەویەوە دووری دەخاتەوە.

 کارەکانی لە زانستی گەردوونیدا : 

- گومانکردن لە بیردۆزه‌كانی بەتڵیمۆس : 


ئیبن ھەیسەم لە دەستنوسی ( گومان لە بەتڵیمۆس) دا ھاتووە  و دەڵێت : زۆرێک لەو ئامێرە ماتماتیکیانەی بەتڵیمۆس بەکاری ھێناوە لە زانستی گەردوونیدا ، بەتایبەتی تێکڕای خولگە ، شکستی هێناوه‌ لە تایبەتمەندیە فیزیاییەکان جووڵەی بازنەی ڕێک ، ھەروەھا ڕەخنەشی لەو واقعە ماددیە گرت بۆ سیستەمی بەتڵیمۆسی گەردوونی ، پێیوابوو کە پێشنیارەکانی لەبارەی جوڵەی فیزیایی و خاڵ و ھێڵەکان و بازنە ماتماتیکیەکان وەھمین.

- دەستنووسی دروستبوونی جیھان :


لە دەستنوسی دروستبوونی جیھاندا ، سەرەڕای ڕەخنەی توندی لە بەتڵیمۆس ، بەڵام بیردۆزه‌كه‌ی بەتڵیمۆسی لەبارەی بوونی زەوی و چەقێتی گەردوون پەسەند دەکات ، وە وەصفێکی وردی بوارە ئاسمانیەکانی کرد لەو دەستنووسەدا ، وەک دەڵێت :  “ زەوی وەک ھەر ھەر گۆیەک چەقەکەی چەقی جیھانە ، لە ناوەڕاستیدا چڕ دەبێتەوە ، وە ئەو جێگیرە  و ناجوڵێت بەھیچ ئارستەیەکدا ، ئەو ھەمیشە جێگیرە “ کاتێک ئیبن ھەیسەم ماتماتیکیەن توێژینەوەی دەکرد لە بيردۆزه‌كه‌ی بەتڵیمۆس  ،  ووتی : کە ھەموو ئەو ھەسارانەی بەتڵیمۆس دیاریکردووە خولگەی تایبەتی خۆی ھەیە . ئەو دەستنوسەشی وەڕگێڕدرا بۆ عیبری و لاتینی لە سەدەی 14 دەدا ، کارەکانیش کاریگەری ھەبوو لەسەر زانای گەردوونی جۆرج ڤۆن بیورباخ . ئیبن ھەیسەم لەچەندین بواری تر ڕۆڵی ھەبوو لەوانە دروستکردنی نمونەیەک بۆ جووڵەی حەوت ھەسارە ، ھاوکات ڕۆڵی ھەبوو لە چەندین بواری ماتماتیکیدا ، لەوانیش جەبر و ئەندازیاری پێکەوە بەستەوە ، وە ڕۆڵی ھەبوو لەیواری میکانیمی و زانستی جووڵەدا . ئیبن ھەیسەم زانستی شیکاری ئەندازیاری پەرەپێدا ، ھەروەھا پەرەی بە بیردۆزێك دا بەناوی ( بیردۆزی ژمارە ) . داھێنانەکانی ئەم کەڵەپیاوە زۆر زۆرە ، ئەو بۆ مرۆڤایەتی ژیا و خزمەتی مرۆڤایەتی و زانستی کرد ، بۆیە ھەمیشە ناوی بە بەرزی دەمێنێتەوە.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: ئیبن ھەیسەم - Alhazen Rating: 5 Reviewed By: Unknown