تێگەشتن لە : ' رۆح و نەفس و مێشک و دڵ و لاشە '

ھاوکێشەێکی زۆر ئالۆز و نادیارە ، پەیوەنديهکی بەھێزی شارەوایە بە دەگمەن مرۆڤەکان لێی ڕادەمێنن و لێکۆلینەوەی لەبارەوە دەکەن..
رۆح چیە ؟
گیان چیە ؟
دڵ چیە ؟
مێشک چیە ؟
لاشە چیە ؟
رۆح : پێک ھاتووە لە دوو زاراوەی جیاواز ، لە رووی فەلسەفە و ئاین ، لە پێناسە جیاوازیان ھەیە لە رووی گرنگی و دیاریکردن ، بەڵام رای گشتی ئێستا، روح لیستێکی خۆیە ، ( گومان ) لەگەل سرۆشتێکی ھەست پێی نەکراو ، ھەندێ لێکۆلێنەوە دەریان خستووە ، ماددەێکی سروشتی بێ ھاوتایە ، ماددەیەکی تایبەتمەندی زیندووی ئۆرگازمیە .بەگوێرەی ھەندێ لە ئاینەکان و بیروباوەرە فەلسەفیەکان، روح دروستکراوە لە ئەو بێ نموونەو نەبینراوانەی لە جیھاندا ھەن ، بنچینەی درک پێکردن و ھەست پێکردن و بەئاگابوونە ، بەگوێرەی ھەندێ ئاین جیاوازی ھەیە، لە نێوان روح و گیان (نفس) ، ھەندێکی تر وای دەبینن کەپێکەوە روح لەگەڵ لەشە داییە ، ھەندێکی تر وا پێشبینی دەکەن لەوانیە یان لەوانە نیە نەمر نەبێت ، بەڵام دوای مردنی لاشەش روح نامرێت . زۆر لە دەقی ئایەت و نیشانە و توێژینەوەی زانستی لەلای زانایان و رۆشنبیران لە ئایینەکان بەگشتی وەک : ئیسلام و مسیحی و یەھودی و بوزی و ھیندۆسی ، وە ھەروەھا ئاماژەکانی "ئەفلاتوون" لە فەلسەفە و "کریک" لە توێژینەوەی زانستی دەربارەی روح کۆمەلێک خالی گرنگیان باس کردووە .
گفتۆگۆێکی زۆر بەھێز ھەیە لە نیوان روح و لەش ، ھەندێک پێیان وایە روح بەتەواوی جێگرە لە لەشە ، ھەندێکی تریش پێیان وایە روح لەگەل مردن دەروات و یاخود بەرز دەبێتەوە ..!!
زنجیرەی پاشکەوتکەری روح بەم شێوەیە باسی کراوە لە کتیبی power لەلایەن Kristie Cook : پەیمان ، مەبەست ، دڵسۆزی ، ھێز، تووڕەیی ، ئازار ، باوەڕ. وە ھەروەھا Kate Everson لە کتێبی feeding your soulباسی خۆراکی روح دەکات و دەلێت : چۆن لاشە پێویستی بە خۆراکە ، ئاواش روح بەپەرۆشە بۆ تێروانین و مۆسیقا و کتێبە باشەکان و ھاورێیە چاکەکان و بیرکردنەوە و یۆگا و خۆراکی تەندروست .
دهیڤد بروس لە کتێبی Secrets of the soul دەلێت : تۆ روحت نیە ، تۆ خۆت روحی. ئەفلاتوون دەلێت : روح پێک ھاتووە لە 3 بەش ، ھۆش و ویست و ھەست .
نفس :لەرووی زمانەوانیەوە زۆر پێناسەی ھەیە : وەک روح و خوێن و لاشە و بەخیلی . نفس شتێکە پێشبینی کراوە لەلایەن روشنبیران و ھەتا لەلای زانستی دهروونی ھەندێ لە زانایان پێیان وایە چالاکێکی تایبەتمەندە ، بوونەوەرێکی زیندووە ، لە کۆنتڕۆلکردنی جووڵەکان . لەلێکۆلینەوەیهکی تر پێیان وایە جۆرە ھێزێکی شارەوایی زیندووە لە مرۆڤ . سەلمێنندراوە کە کۆمەلێک فەرمانی ھەیە ژیری و دەماری بزوێنەری چالاکی مرۆڤ و ھەلچوون و ھەلسوکەوتی بزوێنەر . پێشبینی دەکرێ نفس پەیوەندی ھەبێ لە نێوان لاشە و روح .
لە ئەفسانەی رۆمانیەکان نفس واتە : خوای خۆشەویستی ... بەسەرھاتی ڤینۆس ئاماژەی پێکراوە .. ھتد، وەھەروەھا زانا دیکارات ھەمان رای ھەیە لەگەڵ ئهفلاتوون کە دەڵێت نفس لە ناو دەماغ دایە. أبن قیم لە کتێبی روح زۆر بەجوانی روونکردنەوەی لهسهر داوه.
ھەندێ لە زانایان پێیان وایە : نفس له لاشە چالاکیهكی کارەبایی شارەوا دروست دەکات.
نفس دەوردراوە بە :
1- مەیل ،( ھەستی ناسک ، واتە: خۆشەویستی).
2- ویژدان ، (دەروون ).
3- ھۆش ،( بیرکردنەوە ).
4-یاد ، (یادگار ، یادخراوە ).
5- ئەندێشە، ( داھێنان ).
دڵ : ئەندامێکی بەھێزی ناوبوشکراوە پاڵ بەخوێن دەنێنن بۆ سوورانەوەی لە دەمارەکان گرفتی سەرەکی لە دەماری دڵ و خولانەوەی تەوەریی نەزاندراوە لە دڵەوە خوێن دابین دەکرێت بە ھۆیی ئۆکسجین لە سییەکانەوە ، دواتر دڵ دووبارە خوێن کۆ دەکاتەوە پێویستی بە دووەم ئۆکسیدی کاربۆنە لەسییەکان ، بۆ پاکردنەوەی و بارکردنی سەرلەنوێ ئۆکسجین تەنھا گواستنەوەی خوێنە . بڕی ئەو خوێنەی کە دڵ پاڵی پێوە دەنێت لە حالەتی سروشتی دەگاتە 5.4 لیتر لە خولەکێک ، لەوانهیە لەکاتی وەرزشکردن برەکەی سێ ھێندە زیاد بکات ، دڵ کێشی دەگاتە 0.5% وە ھەروەھا ئەو لاشەیە لە سنووری دەورووبەری 350 غم و 70 کیلۆگرامە ، دەکرێت کێشی زیاد بکرێت بەھۆیی وەرزشکردن . بەگوێرەی زیادبوونی کێشی لاشە بری خوێنیش زیاد دەکات.
دڵ پێنچ ھەستەکەی لاشە لە خۆی دەگرێت وەک :
1- بینین
2- بۆن کردن
3- بیستن
4- تام کردن
5- ھەستی دەست لێدان
مێشک : زاراوەیەکی ئاساییە بەشێوەیەکی گشتی بەکاردێت ، بۆ فەرمانی باڵای ژیری و بەتایبەتی فەرمانەکانی ئاگادارکەرەوەی کەسی وەک : کەسیایەتی و بیرکردنەوە و مشتوومر و یاد و شیکردنەوە و زیرەکی تاوەکو ھەست بە سۆزی فەرمانی ژیری دەکات . سەرەڕای بوونی دەستەی ئاژەلانی تر ، بیر ( القابیات ) ، ژیری زاراوەیەکی ئاساییە بەشێوەێکی گشتی تەنھا پەیوەندی ھەیە بە مرۆڤ لە بیردۆزەکانی کۆن فەلسەفە وەک ئەفلاتوون و ئەرستۆ پێیان وا بوو مێشک پەیوەندی ھەیە بە رۆح ، بەڵام لە زانستی نوی دەریانخستووە کە پەیوەندی ھەیە بە ( زانستی دهروونی ) لەڕاستیدا كێشی مێشك 1.3 کگم بە نزیکەی ئەم کێش و قەبارەش بە پێ ڕەگەزی نێر و مێ و تەمەن ئەگۆڕێت.
ژیری مرۆڤ پێک ھاتووە لە :
1- بەھرەمەند
2- خێرایی
3- یادگار
4- سەرنج
5- چەقی ھێز
6- نەرمی
لاشە : پێک ھاتووە لە زۆر ئەندام ھەڵدەستێت بە ئەنجامدانی فەرمان، یاخود چەند فەرمانێکی تایبەتمەندە، وە بەھەموو بەشەکانیش دەڵێن ئەندام ، ئەندام : بەشێکە لە لاشەی بوونەوەری زیندوو ھەلدەستی بە جێبەجکردنی فەرمانێک یان چەند فەرمانێک .. ھەندێ لە ئەندامەکانی لەشی مرۆڤ باس دەکەین : چاو ، گوێی ، زمان ، دڵ ... ھتد . ھەموو ئەندامەکان لە نێوانیان، ھەریکاری و روونکردنەوەی تەواو ھەیە ،بۆ سیمای ژیان ، بەھەمویان دەوترێت ئەندام بۆ ئەنجامدانی یاخود راگیربوونی روخسارێک بە ژیان . وە ئەگەر ھاتوو بشکنینی لاشەت بکرێ لە ناوەوە ، چەند سیستەمێکی جیاوازی ناوازەی سیمای ژیانی تێدا دەدۆزرێتەوە : سیستەمی ھەناسە و سیستەمی ھەرس و سیستەمی خولی و سیستەمی دەماری ( ھەلچوو) و سیستەمی بەھێز .. ھتد . ئەو سیستەمانە رۆژ بەرۆژ ھاریکاری یەکتر دەکەن بۆ بەردوام بوون و کارکردن ، بۆ مانەوەی لەشە بە زیندووی جیاوازی ھەیە لەرووی قەبارەوە لە نێوان ئەندامەکان، ھەیانە قەلە و باڕیک و درێژ و کورت .. بەپێی مرۆڤەکان شێوەیان جیای .
بیروڕای خۆم دەربارەی رۆح و نفس و دڵ و مێشک و لاشە دەخەمەروو ؟
بەرلەوەی دەست بکەم بە روونکردنەوەکەم ، زۆر بەداخەوە لە زۆر کتێبی مەزن و بیردۆزی و توێژینەوەی زانستی .. بەھەلە داچوون لە بارەی روح ونفس ، یاخود لە نێوان لاشە و دڵ ، دڵ و نفس .. ھتد .. ھەریەک و بەپێی تێگەیشتنی خۆی شلۆڤەی کردووە .
رۆح : دهتوانین بیچوێنین به كۆمپیوتهری كهسی و ویندۆز ! كۆمپیوتەر بەبێ ویندۆز یا سیستهمێكی تریكار ھیچ تایبەتمەندێکی وای نیە ، لاشەش بەبێ روح ھیچ تۆمارکراوێکی نیە ، رۆح نامرێت وە رۆح جێگر نیە لە ناو لاشە ، رۆح پێک ھاتووە لە پەیمان و مەبەست و دڵسۆزی و ھێز و توورەیی و ئازار و باوەر...ھتد..
- ئایا رۆح دەمرێت ؟
"رۆح ھەرگیز نامرێت بەڵام رۆح بەرز دەبێتەوە لەلاشە ، جێگر نیە بەلاشە.
- ئەگەر رۆح بمرێت لاشە چی بەسەر دێت ؟
" ھەرگیز رۆح نامرێت بەڵام ئەگەر رۆحیش بمرێت ئەوە مرۆڤ ھەر نامرێت ، مرۆڤ بە نفس دەمرێت نەوەک بەروح .
چۆنیەتی مردنی مرۆڤی ئاسایی ؟
رۆح راستەخۆ پەیوەندی ھەیە بە نفس ، ھەرکاتێک نفس مرد یەکسەر رۆح بەرز دەبێتەوە . وەکو لە قورئانیش دا لە کاتی مردن باسی نفس کراوە نەوەک رۆح ( کل نفس ژائقە الموت)
واتە : دەبێ ھەموو نەفسێک تامی مردن بکات .
زانیمان رۆح چیە و ئێستا بێین بزانین نفس کار چیە :
1- مەیل ،( ھەستی ناسک ، واتە: خۆشەویستی)
2- ویژدان ، (دەروون )
3-ھۆش ،( بیرکردنەوە )
4- یاد ، (یادگار ، یادخراوە ).
5- ئەندێشە، ( داھێنان )
کاتێک مرۆڤ خەون دەبینێ ئەوە لە ئەندێشەی نەفسەوە سەرچاوە دەگرێت ، ھیچ پەیوەندی بە روحەوە نیە . بەڵگە بۆ ئەو کەسانەی باسی روح دەکەن کە دەڵین جێگرە بەلاشەوە ، کەواتە بەقسەی ئەوان بێ ، روح لە کاتی مردن لە ناو دەچێت ، کاتێک مرۆڤ مرد ..!!
نموونە : کاتێک مرۆڤ دەخەوێ، وەک مردوو وایە. گشت زانایان دەڵین خەوتن برای مردنە ؟ لەکاتی خەو روح بەرز دەبێتەوە بەبێ ئەوەی مرۆڤەکان بمرن .. بۆ ئەو کەسانەی کە پێیان وایە لە کاتی مردن روح لەناو دەچێت، ئەی روح لەکاتی خەوتن لە لاشەی مرۆڤ دا نیە .؟؟
کەواتە ئەی بۆچی نەمرد..!!
پرسیارێکی تر ئەی نفس لە کاتی خەو چی بەسەر دێت ..؟
نفس لە کاتی خەو کار دەکات بە بەڵگە ئەوەی مرۆڤ لە کاتی خەوتن لە رێگای ئەندێشەوە ( خەون ) دەبینێ . بەڵام بەرلەوەی مرۆڤ لە خەو ھەستێ" یەک یان دوو" چرکە زووتر نفس ئاماژه بە رۆح دەکات بگەرێتەو لاشە .
دڵ: کاری چیە و پەیوەندی چیە ؟ دڵ ھەر پێنچ ھەستی لە خۆی گرتووە وەک :
1- بینین
2- بۆنکردن
3- بیستن
4- تامکردن
5- ھەست کردن ( دەست لێدان )
من پێم وایە ھەستکردن مەبەستی عهقڵه ، واتە دڵیش دهشێ عهقڵێكی بچووكی ههبێت..کەواتە ئێستا لاشە دوو عقلی ھەیە..ھەموو فەرمانەکانی دڵ ئاراستەی مێشک دەکرێت ، مێشکیش لە سیستەمی خۆی جێبەجی دەکات وەک :
1- بەھرەمەند
2- خێرایی
3- یادگار
4- سەرنج
5- چەقی ھێز
6- نەرمی
لە رێگای ئەو شەش خالەوە مێشک قبوولی فەرمانەکانی دڵ دەکات و جێبەجی دەکات ، بەپێچەوانەوە ئەگەر مێشک قبولی نەکرد راستەخۆ لەرێگای ھێزی مێشکەوە دووبارە وتووێژ دەکەن لەگەل (مێشکی دڵ )، تاوەکو قەناعەت بە دڵ بکەن کە فەرمانەکەی رابگرێت ..!!!
من لە پەیوەندی نێوان دڵ و مێشک، بە بەڵگە روونم کردووتەوە .. لە بابەتەکانی پێشوو ..لە پاش قبولکردنی فەرمانی دڵ لە فلتەری مێشک ،بەخێرای مێشک فەرمان دەکا بە لاشە بۆ ئەنجامدانی بریارەکە ، لاشە پێک ھاتووە لە کۆمەلێک ئەندام وەک ..چاو ، گوێی ، زمان ، دڵ ... ھتد..
ئەم ئەندامانە گشت فەرمانەکانی مێشک جێبەجێ دەکەن، لەرێگای دڵەوە کە پێشتر بریار لەسەر دراوە ،مێشک دوو فەرمانی ھەیە لە لاشە !! :
1- فەرمانی دەرەکی : مێشک بە چاو دەڵێت سەیر بکە ، بە قاچدەڵیی برۆ یاخود بوەسته .. ھتد
2- فەرمانی ناوەکی : مێشک فەرمان دەکات بە سیستەمی ھەناسە و سیستەمی ھەرس لە ناوەوەی لاشە .. ھتد
پوختەی قسەکانم :
رۆح و نفس و دڵ و مێشک و لاشە .. ھەمووی بەیەکەوە پەیوەندێکی پتەو بەھێزیان ھەیە ، رۆح ھەرکاتێک نفس وەستا یاخود مرد ، راستەخۆ بەرز دەبێتەوە ، ھەرکاتێک نفس مرد واتە دەبێ دڵ وەستابێت لە جووڵه .. بەواتایەکی تر دڵ لەکار کەوت ، راستەخۆ سەلامەتی نفس تێک دەچێت و لە ناودەچێت بەھۆی لە دەستدانی ھەر پێنچ ھەستەکەی مرۆڤ، وەک لە سەرەتا ئاماژەم پێی کرد ھەرکاتێک نفس مرد راستەخۆ رۆح لەلاشە دەردەچێت....
0 التعليقات:
إرسال تعليق