جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

خەوارزمی - Al-Khwārizmī

ناوی تەواوی محمد کوڕی موسی خەوارزمیە ، بە خەوارزمی ناسراوە لە ساڵی 781 ز لە شاری خوارزمی لە ھەرێمی خۆراسان لەدایک بووە دواتر ھاتووەتە بەغداد لەوێ ژیاوە تا کۆتای ژیانی. زانایەکی سەرکەووتوی بیرکاری بووە کە تا ئێستاش کار بە زانیارییەکانی دەکرێت لە جیھاندا خەوارزمی زۆربەی کارەکانی لە نێوان ساڵانی 813 بۆ 833 بووە کاتێک لە " دار الحکمة " بوو لە سەردەمی خەلیفە مەئموندا بەرپرسی کتێبخانە و وەرگێڕانی کتێبە یۆنانیەکان بوو بۆ سەر زمانی عەرەبی خەوارزمی زانستەکانی بیرکاری و جوگرافیا و گەردون ناسی و جەبروو مێژووی زانیوە و شارەزاییەکی زۆری ھەبوو لە شارستانیەتی یۆنانی و ھیندی دەیان کتێبی نوسیوە بە زمانی عەرەبی لەسەر ئەو بابەتانەی شارەزای ھەبووە تیایدا دانراوەکانی " جەبر " کتێبی " الکتاب مختصر فی حساب الجبر والمقابلە " کتێبێکی بیرکارییە لە بارەی جەبرەوە نوسیویەتی لە ساڵی 830 ی ز بە یەکەم کتێب دادەنرێت بە شێوەیەکی وورد باسی جەبر بکات و چەندین بەکارھێنراوی تێدا گۆڕیوە لە ئێستادا کتێبەکە لە زانکۆی ئۆکسفۆردە و زۆر گرنگی پێ دراوە.

زانستی ژمارە : لەم بوارەدا داھێنانی زۆری کردووە یەکەم کەسیش بووە کە سفری خستوەتە پاڵ ژمارە سروشتییەکان کتێبەکەی بە ناوی " کتاب الجمع والگرح ووفقا لحساب الھندی " نوسخەی عەرەبی ئەم کتێبەی نەماوە بەڵام وەرگێڕاوێکی لاتینی ماوە .

زانستی گەردون ناسی : کتێبەکەی بە ناوی " زیج السند ھند " لە 37 بەش پێک دێت بەڵام ئەمیش نوسخە عەرەبیەکەی نەماوە نوسخەی لاتینی ھەیە لەم کتێبەدا باسی ڕۆژمێرو خشتەیەکی تایبەت بەو ھەروەھا ئەستێرەکان و ئەو پێنج ھەسارەی کە لەو کاتەدا دۆزرابونەوە مانگ و کێشانی وێنەی خۆرو کۆمەڵەکەی وە دیاری کردنی گۆشەو دروست کردنی چەندین کات پێو بۆ زانینی کاتی نوێژەکان لەگەڵ چەند ئامێری تری گەردونی .

جوگرافیا : کتێبی " صورة الأرض " لەم کتێبەیدا بە تەواوی وێنەی زەوی کێشاوە شاخ و دەشت و دەریاو زەریا و…ھتد بەڵام نوسخەی ڕاستی و وەرگێڕاوەکەشی نەماوە بەڵام (ھوبەرت دانشت) توانی دوبارە کتێبەکە بنوسێتەوە.

زاراوەی ئینگلیزی لاتینی Algorithm واتە " خوارزمیە "کە بریتیە لە کۆمەڵە ھەنگاوێکی بیرکاری و لۆجیکی و ونجیرەی پێویست بە دوای یەکدا بەکار دێن بۆ چارەسەر کردنی کێشەیەک یا ھاوکێشەیەک ، بۆیە بەمە ناونراوە ئەویش لەبەر ئەوەی ئەگەرێتەوە بۆ ئەم زانا گەورە و کە بە یەکەم داھێنەری ئەم کردارە دا ئەنرێ کە لە ماوەی ژیانیدا کاری لەسەر کردوە ، وە لە ڕاستیشدا مانایەکی کورت کراوەی ھەیە ئەویش بۆ رێکخستنی سێ شتە : زنجیرە کردن و ھەڵبژاردن و دوبارە کردنەوە .

لەگەڵ پێشکەوتنی سەردەم تا گەشتە سەدەی بیستەم "Alan Turing " دامەزرێنەری زانستی سەردەمیانەی کۆمپیوتەر ھەستا بە سود وەرگرتن لە کردرای Algorithm لە بواری کۆمپیوتەردا بۆ یەکەم جار لە مێژوو کۆمپیوتەرێکی دروست کرد و سودی لە کرداری Algorithm وەردەگرت بۆ چارەسەر کردنی کێشەو و ھاوکێشە گەورە ژمێریاریەکان لە رێگەیەوە کە مرۆڤ بە ئاسانی نەی دەتوانی شیکاریان بکات . ئێستا لە جیھانی تەکنەلۆجیاو کۆمپیوتەر و ئینتەرنێت و زۆرێک لە ئامێرە ئەلیکترۆنیەکان و ڕۆبۆتەکان....ھتد سودێکی ئێجگار گه‌وره‌ و گرنگ لە Algorithm وەر دەگیرێ . خەوارزمی لە زۆر بواری تردا نوسراو داھێنانی ھەیە ئەم زانا گەورەیە لە ساڵی 847 ز کۆچی دوای کردووە.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: خەوارزمی - Al-Khwārizmī Rating: 5 Reviewed By: Unknown