جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الثلاثاء، 6 سبتمبر 2016

کیشوەری ئوسترالیا 1.5 مەتر جوڵاوە بەرەو باکوور !

بەھۆی گواستنەوە و گۆرانکاریە  تێکتۆنیەکان ، تەواوی کیشوەری ئوسترالیا 1.5م جوڵاوە و ھەڵکشاوە بەرەو بەشی باکووری زەوی .ئەم دەرچوونە شوێنیـە ھاوکاتە لەگەل دانانی سەرەتای سیسته‌می (GPS) .بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ، حکومەتی ئوسترالیا رایگەیاند کە ھێلی پانی زەوی و ھێلی درێژی زەوی بە شێوەیەکی فه‌رمی نوێ دەکرێتەوە .تاوەکو کیشوەری ئوسترالیا بەتواوی لە شوێنی داھاتوو شوێنی خۆی بگرێتەوە .

خاکی ئوسرالیا خێراترین خاک و شوێنە لەسەر رووی ھەسارەکەمان ، کە ساڵانە بەرەو باکور و کەمێک بەرەو رۆژھەلات ئەجولێت کە بە نزیکەی 7 سم لە ھەر سالێکدا . ھەموو ئەم جوڵانە گرژیەک دروست ئەکات کە لە کۆتایدا دەبێتە ھۆی دروست بوونی فۆرمێکی بوومەلەزرە ، بەڵام گرنگترین ئەنجام دەستەبەجێ کە روودەدات ئەوەیە خاکی ئوسترالیا ساڵ بە ساڵ نزیکتر ئەبێتەوە لە ھێلی ئیستوای زەوی. ئەمەش مانای ئەوە ئەدات کە چیتر ئەم کیشوەرە لەو شوێنە نامێنتەوە کە ئێمە پێشووتر بیرمان لێ کردۆتەوە و بینومانە.



ئەمەش ئەبێتە کێشەیەک بۆ بەکارھێنەرانی سیستەمی (GPS). ڕاستە ئێستا ، ئەو رەنووسە نەخشەیەی کە لە وڵاتەکاندا ھەیە و بەکار دەھێنریت ئەوا لەلایەن حکومەتەکانەوە لەسەر بنەمای ھاوتایانە پشتگیری لێ دەکرێت . ئەگەر ئێستا تۆ سەیری نەخشەی گۆگل (Google Maps) بکەیت لە مۆبایلەکەت ، مۆبایلەکەت راستەوخۆ گەران  ئەکات و سیگلانـێک ئەنێرت بۆ یەکێک لە سەتەلایتەکان لە خولگەی زەویدا. کە ژمارەیان 24 سەتەلایتە. پاشان زانیارەکان ئەگەرێنەوە بۆ مۆبایلەکەت و ھێلی زەوی و پانی زەوی و ئەو شوێنەی کە مەبەستتە لە مۆبایلەکەت بە شێوەیەکی رەسمی پیشانت ئەدا.

بەڵام ئەم رێکخستە بۆ ئوسترالیا دواین جار لە ساڵی 1994 نوێکاری بۆ کراوتەوە لەلایەن (GDA) ئوسترالیا .لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا ئەم کیشوەرە 1.5م مەتر جوڵاوە لە شوێنکەی خۆی. بێگومان ئەم 1.5م نابێتە کێشەیەکی گەورە بۆ ئەو کەسانەی کە لە ئوسترالیا سیستەمی (خێراترین رێگای ماڵ)ەوە بەکار دەھێنن ، چونکە تەکنەلۆژیای(GPS) لە مۆبایلە زیرەکەکانمان تەنھا 5 بۆ 10 مەتر جیاوازی بۆ دروست ئەکات .



بۆ چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە ، (GDA)ی ئوسترالیا رای گەیاندووە ، کە سیستەمەکەیان لە ساڵی 2017 نوێ ، نوێ ئەکرێتەوە بەڵام لە شێوە و پێوانەی 2020 بۆی ئەکرێت ، واتا 2 مەتر جیاوازتر لەو شوێنەی کە لە سالی 2017 دەبێت. شتەکان ئالۆزن و گران ھێنەرن چونکە جوڵانەوەی گەورە  تێکتۆنیەکان وەک بوومەلەرە ، دەبێتە ھۆی گۆرانی ھێلی پانی زەوی و درێژ زەوی لە کیشوەرەکەدا. بگەرێنەوە بۆ 2004 ، کە بوومەلەرەزەیەک بە ھێزی 8.1 پلەی رێختەر  لە زەریای ھێمنی دا و یەک رۆژ پاش ئەم بوومەلەرزەیە  تسونامی زەریای ھیند روویدابوو ، ئەمەش بووە ھۆی دروست بوونی کۆرینی دووری نیوان بەشی سەرەکی کیشوەری ئوسترالیا وتاسمانیا .

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: کیشوەری ئوسترالیا 1.5 مەتر جوڵاوە بەرەو باکوور ! Rating: 5 Reviewed By: Unknown