جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

ھاری ھۆدینی Harry Houdini

ھاری ھۆدینی Harry Houdini

ساحیری بە ناوبانگ ھاری ھۆدینی ، لە ئاپیلتۆن ویسکۆنسن لە ئەمریکا لە دایک بووە ، بەلام لە ڕاستیدا ئەو بە ناوی ئیریک ویز لە 24 ی مارسی 1874 لە بودابیست لە ھەنگاریا لە دایک بووە ، باوکی ناوی " میر ساموێل ویزە " مامۆستایەکی ئاینی یەھودی بووە ھاری لە ژنی دووەمی بووە بە ناوی " سیسلیا ستاینر " . میر ساموێلی لە ساڵی 1876 دا کۆچیان کرد بۆ ئەمریکا و لەڕێگەی ھاوڕێیەکیەوە توانی ببێتە نوسەر ' کاتب ' لە کۆمەڵگایەکەی یەھودیەکان لە ئاپیڵتۆن لە ئەمریکا وە ناوی کۆتای خۆی لە ویزەوە گۆڕی بۆ ویس .. ئیریک ھەر لە منداڵیەوە با ساحیر و فێڵباز ناوی دەرکردبوو وە دایکی دەی وت دەیتوانی ھەموو ئەو چەکمەج و دۆڵابانە بکاتەوە کە لۆک کرابون وە دەیتوانی خواردن بدۆزێتەوە لە ھەر شوێنێک کە ئەم شاردەوە . دوای چەند ساڵێک باوکی لە کارەکەی دەرکرا پاشان کۆچیان کرد بۆ میلواکی ، بۆیە ئیریک لە تەمنێکی کەمدا دەستی کرد بە کار کردن بۆ یارمەتی دانی خیزانەکەی وەکو فرۆشتنی ڕۆژنامە و بۆیاخ کردنی پێڵاو ..ھتد ، لە کاتی بێ ئیشیدا خەریکی ئەنجامدانی وەرزش و جوڵەی ئەکرۆباتی بوو " تەنافبازی " بوو یەکەم دەرکەوتنی لە بەردەم خەڵکی لە 28 ئۆکتۆبەری 1883 دا بوو کە چەند کارێکی سێرکی ئەنجامدا لەسەر درەختێک. وە نازناوی " ئیرک ئەمیری ھەوا " ی لەخۆی نابوو . لە تەمەنی 12 ساڵیدا ئیرک لە ماڵەوە ڕای کرد و لە ڕیگەی شەمەندەفەرێکەوە ڕۆشت بۆ شاری کانسس ، دوای ساڵێک دوبارە گەڕایەوە بۆ ناو خێزانەکەی کە ڕۆستبونە نیۆرک بەڵام کەس نەیزانی لەو ساڵەدا چی کردووە کە ڕۆشتبوو . ئیرک دوبارە دەستی کردەوە بە کاری جیاواز بۆ بژێوی خێزانەکەی ...لەم ماوەیەدا ئیریک لەگەڵ براکەی سیۆ خویان دابویە سیحر ، ئیریک زۆر سەرسام بوو بە ساحیری فەرەنسی " ڕۆبەرت ھودین " .. ئیریک کە دەستی کرد بە کاری سیحر ناوی " ھاری " بۆ خۆی ھەڵبژارد چونکە وای دەزانی ئەم ناوە ئەمریکیە لە ناوەکەی خۆی نزیکە ، وە ناوی دووەمی ساحیرە فەرەنسیەکەشی وەرگرت و پیتی " ی " بۆ زیاد کرد بەم شێوەیە " ھاری ھودینی " . ھاری لە تەمەنی 17 ساڵیدا بە تەواوی دەستی کرد بە کاری سیحر لە ھۆڵەکاندا نمایشی دەکرد ، رۆژی وا ھەبووە 20 نمایشی ئەنجام داوە لە ھۆڵەکاندا . ھاری ھودینی لەم ماوەیەدا لەگەل سیۆی پێکەوە کاریان دەکرد و بە " براکانی ھۆدینی " ناسرابون ، بەڵام کارەکە گۆڕانی بەسەردا ھات کاتێک ھاری گۆرانیبێژو سەماکەر " پیتریس ڕایمۆند " ی ناسی و لە ساڵی 1894 دا پێکەوە ھاوسەرگیریان ئەنجامدا پاشان پێکەوە دەستیان کرد بە کارکردن ، وە سیۆی براشی تەنھا دەستی کرد بە کار کردن لە ژێر ناوی " ھاردین " . ھاردی و خێزانەکەی بە خۆشەویستیەوە تا کۆتای کاریان ئەنجامدا و زۆر یەکتریان خۆش دەویست ، ئەمەش یارمەتی دەر بوو بۆ سەرکەوتنی گەورەیان و ناسراویان لە ناو خەڵکدا . لە ساڵی 1895 بۆ ماوەی شەش مانگ پەیوەندیان کرد بە گروپی سیرکی برایانی " ویلش " ، ھاری کاری سیحری ئەنجام دەداو پیتریسی خێزانیشی گۆرانی دەوت و سەمای دەکرد ھەروەھا فێڵی " میاتمور فسیس " یان ئەنجام دەدا ئەویش بریتی بوو لە گۆڕینەوەی شوێنەکانیان لە ناو سندۆقێکی داخراو لۆک کراودا . بەڵام ھۆدینی لەگەڵ ئەم گروپە زۆر ڕازی نەبو لەکارەکەی بەڵام توانی خۆی زیاتر بەرەو پێش بەرێت لە ڕوی فێڵەکان و دەنگیەوە پاشان وە توانی ببێتە کەسێکی شارەزا لە خۆ ڕزگار کردن لە کۆت و زنجیر ، پاش کۆچ کردنی بۆ شارێکی تر توانی زیاتر ناوبانگ بە دەست بێنێت و دەی وت من دەتوانم لە ھەر کۆتو زنجیرێک ڕابکەم کە دەمبەستنەوە ئەمەش زۆر لە ناوخەڵکدا بوبو بە شتێکی گرنگ بۆیە ھۆدینی لە ناو خەڵکدا زۆر ناوبانگی دەرکرد . ھۆدێنی خۆی لەم ئاستی ناسراوییەی ڕازی نەبو وە دەیویست خەڵکی زۆرتر بیناسێت بۆیە بڕیاری دا بە ھەمو وڵاتانی ئەوروپادا بگەڕێت و نمیاش ئەنجام بدات .

لە ساڵی 1900 ھۆدینی و خێزانەکەی گەشتیان کرد بۆ ئینگلتەرا ، ھۆدینی تەنھا بەشی یەک ھەفتە پارەی پێ بوو وە دەیتوانی کاتێک بۆ نمایش بە دەست بێنێت لە ھۆڵیکدا بەڵام ئە کارەی نەکرد ! بەڵکو توانی خۆی رزگار بکات کاتێک بە شێوەکەی زۆر توند بە عەمودێکەوە بەسترابویە لە ناو ساعەی پۆلیسەکاندا بەمەش ھەواڵی ھۆدینی بە ناو شاردا بڵاو بویەوە بە شێوەیەکی زۆر خێرا ، بۆ ماوەی شەش مانگ نمایشی ئەنجام دا تێیدا و پاشان بۆ ئەڵمانیا و ولاتانی تر بڵاو بویەوە ، یەکێ تر لە کارەکانی خۆی دەبەستەوە بە زنجیر و قفڵ و خۆی دەخستە ناو ڕوبارەوە ماوەیەکی پێ دەچو خەڵکی دەیان وت تازە خنکاوە بەڵام ئەو دەھاتەوە دەرەوەو زنجیر و قوفڵکانیشی دەھێنایەوە . لە ساڵی 1905 دا گەڕایەوە ئەمریکا دوای پەیدا کردنی ناوبانگێکی زۆر ، لە ئەمریکادا یەکێک لەو کارە سەیرانەی ئەنجامی دا راکردن بوو لە سجنەی بکوژی سەرۆک جایمسیان تێێدا سجن کردبو ،ھەروەھا خۆنقوم کردن لە حەوزێکی پڕ لە ئاودا کە بە قوفڵ و زنجیر بەسترابویەوە تەنھا لە ماوەی 3 خولەکدا خۆی ڕزگار دەکرد.

ھۆدینی توانای زۆر بو بۆ ئەنجامدانی کاری ترسناک وە ھەمیشەش پارێزگاری دەکرد لە تەندروستی خۆی . بۆ کارەکانیشی لە ماڵەوە ڕاھێنانی باشی ئەنجام دەدا و چەندین جار دوبارەی دەکردنەوە ، پاش ئەو ھەمو ناوبانگە توانی ببێتە سەرکردەی ساحیرەکانی تر لە ئەمریکا وە لە باریتانیا ڕێکخراوی ساحیرانی دامەزراند ، ھەمیشە نوێگەری دەکرد لە کاری سیحریدا و شێوازەی نوێ دادەھینا و خۆی دەپاراست لە دوبارە کردنەوەی سیحری ساحیرانی تر ، لە رۆژنامەو گۆڤارەکاندا بابەتی دەنوسی دەربارەی ھەندی لە کارە سادەکانی بەلام کارەکانی تری ھەرگیز ھیچی دەربارەی نەدەوتن ، دوای ئەوەی فرۆکە داھێنرا زۆر ئارەزوی لی بوو وە فڕۆکەیەکی کری و خۆی فێری لێ خوڕینی کردو توانی ببێتە یەکەم کەس بە شێوەیەکی زۆر لیھاتوانە فڕۆکە لی بخوڕێت پاش ئەوە وازی لێ ھێناو دوبارە ئەو کارەی نەکردەوە ، ھۆدوینی ھەموو کەلو پەل و کتێب و لۆکەر و ..ھتد وەکو یادگاری دەپاراست و ھەڵی دەگرتن .

لە جەنگی جیھانی یەکەمدا ویستی پەیوەندی بکات بە سوپای ئەمریکاوە بەڵام بەھۆی زۆری تەمەنی وەرنەگیرا بۆیە دەستی کرد بە کار بۆ یارمەتی دانی سوپا وە ھەروەھا نمایشی بەبێ بەرامبەر ئەنجام دەدا بۆ ئەو کەسانەی خۆیان دەبەخشی بۆ جەنگ .. یارمەتی دەرێکی باشی سوپای ئەمریکا بوو لەکاتی جەنگدا... ھاری ھۆدینی دەستی کرد بە بەشداری کردن لە فیلیمدا وە لە 13 فیلیمدا بەشداری کرد لە سەرەتاوە پێشوازییەکەی باش لە فیلیمەکانی دەکرا بەڵام لە دوو فیلیمی کۆتایدا خەڵکێکی زۆر کەم بینەری بوون ، ھۆدینی کردییە خەتای کۆمپانیای بەرھەم ھێنەرو خۆیو سیۆی برای کۆمپانیای بەرھەم ھێنانی فیلیمیان دامەزراند وە دوو فیلیمی بەرھەم ھێنا بەڵام لەمەیشا سەرکەوتو نەبوو بۆیە وازی لە کاری سینەما ھێنا ، لە نیۆرک خانویەکی گەورەی کڕی و خۆیو خێزانەکەی و دایکی پێکەوە دەژیان وە منداڵیان نەبوو ، ھاری زۆر لە دایکیەوە نزیک بوو بۆیە مردنی دایکی لە ساڵی 1913 زۆر کاری لێ کرد و وازی لە کارەکەی ھێنا لەبەر کۆچی دوای دایکی ھەمو ڕۆژێک سەردانی گۆڕەکەی دەکرد و لەلای دەمایەوە ، دەی وت دایکم ھەمو شتێکم بوو کاتێک ئەو ڕۆشت ئیتر منیش بێ دەسەڵات بوم . پاش ماوەیەک توانی زاڵ ببێت بەسەر ئەو کارەساتەو دوبارە بگەڕێتەوە بۆ کارکردن بەڵام ھەر لە دڵیدا مابویەوە .

دوای مردنی دایکی ھۆدینی گەرایەوە بەڵام ئەم جار شتێکی تر ھات بە مێشکیدا ئەویش ھەولدان بو بۆ پەیوەندی کردن بە ڕۆحی مردووەکان ، دوای ھەوڵێکی زۆر بۆ ماوەی چەند ساڵێک بۆی دەرکەوت ئەمە تەنھا فێڵە و ھیچی ئەسڵی نیەو ئەو کەسانەی ئەم کارە ئەکەن خەڵکی دەخەڵەتێنن و وە ئەم ھیچ بڕوای بە قەشەکانیش نەبوو ھەمێشە دژی ئەو کەسانە قسەی دەکرد ، وە بڕی 10000 دۆلاری تەرخان کرد بۆ ئەو کەسەی دەتوانێت بیگەیەنێت بە ڕۆحی دایکی بەلام کەس نەی توانی ئەو کارە بکات . لەو ماوەیەشدا زۆر شتی بۆ دەرکەوت لەسەر ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن کە چۆن خەڵکی دەخەڵەتێنن وە کتێبێکی لەو بارەیەوە نوسی.

لە زستانی ساڵی 1926دا نمایشێکی نوێی ئەنجامدا ئەویش خۆ نقوم کردن بوو لە حەوزێکی گەورەی ئاودا بە دەست و قاچ بەستراوی پاش ماوەیەکی زۆر توانی خۆی ڕزگار بکات کە بەیەکیک لە کارە ترسناکەکانی ھۆدینی دائەنرێت . پاشان دەستی کرد بە گەشت کردن بە وڵاتاندا بۆ ئەنجامدانی نمایش لە نیوەی مانگی چواردا لە گەشتەکەیاندا توشی ڕوداوێکی خراپ بون ئەویش ئەوە بو کە بیسی خیزانی توشی نەخۆشی بوو ، ھۆدینی زۆر دڵتەنگ بو بەم ڕوداوە بە درێژای شەو ڕۆژ لەلای دەمایەوە ، پاش ئەوەی گەیشتنە وێزگەی دووەمیان لە ئەلبانی لە کاتی نمایشدا ئەو چوار چێوەی قاچی پێ دەبەستەوە کەوت بەسەر قاچیدا توشی ھەندێ برینی سوک بوو بەڵام ھەر بەردەوام بوو لە کارەکەی وە بەڕێ کەوت بۆ وێزگەی سێیەمی بەرەو مۆنتریاڵ ھۆدینی گوێی بە ڕێنمای پزیشکەکەی نەدەدا کە پێی دەوت نابێت زۆر زەخت لە قاچت بکەیت .دوای ئەوەی گەیشتە مۆنتریاڵ لە یەکیک لە زانکۆکان محازەرەیکی پێشکەش کرد ، دوای ئەوە یەکێک لە خوێندکارەکانی بەشی ھونەری بینی وە خوێندکارەکە پۆستەر وێنەیەکی بۆ دروست کردبوو ھۆدینی پێی وت پێش کاتی نمایش بێتە لای بە نھێنی ، کاتێک خوێندکارەکە ڕۆشت بۆلای ھۆدینی لەگەڵ دوو ھاوڕێی تریدا سەردانی ژوری خۆگۆڕینی ھۆدینیان کرد پاش ماوەیەک یەکێک لە خوێنداکرەکان پرسیاری ئەوەی کرد ئایا بەرگەی ئەوە دەگرێت بۆکس بدرێت لە سکی ھەر وەک زۆرانبازەکان ھۆدینیش ئاماژەی پێ دا کە بەڵی دەتوانێت تاقی بکاتەوە ، خویندکارەکە پێش ئەوەی ھۆدینی خۆی ئامادە بکات سێ بۆکسی دا لە سکی لەو کاتەدا ھۆدینی ڕەنگی سپی بوو وە کەوتە سەر قەنەفەکە تا دوای ماوەیەک ڕەنگی چاک بویەوە و توانی قسە بکات ، ھۆدینی ئازارێکی زۆری ھەبوو بەڵام بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی نمایشەکانی وە دوو نمایشی تری ئەنجام دا دواتر سەفەریان کرد بەرەو دیترویت لەوێ سەردانی دکتۆری کرد وە دکتۆر پێی وت دەبێت سەردانی نەخۆشخانە بکات بۆ پشکنین بەڵام ئەو رازی نەبو پلەی گەرمی لەشی زۆر زیادی کردبوو ئەو شەوە نمایشێکی تری ئەنجامدا دوای نمایشەکە ئازاری زۆر بوو سەردانی نەخۆشخانەی کرد پاش پشکنین دەرکەوت بەھۆی ھەوکردن و تەقینی چەرمە چەقاڵتەوەیە کە نەخۆشیەکی زۆر کوسندە بوو لەو کاتەدا بۆی نەشتەرگەریان بۆ ئەنجامدا ، بەلام تەنھا ھۆکارێک کە ئەگەری ھەبو ھۆدینی بگەڕێنێتەوە بۆ ژیان بریتی بوو لە پیتریس ی خێزانی لە کاتێکدا ئەویش لە ھەمان نەخۆشخانە کەوتبوو بەھۆی ژەھراوی بونی خۆراکەوە وە نەی توانی سەردانی ھۆدینی بکات . سیۆی برای لەلای بوو کاتێک کۆتا وشەکانی وت ئەویش ئەوە بوو " زۆر ھیلاک بوم لە بەرگری کردن ،، وابزانم ئەم شتە لەناوم دەبات " .. لە عەسری ڕۆژی 31/10/1926 دا کە دەیکردە ڕۆژی جەژنی ھاڵوین کۆچی دوای کرد . پاشان لە نیۆرک تەرمەکەی نیژرا لە مەراسیمێکی گەورەدا . لە ساڵی 1946 پیترسی خیزانیشی مرد و لە ساڵی 1945 یشدا سیۆی برای کۆچی دوای کرد ..ئەم ساحیرە تا ئێستاش بە گەورەترین ساحیری سەدەی نۆزدە و بیست دادەنرێت وە جێ دەستی ماوە لە سەر ساحیرانی دوای خۆی .

یەکێک لە کارە گوماناویەکانی کردنەوەی درگای خەزێنەیەکی پۆڵاین بوو . لە ھۆڵی یوستن پاڵاس لەلەندەن قاسەیەکی گەورەی پۆڵاینی لەبەردەم ئامادەبوان دانابو پاش پشکنینی لەلایەن خەڵکەوە بۆ دڵنیا بون لە قوفڵ و درگاکەی ، ھۆدینی ڕۆشتە ناویو تەنھا جلی مەلەوانی لەبەردا بوو پاشان درگا پۆڵاینە بەھێزەکەیان لەسەر داخست پاش نیو کاتژمێر دەنگی نەبو بو بە 40 خولەک ھەر دەنگی نەبو خەلکی دەنگیان لی بەرز بویەوە کە پێویستی بە یارمەتی ھەیە بۆیە درگاکەی بۆ بکەنەوە ، پاش 45 خولەک ھۆدینی لەپشت پەردەکەوە ھاتە بەردەم ئامادەبوان وەستا . خۆی ڕزگار کرد کاتێک ! پشکنەرەکان چون بۆ پشکنینی قاسەکە ھەمو بە یەک دەنگ ھاواریان کرد درگاکەی قوفڵە !! ئایا چۆن ھاتە دەرەوە لە کاتێکدا درگاکە داخراوە ؟!! خەڵکی ئەوەیان نەدەزانی ئەو تەنھا لە ماوەی 24 خولەکدا خۆی ڕزگار کردبو وە لە پشت پەردەکەوە وەستابو تا تێپەڕ بونی 45 خولەک !!!...یەکیکی تر لە کارەکانی بریتی بوو لە قوفڵ کردنی دەست و قاچی و خستنە ناو تابوتێک پاشان لە قوڵایەکی زۆر لە ناو زەوی دانراو سەریان داپۆشیەوە بە خۆڵ بەڵام دوای ماوەیەک توانی خۆی دەرباز بکات !!! ڕاکردنی لە حەوزێکی گەورەی داخراوی شیر یەکێکی ترە لە کارە سەیرەکانی کە زۆربەی ئەو ساحیرانەی پێستر ئەم کارەیان کردووە مردوون و نەیان توانیوە سەرکەوتو بن تێیدا.!

* ھەندێ کەس دەڵین ھۆدینی ساحیرێکی تەواو بووە پەیوەندی ھەبووە لەگەڵ شەیتاندا چونکە ھەندێ لەو کارانایەی ئەو کردویەتی کەسێکی ئاسای ناتوانێت ئەنجامی بدات بەبێ یارمەتی شەیتان ، بەلام ھۆدینی خۆی دانی بەوەدا نەناوەو پشت ڕاستی نەکردوەتەوە . وە پاش مردنی ھەندێ کەس دەیان وت کە ھۆدینی جاسوس بووەو کاری بۆ دەسەڵاتێک کردووە .ڕۆبەرت کرسک نوسەری ئەمریکی لە کتێبێکدا بە ناوی " ھاری ھۆدینی .. سەرکردەی ساحیران " باسی ژیان و چۆنیەتی کارەکانی ھۆدینی دەکات وە لە ئێستاشدا فلیمێک لەسەر ژیانی دەرھێنراوە.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: ھاری ھۆدینی Harry Houdini Rating: 5 Reviewed By: Unknown