جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

چێ گیڤارا - Che Guevara

ئیرنێستۆ چێ گیڤارا دێ لاسیرینا ناسراو بە چێ گیڤارا ، لە 14/6/1928 لە ڕۆزاریۆی ئەرجەنتین لە دایک بووە منداڵی گەورەی ناو خێزانەکەی بووە دەوترێت لە مانگی پێنج لە دایک بووە بەڵام بەھۆی کێشەی خێزانیەوە کراوە بەمانگی شەش ، ئەم خێزانە بە ڕەگەز خەڵکی باسکی ئیسپانین و سەرێکیشیان ئیرلەندیە ، خێزانێکی سامان داربون وە تێکەڵاوی سیاسەت بون لە ساڵی 1948 گیڤارا لە زانکۆی بۆینس ئایرس وەرگیرا بۆ خوێندنی زانستی پزیشکی وە لە ساڵی 1953 دا تەواوی کرد ، بەڵام ھەندێ سەرچاوە دەڵێن سەرکەوتو نەبووە لە تەواوکردنی خوێندنەکەیدا ، لە ساڵانی خوێندن لە زانکۆ لەلایەن یەکێک لە ھاوڕێکانی داوای لێکرا گەشتێک بکەن بە ئەمریکای لاتین ، بۆیە ساڵی 1951 ئیجازەیان وەرگرت لە زانکۆو دەستیان کرد بە گەشتەکە لەماوەی ئەم گەشتەدا گیڤارا زۆر شتی بۆ دەرکەوت لەبارەی ژیانی خەڵکی وڵاتان ژیانی گیڤارا بەھۆی ئەم گەشتەوە گۆڕا ، گیڤارا بیرەوەریەکانی دەنوسیەوە لە کاتی گەشتەکەیدا و لە ساڵی 2004 کرایە فیلیمێک ، پاشان گەڕانەوە بۆ ئەرجەنتین و لە ساڵی 1953 کۆتای ھێنا بە خوێندنەکەی وە دوای ئەوە دوبارە دەستی کردەوە بە گەشت کردن .



گواتیمالا :
لە مانگی شەشی ساڵی 1953 گەشتی کرد بەرەو گواتیمالا ، لە ژێر دەسەڵاتی جاکوبو ئەریزمان جۆزمان کە سەرکردەیەکی پارتی چەپ بوو لە گواتیمالا کاری دەکرد ئەو سەرکردە خەونی گەورە کردن و بنیات نانەوەو بەھێز کردنی ئابوری گواتیمالای ھەبوو ، لەو ماوەیەدا گیڤارا نازناوی"che" ی پێدرا "چێ گیڤارا" ھەر لەو ماوەیەشدا ئاشنا بوو بە » ھێدا « کە کەسێکی سیاسی بەناوبانگ بوو ئەندامی حیزبی بێرۆفی بوو ھەروەھا چەند کەسایەتی و سەرکردەیەکی تری ناسی .لە ساڵی 1954 چەند شاحینەیەک چەکو ئەسڵەحە دەگاتە سلڤادۆر کە زیاد لە 2000 تەن چەکو ئەسڵەحەی تێدا بووە لە تیشلۆسۆڤاکیا ھاتبوو ، بۆیە جیڤارا رۆشت بۆ وەرگرتن و ھێنانەوەی بۆ گواتیمالا لە کاتی گەڕانەوە بۆ گوتیمالا ، گروپێک چەکداری یاخی کە دژی جاکوبو ئارنیز سەرۆکی گواتیمالا بون بە یارمەتی ئەمریکا توانیان دەسەڵاتی جاکوبو لە ناو بەرن ودەسەڵاتی گواتیمالا بگرنە دەست پاشان گیڤارا بە یارمەتی ھەندێ گەنجی تر ھێرشیان کردە سەر گروپەکە بەلام سەرکەوتو نەبون ھەروەھا ھێلدی ھاوڕێی دەستگیر کرا دواتر جیڤارا گواتیمالای جێ ھێشت .



ڕۆشتنی گیڤارا بۆ کوبا :

گیڤارا ڕۆشتە مەکسیک لەوێ ئاشنا بوو بە ھاوڕێی ژیانی فیدڵ کاسترۆ و براکەی ڕائول کاسترۆ ، گرھوپێکیان ھەبوو لەگەڵ چەند کەسێک کە لە کوبا رایان کردبو لە کاتی شکست ھێنانیان بەرامبەر سەرۆکی ئەو کاتەی کوبا ، لەو کاتانەدا دەیان ویھست دوبارە بگەڕێنەوە بۆ کوبا بۆ دروست کردنی شۆڕش دژی باتێستا ، گیڤاراش ڕۆشتە پاڵیان و لە ساڵی 1956 بە سواری بەلەمێک ڕۆشتنەوە بۆ کوبا کە نزیکەی 82 کەسێک ئەبون ، سەرۆکی کوبا بە ھێرشی ئاسمانی بەخێر ھاتنی کردن لەو ھێرشەدا تەنھا 20 کەسیک ڕزگاریان بوو پاشان چونە گوندێک خۆیان ڕزگار کرد ئەم 20 کەسە دوتر ونە چیای سیرا مایسترا پاشان ھەوڵی بەدەست ھێنانی پشتیوانی خەڵکی بون وە توانیان خەڵکێکی زۆر کۆبکەنەوە لە خۆیان تا ئەوەی لە ساڵی 1957 ھێرشێکی گەورەیان کردە سەر سەربازەکانی باتێستا و زیانێکی زۆریان گەیاند پێیان زیاد لە 10000 سەربازیان کوشت وچەندین چەکی گەورە کەوتە دەستیان ، لەم جەنگەدا گیڤارا وەک یەکێک لە سەرکردەکانی شۆڕش ناسێنرا ، لە ساڵی 1958 حیزبی شوێعی سەرکەوتنی یەکجاری ڕاگەیان بەسەر دەسەڵاتی باتێستا و باتێستا ڕای کرد بۆ وڵاتی دۆمەنیاک ، خەڵکی سەریان سوڕمابو لەو سەرکەوتنەی شۆڕش گێڕەکان کە چۆن لە ماوەی دوو ساڵدا توانیان بە دەستی بێنن لە ساڵی 1959 کوبا جنسیەی بەخشیە گیڤارا لەبەر ئەو ھاوکارییەی کە کردویەتی ، لەھەمان ساڵدا لەگەڵ ئێلدیا مارش ھاوسەرگیریان کرد و چوار مناڵیان بوو ، لەو ماوەیەدا گیڤارا کەسی دووەمی کوبا بوو وەزیری بەرھەم ھێنان و وتەبێژی سەرەکی بوو وە بەڕێوبەری بانک بوو ھەر لە ڕێگەی ئەوەوە کوبا توانی چەکی نەوەوی ڕوسیا بە دەست بێنێت ، گیڤارا چەند کتێبێکی نوسی لە کوبا .

دیار نەمانی گیڤارا :

لە ساڵی 1964 گیڤارا وەکو سەرۆکی وەفدێک ڕۆشتە نیۆرک بۆ قسە کردن لە نەتەوە یەکگرتووەکان . کاتێک قسەی کرد ھێرشی توندی دەکردە سەر ئەمریکا لەسەر خاکی ئەمریکا . دواتر بەردەوام بوو لە گەشتەکەی ڕۆشتە وڵاتانی چین و میێر و جەزائیر و غانا و غینیا و مالی و داھومی و کۆنگۆ و برازفیل و تەنزانیا و ئیرلەندا وفەرەنسا . لە جەزایر کۆتا دەرکەوتنی گیڤارا وەکو سیاسەیەک بوو کە وتارێکی داو تێیدا وتی " ڕیزی دواوە و پێشەوە نیە لە کاتی ڕوبەرو بھونەوەی مردن ، وە ئێمە ناڵێن ئێمە جیاوازین لە ھەر ولاتێکی تر . ھەر سەرکەوتنێک بەسەر داگیر کاری و ئیمپریالیزیدا سەرکەوتنی ئێمەشە وە ھەر شکستێک شکستی ئێمەشە ، وە پێویستە ھەمو وڵاتان یەک بگرن دژی ڕۆژ ئاوا . پاشان گیڤارا گەرایەوە کوبا پێشوازییەکی گەرمی لێکرا لەلایەن سەرکردەکانەوە لە ساڵی 1965دا بە شێوەیەکی زۆر سەیر گیڤارا دیار نامێنێ ، خەلکی ھەوڵیان دەدا لەم نھینیە تێ بگەن ، ھەندێک دەیان وت کاسترۆ بە زەختی سۆڤیەت لای بردووە چونکە لایەنگری چینی کردووە ، بەلام ھەندێ تر دەیان وت کاسترۆ ترساوە لە زیاد بونی لایەنگرانی گیڤارا بۆیە لە کوبا لای بردووە . رای دووەم زیاتر نزیک بوو لە ڕاستییەوە ، فیدڵ کاسترۆ لە کۆبونەوەیەکدا وتی خەڵکی شوێنی گیڤارا دەزانن ھەر کات خۆی ویستی . پاش ماوەیەک کاسترۆ نامەیەکی گیڤارای خوێندەوە دەیوت : فیدڵ لەسەر ئیزنی تۆو ھاوڕێان من لە پۆستەکەم دەکشێمەوە و واز دەھێنم لە ھەمو شتێک بۆ ئەوەی ناخۆشی لە کوبا دروست نەکەم ، من دەڕۆم بۆ جەنگ بۆ ئەو وڵاتانەی پێویستان بە ئاشتییە . لە کۆتاییا دەر کەوت گیڤارا لە ناو جەرگەی ئەفریقادایە .

کۆنگۆ :

لە کۆتاییا دەر کەوت ھاتووە بۆ ڕزگار کردنی کۆنگۆ لە دەست كۆمپانیا بەلجیکیەکان کە خەریکی مژینی گیانی خەڵکی بوو لە لایەن ئەو کۆمپانیانەوە . گیڤارا لەگەڵ چەند کوبیەک و چەند سەربزێکی کۆنگۆی چونە جەنگی دژی ئەو شەریکانە کە وڵاتەکەیان کاول کردبوو بەڵام سەرکەوتو نەبو لەبەدەست ھێنانی ئازادی لەو کاتەدا دەڵێ سێ شت منی پەک خست توش بون بە نەخۆشی و یارمەتی دانی کۆمپانیاکان لە لان سی ئای ئەوە ، ھەروەھا خەڵکی ئەون ناوچە چونکە من سپی پێست بوم زۆر بڕوایان پێ نەدەکردم . ھاوڕێکانی بە زۆر قەناعەتیان بە گیڤارا کرد کۆنگۆ جێ بێڵێ بۆیە بۆ ماوەی شەش مانگ لە نێوان ئەڵمانیا و دار سەلامدا ھاتو چۆی دەکرد دواتر بە زۆری لەلایەن کاسترۆوە گەڕێنرایەوە کوبا بەو مەرجە ڕۆشتەوە تا ئەو کاتە دەمێنێتە کە شوێنێکی نوێ دەدۆزێتەوە بۆ ڕزگار کردن .

پۆلیڤیا :
لە ساڵانی 1966 و 1967 پرسیار زۆر دەکرا لەسەر شوێنی گیڤارا بەڵام کەس نەی دەزانی تا لە کۆتاییا ماجور خوان ئەلمیدا ئاماژەی بەوە کرد کە گیڤارا لە ناوچەیەک لە ئەمریکای باکور خزمەت دەکات تا لە دواییا دەرکەوت لەگەڵ سەرکردەیەکی سۆڤیەتی بە ناوی تانیا ناوچەیەکیان کڕیوە بۆ تەدریب پێ کردنی شۆڕش گێڕانی پۆلیڤیا ، پاشان دەستی کرد بە شۆڕش دژی پۆلیڤیا لە سەرەتادا چەند سەرکەوتنێکی باشی بە دەست ھێنا بەڵام دواتر توشی شکست بوو لە نەخشەی ڕزگار کردنی پۆلیڤیا بەھۆی کەمی سەرباز کە تەنھا 50 کەسێک دەبون وە نەبونی چەک وە ئەمریکاش لەترسی دەست گرتنی شویۆعی بەسەر ئەمریکای لاتینی یارمەتی پۆلیڤیای دەدا .بەڵام لەبەر ئەم سێ ھۆکارە توشی شکست بوو ، یەکەم : وای دەزانی ڕوبەڕوی جەیشی پۆلیڤی دەبێتەوە بە تەنھا چونکە دەیزانی ئەم جەیشە لاوازو کەم ئەزمونن بەڵام ئەمریکا کە ترسی ھەبوو لە دەست گرتنی شیۆعی بەسەر ناوچەکەدا یارمەتی پۆلیڤیای دا بە چەکو ئەسڵەحە و ڕاھێنەری سەربازی . دووەم :لەبەر ئەوەی ماریۆ مانجی سەرۆکی شۆڕش گێڕەکان زیاتر بەلای شیۆعی سۆڤیەتدا بو وەک لە کوباییەکان بۆیە ناکۆکیەک ھەبوو لەناو شۆڕش گێڕەکان . سێیەم :گیڤارا زۆر پشتی بەستبو بەوەی لە ڕێگەی بێتەلەکانەوە پەیوەندی بکات بە ھاڤانای پایتەختی کوباوە بەڵام سەرکەوتو نەبو نامەکان نە ئەگەشتنە ئامانجەکانیان بۆیە لە کۆتاییا گەمارۆ دران . لە کۆتایدا جەنەراڵ بارینتۆس فیرقەیەکی سەربازی پۆلیڤی کە لە 1500 سەرباز پێک ھاتبوون ئامادەی کردبون بۆ گرتنی تەنھا کەسێک بە پێشکەوتوترین چەک لەلایەن ئەمریکاوە ، یەکێک لە ھاوکارەکانی گیڤارا بە ناوی ڕۆدریگێز خۆی تەسلیمی سەربازەکان کردو خیانەتێکی گەورەی کرد بەوەی شوێنی گیڤارایان پێ دەڵێت لە بارمبەر پاراستنی ژیانی ، پاش ئەوەی شوێنەکەی پێ وتن حکومەت چونە ناوچەکە جیڤارا لەگەڵ 17 ھاوڕێی مابونەوە گەمارۆ دران بۆ ماوەی دوو حەفتە جیڤاراو ھاوڕێکانی جەنگان ، لەبەر مردنی زۆربەی ھاوڕێکانی و بە سەختی بریندار بونی نەیتوانی ھیچ بکات تا لە بەیانی 8 /10 دا لەلایەن چوار سەربازەوە بە برینداری دەگیرێت .



کۆتایی :
دوای دەستگیر کردنی برایە خوێندنگەیەک بۆ پاراستنی ، ئەو کەسەی کە دەیتوانی تا کۆتای ژیانی لە کۆشکەکانی کوبادا بژیت کۆتا شەوی لە کونجی ژورێکدا بە دەست بەستراوی بەسەر دەبرد ، پێویست بوو کە ببرێتە دادگا بۆ دادگای کردنی بەڵام ئەمریکا ڕازی نەبووە بەوە ویستویەتی یەکسەر بکوژرێت ، بۆ ئەوەی لە دادگا نەتوانێت قسە بکات و ببێتە پاڵەوان لەلای خەڵکی ،بۆیە لە قوتابخانەکە لەلایەن چەند سەرکردەیەکی ئەمریکی و پۆلیڤی لێپرسینەوەیان لەگەڵ دەکرد بە شێوەیەکی ناشرین بەڵام گیڤارا سەری بۆ دانەنەواند ، گیڤارا داوای کرد ئەو کەسە ببینێت کە شوێنەکەی ئاشکرا کرد بەڵام ئەو ڕوی نەبو سێری ناوچاوی گیڤارا بکات، سەرۆکی پۆلیڤیا ڕینیە بارینتۆس فەرمانی کوشتنی بۆ گیڤارا دەرکرد لە بەیانی9 / 10 / 1967 ماریۆ تیران بە دەمانچەیەکەوە ھاتە ژورەکە ، کاتێک گیڤارا ئەمەی بینی پێی وت دەزانم ھاتوی بمکوژی بۆیە بۆستە تا ھەستمە سەر پێ ئینجا تەقە بکە ئەی بێ مێشک چونکە تۆ تەنھا کەسێک دەکوژی ، مانای ڕستەکە دیارە . پاشان نۆ گولەی نا بە جەستەی گیڤاراوە کە بەر قاچەکان و دەستی و سەر سنگیەوە . گیڤارا برایە نەخۆشخانەی پۆلیڤیا لەو چەند وێنەیکی لاشەکەی گیرا کە دواتر زۆر پیرۆز بوبو لای ھاوڵاتیان یەکێک لەسەرکردەکان وتی گەورەترین ھەڵەبوو کە ڕێگادرا وێنەی بگیرێ ، فیدڵ کاسترۆ سێ ڕۆژ ماتەمی ڕاگەیاند بۆ مردنی ھاوڕێکەی ، گیڤارا مرد لە تەمەنێکی زۆر کەمدا بەڵام ئەوەی ئەو کردی زیاتر لە سەدەیەکی پێویستە بۆ بە دەستھێنانی.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: چێ گیڤارا - Che Guevara Rating: 5 Reviewed By: Unknown