جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الثلاثاء، 6 سبتمبر 2016

چۆن زاناكان باوه‌ڕ به‌ بوونی خودا دێنن ؟!


لە 2ی مه‌ی ساڵی 1956 دا ، زانای بەناوبانگی بیردۆزی فیزیایی ڕیچارد فاینمان لە دەمەو نیوەڕۆدا ووتارێکی پێشکەش کرد لە پەیمانگای کالیفۆڕنیا بۆ تەکنەلۆژیا. پەیوەندی نێوان زانست و ئاینیش لە لیستی ئەو پرسانەدابوو ، کە بڕیاربوو ئەو ڕۆژە گقتوگۆی لەبارەوە بکرێت . بۆ ڕێکخستنەوەی ییرۆکەکانی ، فاینمان شێوە چیرۆکێکی باوی گێڕایەوە و گووتی : “ پیاوێکی گەنج ، لە خێزانێکی ئاین پەروەر گەورەبوو ، زانستی خوێند ، لەدەرئەنجامدا کەوتە گومانەوە و بڕوای بەو خوایە نەما کە باوانی بڕوایان پێبوو . پێناچێت ئەمە نمونەیەکی گونجاو بێت ، بەڵام ئەم جۆرە چیرۆکانە و بەردەوام دووبارە دەبنەوە . ھەرچەندە من ھیچ ئامارێکم لەبەردەست نیە ، بەڵام پێموایە زۆرێک لەزانایان ، لەوانەشە نیوە زیاتریان باوەڕیان بەبوونی خوای باوانیان نەبێت : لەبەرئەوەی ئەوان باوەڕییان بە خوا نیە بە واتا باوەکەی “ . 




وتەکانی فاینمان پرسیاری گەوھەریان دەخستەڕوو : ئایا قەدەرە ھەموو زانا ڕاستەقینەکان بێباوەڕبن ؟ وەڵامەکەی ، بە بڕوایی من ، نەخێر ، یان بەلای کەمەوە بەو شێوەیە نابێت کە ئێمە بڕیاری لەسەر دەدەین. لەگەڵ ئەوەشدا ، چۆن دەکرێت زانست و باوەڕ پێکەوە بژین ؟ بەپێی فاینمان بێت ، وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە پەیوەستە بە درک پێکردنمان بۆ سنوری زانست ، وەک دەڵێت : “ باوەڕناکەم زانست بوونی خوا ڕەتکاتەوە : پێموایە ئەمە ئەستەمە . ئەگەر ئەستەمیش بێت نەبوونی خوا بسەلمێنرێت ، ئەوە نابێتە باوەڕبوون بە زانست یان خودا ، خودا باوەکانی ئاینەکان ، ئایا ئەگەرێگی چونیەکە ..؟ “.

فاینمان وەڵامی خۆی دەداتەوە و دەڵێت : “ بەڵێ ، ئەگەرێکی چونیەکە . بەڕەچاوکردنی حەقیقەت وتم زیاتر لەنیوەی زانایان باوەڕیان بە خودا نیە ، بەڵام زۆرێکی دیش لەزانایان باوەڕییان بەخودا و زانست ھەیە ، بەشێوەیەکی چونیەک و گونجاو . ئەم چونیەک بوونەش ئەگەر ھەبێت ، ئاسان نیە بەدەست بھێنرێت “.فاینمان لێرەدا ، کۆکە لەگەڵ عەقڵە زانستیە دیارەکان ، لەوانیش کاڕڵ ساگان و ئاینشتاین ، چونکە ناتوانرێت بەڵگەیەکی گونجاومان دەستکەوێت لەبەرئەوەی بەڵگەکان فەرھەمکراو نین. کەواتە ، لەم حاڵەتەدا ، ناتوانین لە دەرئەنجامدا بگەینە بوونی خودا ، ھەروەھا ناشتوانین نەبوونی بسەلمێنین.



بەڵام ، ئەمە وەڵامی ئەو پرسیارە ناداتەوە کە چۆن دەکرێت زانایان ھەم باوەڕیان بە زانست و ھەم بە خوداش ھەبێت . فاینمان دووبارە گەڕایەوە سەر نمونەکەی پێشووی ، جیھانی گەنجەکە ، ئەوەی گومانەکانی تا دەھات زیاتر دەبوو ، ووتی : “ کەواتە ، چی ڕوودەدات ، ئایا گەنجەکە گومان لەھەموو شتێک ئەکات چوونکە نیتوانیووە بەحیقەتی ڕەھا بگات ، ئەگەر کەمێک پرسیارەکە بگۆڕین لە ( ئایا خودایەک ھەیە ؟ ) بۆ ( ڕێژەی یەقینت بەبوونی خودا چەندە ؟ ) . ئەم گۆڕانکارییە زۆر وردە و لێدانێکی یەکلاکەرەوە دەبێت بۆ ڕێگای زانست و ئاین “ .

لەم جیابوونەوەیەشدا ، ھەلێک بۆ زانایان دەڕەخسێت تا لەنێوان کارەکەیان و باوەڕیاندا دانەیەک ھەڵبژێرن ، ئەو ھەلەش بڕوا نەبوونە.  لەبواری زانستی و بەچەشنێکی بەھێز ، بڕوا نەبوون، دانپیانانێکی بنەڕەتیە بە نەزانیندا ،وە کلیلی زانایانە بۆ بڕوابوون بە شەرعیەتی خوا.

“ ئەگەر باوەڕەکەیان یەکیگرتەوە لەگەڵ زانستەکەیان ، پێموایە شتێکی ھاوشێوەی ئەوە بەخۆیان دەڵێن : “ ئەوەندەی نەمابوو باوەڕ بەخودا بکەم ، گومانێکی زۆر بچوکم مابوو “ ، ئەمەش تەواو جیاوازە لەوەی بڵێت : “  من ئەمزانی خودا بوونی ھەیە “ ، پێموانیە زانایەک ھەبێت بڕوا بەم بۆچوونە بکات . ئەمە تێگەیشتنێکی دینیە ، ئەمە دانپیانانێکی حەقیقیە بە بوونی خودا ، ئەمەش ئەو یەقینە ڕەھایەیە کە دینداران باوەڕێان پێیەتی .

دداننان بە بێباوەڕی نەک تەنھا پردێکی یەکلاکەرەوەیە لەنێوان زانستی و ئاین ، بەڵکو من پێموایە یەکلاکەرەوەشە بۆ ھەموو ململانێ هه‌تا هه‌تاییه‌كانی ژیان . فاینمان دەڵێت : “  پێموایە کاتێک دەزانین کە بەڕاستی لە بێباوەڕی و گوماندا دەژین ، پێویستە لەسەرمان دانبنێن بەوەی : ئەمە بەھایەکی گەورەیە درک بکەین یەوەی وەڵامی پرسیارە ینەڕەتیە جۆر بە جۆرەکان نازانین . 

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: چۆن زاناكان باوه‌ڕ به‌ بوونی خودا دێنن ؟! Rating: 5 Reviewed By: Unknown