جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا ' ڤـــۆڵت - Volta'

ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا فیزیازان و كيميا زان و پێشه‌وای كاره‌با و توانای كاره‌بایی بوو لە ساڵی 1745 لە کۆمۆ کە لە نزیک شاری میلانی ئیتاڵیا لە دایک بووە ڤۆڵتا لە رێگەی خاڵیەوە فێری ھەندێ زانیاری دەربارەی ژیان بوو وە خالێکی تر کە سەر بە ھۆزی یا گروپی دۆمینیکی بوو لەسەرھەمان بیر و باوەر بوو ئەویش مەسیح فێرکردن و پێدانی زانیاری بە ڤۆڵتا گرتە ئەستۆی خۆی ، ڤۆڵتا خوێندنی خۆی لە قوتابخانەی ئاینی بنتسی درێژە پیدا و ھەر لەوێ بوو کە کتێبی لۆکرۆتیوس کاریگەریەکی قوڵی لە لەسەر ڤۆڵتا دروست کرد خالەکانی پێیان خۆش بوو ڤۆلتا ببێ بە پارێزەر چونکە ئەو جۆرە پیشەیە لە بنەماڵەی دایکیدا وەکو پیشەیەکی باش ناسرا بوو و شکۆی خێزانەکەی بەرز راگرت بوو ، ڤۆڵتا گرنگی بە حەز و ئارەزووی خۆی دا لە تەمەنی 18 ساڵیدا دەستی دایە خوێندن و خویندنەوە لەسەر کارەبا لە تەمەنی 29 ساڵیدا بوو بە مامۆستای قوتابخانەیەک لە کۆمۆ ، ھەر لەو کاتە دا ئامێر و پێداویستی کارەبای وەکو ئەلیکترۆفۆر و ئەلیکترۆسکۆپی و ھەندێ ئامێری تری دروست کرد.



 لە ساڵی 1779 وەک مامۆستای زانکۆی پاوی دەستی بە وانە وتنەوە کرد ، ئامێری پێوانەی گازی ڤۆڵتا یەکێکە لە گرنگترین و گەورە ترین داھێنانەکانی سەدەی ھەژدە ، لە 20 ی 3 ی ساڵی 1800 ڤۆڵتا تەواو ناوبانگی دەرکرد ئەویش دوای ئەوەی دۆزینەوەی پیلی کارەبای بە ئەنجومەنی پاشایەتی ئەو ووڵاتە راگەیاند بەھۆی ئەمەوە تەواو ناوی ڤۆڵتا لە ئەوروپا بڵاو بوویەوە ، داھێنانەکەی کاریگەری زۆر لەسەر گروپ و تۆرە زانستیەکانی جیھان دانا و ئەو سەردەمەش بوو کە ناپلیۆنی تێدا دەژیا ، ناپلیۆن ڤۆڵتا بانگھێشتی پاریس دەکات و داوای لێ دەکا کە دۆزینەوەکەی و تاقی کردنەوەکانی خۆی لە ئەکادیمیا پیشان بداتەوە ، دوای سەلماندنی کارەکەی ڤۆلتا وەکو سیناتۆری دەوڵەتی ئیتاڵیا دیاری دەکات ، ڤۆلتا بۆماوەی 3 ساڵ لەوێ وەکو سیناتۆر دەمێنێتەوە ، پاشان ئەوێ جێ دێڵێت و واز لە سیناتۆریەکەی دێنێ .ئەم زانا گەورە لە ساڵی 1827 لە تەمەنی 82 ساڵیدا کۆچی دوای کرد .

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: ئەلیساندرۆ ڤۆڵتا ' ڤـــۆڵت - Volta' Rating: 5 Reviewed By: Unknown