سهرهتا > جیهان > ' زهنگی نازی و چهكی خۆر ' چی دهزانی له بارهیانهوه ؟! جیهان ' زهنگی نازی و چهكی خۆر ' چی دهزانی له بارهیانهوه ؟! زەنـــگەکـــەی نـازی - Nazi Bell :نازیەکانی ئەڵمانیا کاریان لەسەر زۆر پرۆژەی نھێنی کردووە لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم یەکێک لەوانە زەنگەکەی نازیە Nazi Bell یان چەکی سەرسوڕھێنەر ڕایەکی زۆر ھەیە لەسەر ئەم چەکە ئایا چی بووبێت ھەندێک دەڵێن فڕۆکەیەکی بەھێز بوو کە نازیەکان دەیان توانی جەنگی جیھان بکەن پێی وە ھەندێکی تر دەڵێن " Bell " فڕۆکە نەبووە بەڵام دەی توانی " کونی ڕەش - Black Hole " دروست بکات قەبارەکەشی دڵێن سێ مەتر بەرز بووە تیرەکەی لە نێوان 3.50 – 4.50 مەتر بووە بە ھێزی پاڵ نانی کارۆموگناتیسی کاری کردووە دوو لولەکی تێدا بووە پێچەوانەی میلی کاتژمێر سوڕاوەتەوە لە کاتی سوڕانەوەیدا تیشکێکی ڕەنگ مۆری دروست کردووە ھەندێکی تریش دەڵێن جیوەی سور بووە ئامێرێکی سەرسوڕھێنەر بووە بەھۆی دەردانی تیشکێکی بەھێزەوە زۆربەی زاناکان دۆخیان تێک چووە لەڕوی خەو و خۆراک پێنجیشیان مردوون ھۆکاری دروست کردنی ئەم چەکە یا ئەم ئامێرە تا ئێساتا نازانرێت بۆ چ مەبەستێک ویستراوە بەکار بھێنرێت ھەندێ زانا دەڵێن ئەگەر بە دروستی بەکار ھاتبێ دەتوانرێت زۆر کاری پێ بکرایا وەک دروست کردنی کونی ڕەش ، سەرچاوەی ئەم چەکە دەگەڕێتەوە بۆ کتێبی یەکێک لە بەرپرسە سەربازییەکانی نازی بە ناوی " جایکۆب " ھەندێ لێکۆڵەر دەستیان کرد بە لێکۆڵینەوە لەم ئامێرە لە ساڵی 1945 بەڵام نەتوانرا لێکۆڵینەوەکان تەواو بکەن بە نھێنی مایەوە ئەم ئامێرە ئەوەندەی ئەزانرێت زۆر گرنگ بووە بەڕادەیەک بووەتە ھۆی مردنی 60 زانا بەڵام ھیتلەر بەردەوام بووە لەسەری و گرنگی پێداوە.!چەکی خۆر - Orbital Weapon :ئەگەر بێتوو بگەڕێینەوە بۆ ساڵانی پێش جەنگ جیھانی دووەم و ماوەی جەنگی جیھانی دووەم ئەوا دەبینین تەکنەلۆجیا زۆر پێشکەوتوو بوە بە تایبەت لە بواری سەربازی دا بە شێوەیەکی گشتی پێشکەوترین و زیرەک ترین ووڵات ئەڵمانیا بوو لە ڕووی چەک و تەکنەلۆجیا و بواری سەربازی بە ڕادەیەکی گەورە پێشکەوتوو لێھاتوو بوون ، خاوەنی سەدان و ھەزاران پرۆژە و بیرۆکە بوون ، یەکێ لە بیرۆکە و پرۆژە بەھێزەکانی نازی ئەڵمانیا چەکی خۆر بوو کە ناویش دەبرێت بە " Heliobeam " کە چەکێکی بیرۆکەی گۆی بوو کە لەلایەن نازیەکانی ئەڵمانیاوە لێکۆڵینەوەی لەسەر کرابوو لە کاتی جەنگی جیھانی دووەم ، لە ساڵی 1929 دا زانای فیزیای ئەڵمانی "Hermann Oberth " گەشەی بە پلانێکدا کە بنکەیەکی ئاسمانەوانی بە پانی 100 مەتر وەکو ئاوێنەیەک بۆ شکاندنەوەی ڕووناکی خۆر و ئاڕاستەکردنی بەرەو خاڵێکی دیاری کراو لەسەر زەوی ، دواتر لە جەنگی جیھانی دووەمدا گروپێک لە زانا لە سەنتەری لێکۆڵینەوە لە " Hillersleben " دەستیان کرد بە گەورەکردنی بیرۆکەکەی ئۆبێرس بۆ دروستکردنی چەکێکی زۆر بەھێز کە لە توانایدا ھەیە سوود لە وزەی خۆرەوە وەر بگرێت، وە ئەم چەکی خۆریە بەشێک ئەبێت لە بنکە ئاسمانەوانیەکەی کە 8200 کیلۆمەتر لەسەرو زەویەوەیە ، زاناکان حسابی ئەوەیان کرد کە تەنێکی ڕووناکی دەرەوەی گەورە کە لە سۆدێۆمی کانزای دروست کرابێت وە لە ناوچەیەکی 9 کیلۆمەتر چوارگۆشە ، لە توانایدا ھەیە کە ئەوەنە وزە بەرھەم بێنێت کە دەریایەک بکوڵێنێت یاخود شارێک بسوتێنێت!! وە دوای ئەوەی چەن ئەفسەرێکی ھاوپەیمانان لێکۆڵینەوەیان کرد لە زاناکان و پرسیاریان لێکردن ، زانا ئەڵمانیەکان وتیان کە چەکە خۆریەکە دەتوانرێت لە ماوەی 5 بۆ 10 ساڵدا دروست بکرێت. ھەر چۆنێک بێت تەواو کردنی ئەم پرۆژەیە تووشی وەستان بوو ، وە نھێنی گەلێکیشی ھەبوو کە تا ئێستاش نەزانراون، بۆیە ئەم چەکەش بە نامۆی دەمێنێتەوە. جیهان 12:37 م
0 التعليقات:
إرسال تعليق