جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الثلاثاء، 6 سبتمبر 2016

دیانەتی ویککان

دوای ئەوەی چەندەھا سەدە ساحیرەکان بە نھێنی بتپەرستی و شەیتان پەرستی خۆیان دەکرد بۆ ئەوەی نەکوژرێن ئەوا سەرئەنجام لەسەرەتای سەدەی 18 و بەھێزیان لەسەدەی 19 دەسیانکرد بەوەی کە چۆن دیانەتێک بۆخۆیان پێکبێنن لقی جیا جیایان دروستکرد یەکێک لەوانە کە ھەندێک لە ئامانجەکانی خۆیان پێ پێکا دیانەتی ویککان بوو. دیانەتی ویککان بەیەکێک لە دیانەتە تازەکان دادەنرێت و کە لە سەدەی بیستەم دەستی بە دروست بوون کردوە بەلام ئایە ئەم دینە بەراستی دینە یاخود شەیتان پەرستی و بتپەرستیەکی مۆدیرنە ؟!! ئەم دیانەتە بەوە دەناسریتەوە کە دەگەریتەوە بۆ بتپەرستی سەردەمی و ئیبراھیم و موسی و فیرعەونەکان لە دینی ویککان دا بە دەیاھا خودا(بت)ی مێینە و نیرینە ھەن و دواکەوتوانی ئەم دینە دەیانپەرستن ، سەرەتا جیراڵد گاردنەر و دۆرین ڤالینیتی لەسەرەتاکانی ساڵی 1940 بون بە داھێنەری ئەم دیانەتەو چەند کتێبێکیان لەسەر نووسی لەوانە " where witchcraft lives ، rebirth of witchcraft ، high magic's aid ، the meaning of witchcraft ".




دیانەتی ویککان تەرکیزی زیاتر لەسەر دوو خو]ا ھەیە ئەوانیش خودای خاوەن شاخ (شاخی بزن بێت یان گا بەڵام بەتایبەتی باڤۆمیت) کە بتێکی نیرینەیە ئەوی تریشیان مێینەیە کە مانگ ە و بێجگە لەو چوارتوخمەی کە ھەیە ئەوانیش ھەوا و ئاو و ئاگر و خۆل توخمێکی تریشیان ھەیە ئەویش ئەپیرە، دواکەتوانی ئەم دینە بەوە دەناسرێنەوە کە ھەڵگری ئەستێــرەی پێنج لان و زۆریش لایان پیرۆزە ، و ئەوان ھەڵگری رستەیەکن کە دەڵێن لە دنیادا چیت پێخۆشە لە خورادن و خواردنەوە و ڕابواردن و سێکس و حەز تێر کردن...ھتد بیکە بەس ئازاری کەس مەدە ، لە ئەمریکا لەدوای دیانەتی مەسیحی و ئیسلامی دیانەتی ویککان بە پلەی سێیەم دێت و خەلکێکی زۆرھاتونەتە سەر ئەم دیانەتە ، رەچەلەکی ئەم دینە راھێنانی سیحریان زۆر زۆرە و وەک بتپەرست و ئۆکەلتیست و کابەلیست و ساحیرەکان بخاتە ژیر یەک چەتر و یەکیان بگرێت و زۆرترین خەلک لە خۆی کۆبکاتەوە بەلام سەرکەوتوو نەبوو ، ھێماکان و پراکتیسەکان و بۆنە و ئاھەنگەکانیان ھەموی لە ماسۆنیەکان و ئۆکەلیستەکان و بتپەرستانی زەمانی پێشوتر وەرگرتوە، وەک تێبینیەک ئەم بابەتەم زۆر بەکورتی نوسی و ەک سەرەتایەک وایە بۆ ئەوەی خوێنەری ئەم بابەتانە بە ئاسانی لێی تێبگەن ئەگەر کرا لە داھتودا باسی ھەندێک لە بابەتە نھێنیەکانی ویککان دەکەین.بۆ بینینی وێنەی زیاتر دەتوانن لەسەری بگەرێن Wiccan یا Wicca.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: دیانەتی ویککان Rating: 5 Reviewed By: Unknown