باسێک لەسەر خۆشەویستی و تێگەشتن لێی

خۆشەویستی پێناسەیهکی وای نیە ، کە بتوانین دەریبرین یاخود دیاری بکەین ، سنوور و یاسایهکی ھاوسەنگیش نیە ، خۆشەویستی بەھەردوو جۆریەوە واتە مردن و ژیان ... من بۆت ڕووندەکەمەوە ، خۆشەویستی چەند جۆری ھەیە .دوو جۆر خۆشەویستی ھەیە :
جۆری یەکەم : خۆشەویستی سروشتی :
ئەم جۆرە خۆشەویستە سروشتیە ، واتە دەستی ھیچ کەسێکی تێدا نیە ، پەیوەندێکی روحیە لە نێوان دوو کەس دروست دەبێ بەبێ ئەوەی ھیچ کامیان شتێک بکەن ، پەیوەندی خۆشەیستی پەیدا دەبێ ھەرلەخۆتەوە بەبێ ئەوەی سەرسام بی بە ھیچ شتیک ،وەک جوان و کەسیاتی و .... ھتد ،ھەستێکی تەواوی خۆشەویستی سەرھەلدەدا ، ئەم پەیوەندەیەش دوو جۆری ھەیە کە بەباشترین جۆری خۆشەویستی دەدانرێت .
1- خۆشەویستی سروشتی دوو لایەنە :
وەک لەسەرەتا باسمان کرد ، کورێک و کچێک بەبێ ئەوەی یەکتر بناسن بەبێ، ئەوەی قسە بکەن ،بەبێ ئەوەی ھیچ ئاماژەێکی خۆشەویستی بکەن ، لە دلەوە خۆشەویستێکی زۆر بەھێز لە نیوان پەیدا دەبێ .. ئەم خۆشەویستەیە بەشیوەێکی گشتی پەیوەندی ھەیە بە دڵەوە .
2- خۆشەویستی سروشتی یەک لانەیە :
ئەم پەیوەندیهش سروشتیە بەلام تەنھا یەکێک لەو دووانە ھەست بەو خۆشەویستە دەکەن ، بۆ نمونە کورێک ھەرلەخۆیەوە، بەبێ ھیچ ھۆکارێک، کچێکی زۆر خۆش دەوێ ، بەڵام کچەکە ئەو ھەستی خۆشەویستەی نیە ، لەوکاتە ئەوە بە ناخۆشترین پەیوەندی خۆشەویستی دەدانرێت .
جۆری دووەم : خۆشەویستی دەستکرد :
ئەم جۆرە خۆشەویستەیە ، مرۆڤەکان خۆیان دروستی دەکەن ، واتە پەیوەستە بە مێشک ، لەریگای بیرکردنەوەو ئاماژەکانی چاو ، پیلانەوە دەکرێت . ئەم جۆرە خۆشەویستیەش دوو جۆرە :
1- خۆشەویستی دەستکردی دوو لایەنە :
ئەم جۆرە خۆشەویستیە سەرانسەری جیھانی گرتووتەوە ، کە زیاتر کورەکان سەرەتا تاقی دەکانەوە ، کورێک و کچێک پەیوەندێکی خۆشەویستی دەبەستن لە رێگای ئیشارەتێکی چاو ، یاخود لەکاتی یەکتر بینین و قسەکردن و جوان و سامان و سەدان ھۆکار کە لە مێشکی ھەردووکیان دورست دەبێ ، ھەست دەکەن کە زۆر نزیکن ، بۆ ئەوەی بتوانن پەیوەندێکی خۆشەویستی دروست بکەن .
2- خۆشەویستی دەستکردی یەک لایەنە :
بەخراپترین جۆری خۆشەویستی دەدانرێت ، دوای ئەوەی کە کچیک یان کورێک دەیەوی بە ھەر ھۆکارێک بێ پەیوەندیهك دروست بکات ، بەلام لە ئەنجام ئەوکەسە ھەموو ھەول و تیکۆشانی خۆی دەدات بۆ ئەوەی کەسێک بەدەستبھێنی ، بەلام کەسی بەرانبەر رەتی دەکاتەوە ، ھەرچەند خۆی ماندوو شەکەت دەکا ، ھیچ بە ھیچ نەکات ، پەیوەندێکی زۆر ساکارە ، ھەروەھا بە دیارترین دیاردەی پەیوەندیە کومەلاتیەکان دەدانریت .
پوختەی نووسینهكانم :
پەیوەندی خۆشەویستی پەیوەستە بە دڵ و مێشکەوە ، ھەر کاتێک لە خۆتەوە بەبێ ھیچ ھۆکارێک کەسێکت خۆش ویست ئەوە بزانە لەرێگای دڵەوە ئەو پەیوەندیە دروست بووە ، لە بیرکردن و جیابونەوە نیە لەو جۆرە خۆشەویستە سروستیە ، راستەخۆ پەیوەندی ھەیە بە دڵ . وە ھەروەھا ئەگەر ھاتوو ئارەزووت وابوو کە کەسێک لە خۆت نزیک بکەیەوە بە ھۆی ھەرشتیک بێ ، ئەوە پەیوەندی بە مێشکەوە ھەیە ، کە پێلاندارێژاو بووە لە مێشکت ، لەو جۆرە خۆشەویستە دەتوانی بە ئاسانی یەکتر لە یاد بکەن و کەسی تر شوینان پر بکاتەوە ، بەشێوەێکی گشتی پەیوەندی خۆشەویستی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر جیاوازە ...
0 التعليقات:
إرسال تعليق