جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الثلاثاء، 6 سبتمبر 2016

چی دەزانی لە بارەی یاری پۆکیمۆن گۆ - Pokémon GO !

ئه‌م یاریه‌ لە بەرواری 6 ی جوڵای 2016 بڵاو کرایەوە له‌ لایه‌ن كۆمپانیای Niantic ی ئه‌مریكی كه‌ له‌ بواری پرۆگرامسازی و به‌ تایبه‌ت دروست كردنی یاریه‌كانی پشت به‌ستوو به‌ ڕاسته‌قینه‌ی خه‌یاڵی ناو ژینكه‌ كار ده‌كات. ئه‌مه‌ یاریەکە جیھانی لەگەڵ خۆی سەرقاڵ کردوە. یەک ڕۆژ پاش بڵاو بوونەوە یاریەکە و لە 7 ی جوڵای ژمارەی بەکار ھێنەرانی یاریەکە گەشتە ژمارەی بەکارھێنەرانی ئەپلیکەیشنی Tinder ، کە ئەپلیکەیشنێکی بە ناوبانگە لە ئەمریکا بۆ پەیمان بەستن.



لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا ئەوا لە %60 ئامێرەکانی Android لە ئەمریکا ئەم یارییەیان دابەزاند ، کە دەیکردە ژمارەی بەکار ھێنەرانی ئەپلیکەیشنی Twitter ! بەڵام ئێستا ئەو ژمارەش تێپەڕی کردوە ، بە ملیۆنەھا بەکار ھێنەر لە پێشەوەیە. لە ڕۆژی 8 جوڵای واتە 2 ڕۆژ دوای بڵاو بوونەوەی یاریەکە ، لە ئەمریکا بە ڕێژە دیاری کردن ، ھەر بەکار ھێنەرێک بە لایەنی کەمەوە ڕۆژانە 43 خولەک کاتی بەسەر بردوە لەسەر ئەم یاریر ، ئەمەش نزیک بوو لە کاتی بەکار براو لەسەر فەیسبوک لە ئەمریکا. ئەوەی جێگەی مەترسیە ئەوەیە کە یارییەکە ھێشتا لە ھەموو وڵاتەکانی جیھان بەردەست نیە ، ئەو کەسانەشی لە دەرەوەی وڵاتە فەرمیەکانن ئەوا لەسەر ئینتەرنێت بۆ یاریەکە دەگەڕێن و کۆپیەکی لێ وەردەگرن ، بەڵام ئەمە مەترسی زۆرە ، چونکە سەرچاوە زۆرە کە متمانە لەسەر ئەپلیکەیشنە بڵاو کراوەکانیان نیە ، بە تایبەت بۆ سیستەمی Android چونکە لە ئێستادا ھەندێک لە ھاکەران و پرۆگرامەرەکانی بواری ھاک و ڤایرۆس ھەڵدەستن بە پیس کردنی ئەپلیکەیشنەکە و بڵاوی دەکەنەوە. پێویستە لەسەر کەسی ئارەزوومەند بۆ ئەم یاریە ، ئەگەر وڵاتەکەی فەرمی نیە ئەو کاتێک کۆپی یاریەکە لە سەرچاوەیەک وەردەگرێت دڵنیا بێتەوە لە پاکی و پشکنینی ڤایرۆس و شیکار بۆ فایلەکە بکات ، پاش دڵنیا بوونەوە لە ئامێرەکەی جێگیری بکات.




یاریەکە وات لێدەکات زۆر بجوڵێیت و شوێن بگۆڕیت چونکە لەسەر بنەمای " ڕاستەقینەی خەیاڵی " کار دەکات ، کەسی بەکار ھێنەر لە ژینگەدا و لە ڕێگەی کامێرای ئامێرەکەی بەردەوامی بە یاریەکە دەدات ، بەکارھێنانی جی پی ئێس بە نمرەی یەک ، ئەمە وزەیەکی زۆر لە ئامێرەکە دەبات ، بە تایبەت بەھۆی جی پی ئێسەوە. ئەم یاریە لە ماوەی چەند ڕۆژێکی کەمدا زیاتر لە 15 ملیۆن داری بۆ کۆمپانیا و گەشەپێدەری یاریەکە زیاد کرد ! لە ئێستادا نرخی خودی پرۆژەی یاریەکە گەشتۆتە 29 ملیار دۆلار بە پێی کۆمپانیای نینتێندۆ. بەکارھێنەرانی یاریەکە ڕۆژ بە ڕۆژ زیاتر دەکات ، ڕۆژانە 21 ملیۆن بەکارھێنەری چالاکی ھەیە ، 700000 داونلۆد ڕۆژانە ، لەگەڵ قازانجی 1.6 ملیۆن دۆلار ڕۆژانە ! لە ناو تایبەتمەندی " in-app purchase ".



ئێمە دەزانین یاری پۆکیمۆن نوێ نیە و مێژوویەکی کۆنی ھەیە ، بەڵام ئەمەی ئێستا دەیبینین نوێیە و گۆرانکاری زۆری تێداکراوە ، ئەم یاریە وەکو سەرچاوەیەکی زەبەلاحە بۆ ڕیکلام کردن و سپۆنسەرکردنی کاڵاکان و بەرھەمەکان لە جیھاندا ، خێراتر و بینەری زیاتر لە کەناڵە تەلەفزیۆنیەکان ز، وو بە زوو وای لێدێت زۆرترین پارەی تێدا بەکار ببرێت. ئەمە ھەموو شتێک نیە ! بەھۆی زۆری ژمارەی بەکارھێنەران پاش بڵاو بوونەوەی یاریەکە ئەوا کۆمپانیای ناوبراو بۆ ماوەیەک ڕاژەکانی بوون بە ئەندامی ڕاگرت ، وە ھەروەھا سێرڤەرەکانیش چەند جارێک وەستان بەھۆی بوونی لۆدێکی زۆر لەسەریان. پێویستە بەکار ھێنەر ئەوە بزانێ بە دابەزاندنی یاریەکە و ڕازی بوون لەسەر مەرجەکان ئەوا زانیاریەکی زۆری ناو ئامێرەکە و ھەژماری ئەلیکترۆنی گوگڵ و گوگڵ درایڤ و ھەموو ئەو شتانەی پەیوەندی بە گوگڵ و یاریەکە ھەیە دەچێتە ژێر دەستی کۆمپانیای ئەم یاریە بە تایبەت لە ئامێرەکانی Iphone دا ، بەڵام ڕایانگەیاندوە ئەمە ھەڵەیەک بووە و لە وەشانی داھاتوودا چارەسەر دەکرێت !! ، لەبەر ئەوی پشتیش بە جی پی ئێس دەبەستی ئەو دەبێ بزای کە ھەموو جوڵەیەک و شوێن گۆرینێکت تۆمار. دەکرێت چرکە بە چرکە ، لەسەر سێرڤەرەکانی یاریەکە ، بۆ کوێ دەچی ، کەی و لە چ کاتێک ، وە ئێستا لە کوێی وە چەنێک دانیشتویت..!!


وە ھەتا یاریەکە داخەیت و لەسەر ئامێرەکەشت بیسڕیتەوە ئەوا سوودی نیە چونکە زانیاریەکانت ھەڵگیراون بۆ ھەتا ھەتای نەک بۆ ماوەیەکی کاتی و تەنھا بۆ کاتی یاری ، چونکە لە یاساکانی یاریەکە پێت دەڵێت : زانیاری دەربارەت کۆدەکرێتەوە بە درێژایی کات، وەکو IP و ئیمەیڵ و ئەو لاپەڕانەی ئینتەرنێت کە سەردانیان دەکەیت و وە ناوەکانی ناو ئامێرەکەت " ژمارەی تێلیفۆنەکان " ، شوێنەکەت...ھتد. بۆیە پێویستە لە لایەن چاودێرانی سێرڤەرەکان ، ئاسایش و پارێزگاری بەھێز دابین بکەن بۆ یاریەکە و خودی سێرڤەرەژکان چونکە گەر ھاتوو ھاک بکرێن و دزە بکرێتە ناویان ئەوا داتا و زانیاری دەیان و سەدان ملیۆن بەکارھێنەر دەکەوێتە مەترسیەوە. دەشێ کۆمپانیاکە پەیوەندی لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەشەپێدەر و دروستکەری دژە ڤایرۆسەکان پەیوەندی ببەستن و شیکار و پاراستنی پرۆگرامەکە و بەکارھێنەران ، بەڵکو پەیوەندی بەستن لەگەڵ حوکمەت و ھاوبەشی پێکردنی زانیاری. لە کۆتایدا ، تۆ ئازادی ئەم یاریە دەکەیت یاخود نا.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: چی دەزانی لە بارەی یاری پۆکیمۆن گۆ - Pokémon GO ! Rating: 5 Reviewed By: Unknown