جیهان

کابالاو ئۆکەلتیزم

ناوداران

يتم التشغيل بواسطة Blogger.
الأربعاء، 7 سبتمبر 2016

ماڵکوڵم ئێکس Malcolm X

ماڵکوڵم ئێکس Malcolm X

بانگخوازی ئەمریکی بە ڕەگەز ئەفریقی ماڵکوڵم لیتڵ لە 19/5/1925 لە شاری ئۆماھای ویلایەتی نێبراسکا لە دایک بووە چوارەم منداڵی خێزانەکەیانە کە لە ھەشت کەس پێک ھاتبوو بانگخوازێکی ئیسلامی بووە وە داکۆکیکاری لە مافی ھاوڵاتیان کردووە لە ئەمریکا ، باوکی ناوی ئیرل لیتل بووە و قەشە و چالاکەوانێکی سیاسی بووە لە گەورەترین گروپی ڕەش پێستان ھەمیش مالکومی لەگەڵ خۆی بردووە بۆ کەنیسە چوار مامەی مالکوم کوژراون لەلایەن ڕەگەز پەرستە سپی پێستەکانەوە لە ساڵی 1928 کۆچیان کرد بۆ شاری لاسینگ لە ویلایەتی میشیگان دوای چەند مانگێگ لەوێ خانوەکەیان دەسوتێنرێت دەچنە ناوچەی لێقەوماوان لە ھەمان شار پاش ماوەیەک ئیرل لیتل باوکی مالکوم بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە دەکوژرێت لەلایەن سپی پێستە ڕەگەز پەرستەکانەوە بەڵام دەسەڵات دارانی ئەمریکا دەڵێن زیادە ڕەوی کردووە بۆیە کوژراوە وە ھەمو یارمەتیەکی داراییان لێ بڕیون دایکی مالکوم کە ناوی لویز لیتل بووە بە تەنھا ئەم ھەشت منداڵەی بەخێو کردووە بە دەردە سەری بەڵام ھەمیشە ھەوڵی پاراستنی کەرامەتی خێزانەکەی داوە بۆ ماوەی ھەشت ساڵ منداڵەکانی بەخێو کرد لەلایەن ھەندێ کەسەوە یارمەتی دەدران بۆ بەڕێ کردنی ژیان بەڵام دواتر دایکیشی توشی نەخۆشی دەرونی بوو وە بردیانە نەخۆشخانەی دەرونی بەخێو کردنی مالکوم و براکانی خرایە ئەستۆی حکومەتەوە ئەویش دابەشی کردن بەسەر چەند ماڵێکی جیاوازدا مالکوم لە تەمەنی پێنج ساڵی ڕۆشتە قوتابخانە منداڵێکی لاسار و ڕەوشت خراپ بوو لە تەمەنی 16 ساڵیدا لە خوێندنگا دەرکرا دواتر لە خوێندنگای چاکسازی وەرگیرا کە خوێندنگایەک بوو بۆ ئەو قوتابیانەی کە لاسار بوون مالکوم لەو خوێندنگایە خوێندنی تەواو کرد ڕەوشی مالکوم کەمێک باشتر بوو ھەندێ سپی پێست بە چاکی ڕەفتارییان لەگەڵ دەکرد بەڵام ئەو دەیوت ڕەفتارکردنی باش لەگەڵم ھیچ مانای نیە مادەم ئەو بەو جۆرەی سێری خۆی ئەکات سێری من ناکات مالکوم لە وانەکانی مێژوو زمانی ئینگلیزیدا زۆر سەرکەوتو بوو دواناوەندی بڕی بە بەرزترین دەرەجە لە نێوان ھاوڕێکانیدا ئارەزوی دەکرد ببێتە پارێزەر بەڵام مامۆستاکەی کە دۆستایەکی زۆر ھەبو لە نێوانیاندا ئامۆژگاری کرد کە ئەو ئارەزووە واز لێ بێنێ چونکە ئەو ڕەش پێستەو ئەو کارە بۆ ڕەش پێستان ئەستەمە بۆیە وازی لە خوێندن ھێنا ، لە ساڵی 1941 ڕۆشتە بۆستن بۆ لای زڕ خوشکێکی لەو دەستی کرد بە پاککردنەوەی پێڵاو وە لە ساڵی 1943 چووە نیۆرک کاری کردووە لە سکەی قیتار ساندویچ فرۆشتن چەندین تاوانی ئەنجام دا وەکو دزیو بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر لە ساڵی 1945گەڕایەوە بۆستن دوای ساڵێک چەندین جار گیرا بەھۆی ھەڵگرتنی چەک و بەکارھێنانی مادەی ھۆشبەر دواتر چەندین کاری گۆڕی وەکو سەماکار و بازرگانی ھێرۆین و یاری وەرەق …ھتد.



 زیاتر لە جارێک ژیانی لە مەترسیدا بووە لە کارەکانیدا ئەو پێنج ساڵەی ژیانی لە تاواندا بەڕێ دەکات تا لە ساڵی 1946 لەلایەن پۆلیسەوە لەگەڵ چەند ھاوڕێیەکی دەستگیر دەکرێن بەھۆی کاری نایاساییوە حوکمی 10 ساڵ زیندانی بۆ دەبڕرێتەوە لە کاتێکدا ھاوڕێ سپی پێستەکانی حوکەمەکەیان ناگەتە 5 ساڵ پاسەوانی سجنەکان ڕەفتارییان زۆر خراپ بوو لەگەڵیدا بەجۆرێک چەندین ڕۆژ لە ژوری تاکەکەسی سجنیان کردووە لەو ژورەدا توانی ئیرادەی خۆی زیاتر بەھێز بکات واز بھێنێ لە زۆربەی ئەو ڕەفتارانەی کە فێر بوبو لە سجنەکە کاریگەر بوو بە یەکێ لە سجنیەکان بە ناوی بیمبی کە باسی دین و دادگەری دەکرد بە قسەکانی ترسی خستبووە گیانی مالکوم کاتێ باسی کفر و گومانی دەکرد ، لەساڵی 1948 مالکوم گواسترایەوە بۆ سجنی کونکورد نامەیەکی پێ گەشتلە براکەیەوە کە دەیوت چوەتە سەر دینێکی سروشتی کە بۆ ڕەش پێستەکانە داوای لە مالکوم کرد کە گۆشتی بەراز نەخوات و جگەرە کێشان تەرک بکات دواتر مالکوم بۆی دەرکەوت کە ھەمو براکانی چونەتە باوەشی ئیسلامەوە لەسەر دەستی محمد ئیلیجای بانگخواز وە ئارەزو دەکەن ئەویش بچێتە سەر دینەکەیان لە سەرەتادا مالکوم لۆمەی براکانی دەکرد کە چونەتە سەر دینی ئیسلام و چونەتە ناو ڕێکخراوی نەتەوەی ئیسلامی لە ئەمریکا ئەم ڕێکخراوە لە سەرەتاکانی سەدەی بیست دروست بوو کە پارێزگاری لە مافی ڕەشپێستان دەکرد بەڵام پاش ھەوڵێکی زۆر چەند نامەو باس کردنی ئیسلام بۆی مالکومیش چووە باوەشی ئیسلام خو ڕەوشتی خۆی گۆڕیو وازی ھێنا لە کێشان خواردنەوەو بەشداری کۆڕو کۆبونەوەکانی بانگخوازە ئیسلامیەکانی ناو سجنی دەکرد بەڵام ڕێکخراوەکە لە سەرەتادا تەنھا بۆ ڕەش پێستان بوو دەیوت خوا تەنھا ھی ڕەش پێستانە و سپی پێستەکان شەیتانین ئەوان باسی جەوھەری ئیسلامیان نەدەکرد کە بۆچی ھاتووە چونکە ئەوان دەیان ویست لە ژێر دەستی سپی پێستان ڕزگارییان بێت و ئازاد ببن ، دواتر مالکوم گواسترایەوە سجنی یەنورفولک لەوێ لەلایەن چەند مامۆستایەکی دەرونی وانیان پێ دەوترایەوە و کتێبخانیەکی گەورەش ھەبو لە زیندانەکە مالکوم زیاتر ئیسلام چووە دڵیەوەو دەستی کرد بە خوێندنەوە لە ھەمو بوارەکاندا وەک مێژوو زانستی و فەلسەفە و حەزارەتی وڵاتان و زانیاری لەبارەی ڕەشپێستان و ھتد ، لەو ماوەیەدا ئامۆژگارییەکانی بیمبی بیر دەکەوتەوە وە پەیوەندیشی لەگەڵ ئیلیجای محمد بەردەوام بوو بەجۆرێک خوی گرتبو بە خوێندنەوە کە تەرکی خواردن و خواردنەوەی کردبو لەو کاتانەی کە دەیخوێندەوە ڕۆژانە 15 کاتژمێر دەی خوێندوە ، فێری زمانی لاتینی بوو ، توانی ببێتە مرۆڤێکی ڕۆشنبیر وە سەرکەوتو بێت لە وتارداندا و زمانێکی پاراوی ھەبو وە سەرنج ڕاکێش بوو وا قسەی دەکرد سەرنجی خەڵکی ڕادەکێشا ، دەستی کرد بە کاری بانگخوازی لەناو سجنەکەدا دوای تێپەڕکردنی 7 ساڵ لە حوکمەکەی لە سجندا بە لێخۆشبونێک ئازاد کرا لە ساڵی 1952دا پاش دەرچونی لە سجن لەلای برایەکی کاری فرۆشتنی پێداویستی ماڵ دەکرد و فێری خوێندنی سورەتی فاتیحە بوو پاشان دەڕۆشتە مزگەوتو زۆر کاریگەر بوو بە ڕەوشتی موسوڵمانان پاش شارەزایەکی باش دەستی کرد بە بانگ خوازی گەنجە ڕەش پێستەکان بۆ ناو دینی ئیسلام بووە پێش نوێژی مزگەوتی دیترویت مالکوم ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو ھەنگاو بە ھەنگاو بەرەو پێش چووە لە کاری بانگخوازی تا بووە کەسی یەکەم لە ناو ڕێکخراوەکەدا لە ساڵی 1952 نزیکەی 500 کەس پەیوەندی کردبو بە ڕێکخراوەکەوە بەڵام بەھۆی شارەزای مالکومەوە لە ساڵی 1963 دا زیادی کرد بۆ 30000 کەس لەو ماوەیەدا پێشنوێژی چەند مزگەوتی کرد لە ساڵی 1959 سەردانی وڵاتانی سعودیەو میێر و غانا و ئێران و سوریای کردووە ویستیشی بەشداری فەریزەی حەج بکات بەڵام بەھۆی نەخۆشیەوە گەڕایەوە ئەمریکا مالکوم ناوەکەی لە مالکوم لیتل وە کرد بە مالکوم ئێکس لەبەر ئەوەی ناوی ئەسڵی بنەماڵەکەی لەدەست دابو لە کاتی ھێنانیان لە ئەفریقاوە بۆ ئەمریکا وەکو بەندە ، مالکوم لەگەڵ بیتی شباز ھاوسەرگیری کرد کە ئافرەتێکی موسوڵمان بوو چوار کچی لێی بوو لە کۆتاییەکای 1959 مالکوم لە میدیاکانەوە دەرکەوت ڕۆژنامەو تەلفزیۆن و ڕادیۆ وەکو وتەبێژی ڕێکخراوەکە لەو ماوەیەدا دەستگاکانی دەوڵەت چاودێریەکی توندیان دەکرد ، فێری زمانی عەرەبی بوو کاری دەکرد بۆ یەکسانی ماف لەنێوان سپی و ڕەش دا پەیوەندی نێوان ئیلیجای محمد و مالکوم بەرەو خراپی ئەڕۆشت لەبەر ئەوەی ئیلیجای دەستی کردبو بە کاری بەد ڕەوشتی لە کاتی کوشتنی جۆن کەنەدی لە ساڵی 1962 دا ڕێگری کرد لە قسە کردن لەسەر ئەو بابەتە بەڵام مالکوم لەگەڵ ئەوەدا نەبو چونکە کەنەدی سەرۆکێکی دادگەر بوەو جیاوازی لە نێوان ڕەش پێست و سپی پێست لەو سەردەمەی مالکوم دەژیا مارتن لوسەری بانگخوازیش دەژیا بەڵام جیاواز لە بۆچوندا مارتن بە شێوەیەکی نەرم و نیان و بێ توندو تیژی کاری دەکردو وتاری دەدا و لەسەر کاغەز شتی دەخوێندەوە بەڵام مالکوم شێوە توندیەک بە وتارەکانیەوە دیار بوو وە ھەمیشە بەبێ نوسین وتاری پێشکەش دەکرد بەبێ وەستان بەشێوەیەک قسەی دەکرد کە خەڵکی بە باشی لێی تێ بگەن .



مالکوم ئارەزوی دەکرد بچێتە حەج دوای خوێندنەوەی چەند بابەتێک لەسەر فەریزەی حەج لە ساڵی 1964 چووە مەکە بۆ بەجێ گەیاندنی فەریزەکە لەو کاتەی بەڕێی کرد لە مەکە بۆی دەرکەوت ھیچ جیاوازی نیە لە نێوان مرۆڤەکان ھەموی بە یەک ڕەنگ لە ماڵی خودادا کۆبونەتەوە ھەمویان یەکسانن لەلای خوا بە ھەمو ڕەنگ و نەتەوەیەک بەبێ دەمارگیری بۆیە مالکوم ئەو ڕەگە دەمارگیریەی ھەی بو وازی لێھێناو بە شێوەیەکی تەواو فێری نوێژ بوو لە مەکە چاوی کەوت بە چەندین کەسایەتی ئیسلامی کە ڕاوبۆچونی ئەویان گۆڕی لە دەمارگیریەوە بۆ کەسێکی ھێمن و لەسەر خۆ دواتر گەڕایەوە بە شێوەیەکی جیاواز بە بۆچونێکی تازەو ناوێکی تازەوە ناوی خۆی نا « حاجی مالک شەباز » وە دەیوت ئیھانە کردنی ھەر سپی پێستێک ئیھانە کردنی ڕەش پێستێکە ، ئەوەی لە ماوەی ئەم 12 ڕۆژە بینیم لە ماوەی ئەو 39ساڵەی ژیانم نەمبینبو ئەو سەفەرەم بیرو ھەست و وە پێویستە ئەمریکا ئیسلام بناسێت بۆ ئەوەی ئەو دەمارگیرییە نەمێنێ لەو وڵاتەدا ، ئەم جارە بانگەوازی دەکرد بۆ ژیان لەژێر سایەی ئیسلام وە چووە لای ئیلیکای محمد ئەویشی بانگ کرد بۆ ئەو شێوازە تازەی کە فێر بوبو وە واز بێنێ لەو دەمارگیرییە بەڵام ئیلیکای زۆر بەتوندی جوابی دایەوەو ڕەتی کردەوە مالکومی دەرکرد لە ڕێکخراوەکە دواتر مالکوم کۆمەڵەیەکی دانا بەناوی کۆمەڵەی سونە ، وەدەستی کرد بە بانگخوازی بۆ ئیسلامی ڕاست بە وێنەیەکی ڕاستەقینە جیاوازی نەدەکرد لە نێوان سپی و ڕەشدا فیتنە لە نێوان مالکوم و ئیلیکای زیاتر پەرەی سەند یەکتریان تۆمەت بار دەکرد بە ڕادەیەک ئیلیکای چەند کەسێکی نارد ئەوانیش تەقەمنیان خستە ماڵەکەی بەڵام مالکوم ڕزگاری بوو بێ زیان میدیاکانیش کە دیتیان مالکوم کار دەکات بۆ ئیسلامێکی ڕاست و دروست دەستیان کرد بە ھێرش کردنە سەری و تۆمەت بار کردنی بەڵام پێشتر کە دەمارگیر بوو درگایان بۆ کردبویەوەو بانگیان دەکرد بۆ وتار دان  مالکوم ھەوڵی دەدا کارێک چاک بکاتەوە کە 400 ساڵ پێشتر خراپیان کردبو ئەویش جیاوازی نێوان مرۆڤەکان بوو ھەوڵی دەدا بۆ ژیانێکی یەکسان بۆ ئازادی بۆ بە دەست ھێنانی ماف ھانی خەڵکی دەدا بۆ تێکۆشان بۆ بەدەست ھێنانی مافەکانیان دەیوت ئیسلام ئاینی پێکەوە ژیانە ، تا زیاتر لەم کارانە دەچووە پێش زیاتر مەترسی لەسەر ژیانی دروست دەبوو لەلایەن حکومەتەوە چاودێری دەکرا مالکوم ئەوەی توانی ئەنجامی دا بۆ بە دەست ھێنانی یەکسانی بەڵام نەیارەکانی ھەمیشە لە دژی دەوەستان.

لەبەر ئەوەی ماڵکۆلم باوەردار بوو ئەوا ھەندێ رێکخراوی مەسیحی و جولەکەو کۆمەڵەیەکی ئیسلامی تێکدەر و توندرەو و ئەتوانین بلێین ھەر ماسۆنی و شەیتان پەرستەکان "CIA & FBI " ھەولیان دا مالکۆلم تیرۆر بکەن ، لە 14/2/1965 دا کۆمەلێکی نەناسراو ھەستان بە ئاگر تێ بەردانی ماڵی ماڵکۆلم بەڵام خۆشبەختان خۆی و خێزانەکە رزگاریان بوو ، بەڵام لە ھەمان ساڵ و ھەمان مانگ وای چەند رۆژێک لە یەکێ لۆ کۆرەکانی ماڵکۆلم لە ووڵاتی نیو یۆرک کە ماڵکۆڵم لە کۆرەکەدا باسی مافی مرۆڤ و باسی ئاینی یەکتا پەرستی دەکرد و باوەر ھێنان بە ئیسلام بەڵام لەو کاتەدا شەر و ئاژاوە دروست دەبێ لە لایەن دوو بینەری دانیشتوو لە ریزی 9 یەم پاشان بینەرانی تریش کۆ دەبنەوە و ژاوە ژاو دەنێنەوە ، حەرەسە شەخێیەکانی ماڵکۆلم ھەوڵ ئەدەن وەزعەکە ئارام کەنەوە بەڵام کەسێک لەو کاتە دا لە ماڵکۆلم نزیک دەبێتەوە دەمانچەی پێ دەبێت 16 گولە دەنێت بەسەر سنگی ماڵکۆڵم و خوێنی زۆر لێ دەچێت و ھەر لەوێ رۆحی پاکی له‌ لاشه‌ی دێته‌ ده‌ره‌وه‌ ، پاشان 2 کەس دەگیرێن بکوژ و کەسێکی تر دوای دەرکەوت کە ئەم دوو کەسە لە کۆمەڵی  ئلیجا محمد بوون ، ئلیجا محمد کەسێکی یاخی و شێوە مونافیق بوو وەکو ھەندێک لە ئیسلامیەکانی ئەم سەردەمە..ھەر چەندە ئەو دوو کەسە وتیان لە لایەن ئلیجا محمد ئەوە ئەمری ئەوەمان پێ کراوە بەڵام ئلیجا محمد بێ بەری خۆی دەرخست و خۆی نەکرد بە خاوەنیان.دوای ئەوەی لە لایەن پۆلیسی نیو یۆرکەوە بکوژ و ھاوکارەکەی دەگرن کەسی بکوژ ناوی تۆماس ھاگان بوو ، زۆرینەی راکان و خەلک دەلێن کوشتنی ماڵکۆلم پەیوەندی بە ئیلیجا محمدەوە نەبووە بەڵکو ئێف بی ئای و سی ئای ئەی لە پشتیەوە بوو ئەویش دژی ماددەی ھۆشبەر و تلیاک ئەو شتانە بوو ھەندێ شت ھەبوو کە ماڵکۆلم پەردەی لەسەر لادا بوون ئەمانەش بوونە ھۆی ئەوەی ئەو دوو دەزگایە زوو بە زوو ھەوڵی لە ناو بردنی بەن ، ماڵکۆلم زۆر زیرەک و لێزان بوو باسی ئەم شەر و ئاژاوە دروست بونانەی حیزب و حوکمی سالانی 1960 ەکان کردوە کە وەکو بلێ ی لەم سەردەمە ژیا بێت بۆیە ناوبانگێکی زۆر گەورەی لە جیھانی ئەورپا و عربدا ھەیە دەگمەنە کەسێک ئینگلیز بێتوو ناوی نەبیستبێ.



ئەلێکس کەسێکە ژیانی ماڵکۆڵم ئێکسی نووسیوەتەوە ئەم دێرەی نووسیوە لەسەری :
The situation was unsafe and was a conspiracy orchestrated
وەزعەکە نائارامە ئەمە پلان و موئامەرەیەک بوو کە پێشوو تر نەخشه‌ی بۆ کێشرا بوو.

لە مانگی 4 ساڵی 2010 لە لایەن دادگای ئەمریکا تۆماس ھاگان " بکوژی ماڵکۆلم " ئازاد کرا کە بۆ ماوەی 45 ساڵ لە سجندا بوو لە تەمەنی 69 ساڵیدا ، ئەوەی سەیرە و جێگای باسە تەنھا تۆماس دانی بەوەدا ناوە کە ماڵکۆلمی کوشتوە یەک کەسی تر خۆی تێوە نەگلاند ئەو کەسانەی تریش کە شک ھەبوو لێیان ھەر لە ساڵانی 70 اکان ئازاد کران ، تۆماس لە کوشتنی ماڵکۆلم زۆررر پەشیمان بوو زۆر داوای لێ بوردنی کرد و پارایەوە ئەوەنەی ئەو گولانەی بە ماڵکۆلمی نا بوو واتە 16 جار بەڵام بێ سوود بوو بۆیە لە بەندینخانە ژیانی وێران کرا. ئەلێکس کتێبێکی نوسی لەسەر ژیانی بە وەرگرتنی زانیاری لە خودی مالکوم و چەند سەرچاوەیەکی تر باسی ژیان و کارەکان و کوشتنەکەی کردووە بە وردی لە ساڵی 1992 دا سپایک لی دەرھێنەر فیلمێکی سینەمای دەرھێنا لەسەر ژیانی و چەند خەڵاتێکی جیھانی بەدەست ھێنا ، لە ویلایەتەکانی جۆرجیا و واشنتون و کالیفۆرنیا ڕۆژی 19 ی 5 کردووە بە پشو وەکو یادێک بۆ مالکوم وە لە ویلایەتی نیو جێرسی خوێندنگایەکی ناوەندیان کردووە بە ناوییەوە لە شیکاگۆش زانکۆیەکیان کردووە بە ناوەوە ، مزگەوتی ژمارە حەوت لە نیۆرک یەکەم مزگەوت بوو مالکوم کاری بانگەوازی ئیسلامی تێدا کرد کاتێک لە ڕێکخراوی ئیسلامی بوو دوای کوشتنی لەلایەن ڕێکخراوەکەوە تەقێنرایەوەو لابرا بەڵام لەلایەن چەند موسوڵمانی خێر کەرەوە مزگەوتەکە دروست کرایەوە بە شێوەیەکی نوێ ناویان نا مالک شەباز وەکو ڕێزێک بۆ مالکوم ئێکس ، ھەمو جلو بەرگ و ئامرازەکانی خرایە مۆزەخانەوە لە دیترویت .مالکوم بوە ھۆی ئەوەی زۆر ترین مافی مرۆڤ بە تایبەت رەش پێست بگەرێنێتەوە و خۆشەویستی و رێز لە نێوان سپی پێست و رەش پێست دروست بکاتەوە دەورێکی کاری گەری گەورەی ھەبوو لە گۆرینی ئەمریکا بەڵام دەستی خراب و شەرانگێزی ھەمیشە لە ھەوڵی ئەوە دان باشەکان بشارنەوە و خرابەکرای بڵاو کەنەوە وەکو ئەوەی ئێستا جیھانی تێ کەوتوە.

  • Blogger Comments
  • Facebook Comments

0 التعليقات:

إرسال تعليق

Item Reviewed: ماڵکوڵم ئێکس Malcolm X Rating: 5 Reviewed By: Unknown